به‌يانى ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى فەرەنسا یەکەم ھێرشی ئاسمانیان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە عێراق ئەنجامدا وبه‌گوێره‌ى زانيارييه‌كانيش، هێرشه‌كان ناوچه‌ى زمارى گرتوه‌ته‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه ده‌زگاى فڕۆكه‌وانى سه‌ربازى فه‌ڕه‌نسا، ڕايگه‌ياندوه ،" بەیانی ئەمرۆ فرۆکە جەنگییەکانی فەرەنسا یەکەم ھێرشی ئاسمانیان بۆسەر مۆڵگەکانی داعش لە عێراق ئەنجامدا ".
به‌گوێره‌ى هه‌واڵى ئاژانسه‌كان، فڕۆكه‌كان لانی كه‌م 5 مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعشیان وێران كردوه.
له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌يانه‌وه، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا، فرانسۆ ھۆلاند لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەکۆشکی سەرۆکایەتی ئەنجامیدا ڕایگەیاند ،" فەرەنسا پابەند بووە بە بەڵینەکەی خۆیەوە ویەکەم ھێرشی ئاسمانی ئەنجامدا ".
ئه‌مه به‌يه‌كه‌م هێرشى سه‌ربازى سوپاى فه‌ڕه‌نسادێت، بۆ سه‌ر چه‌كدارنى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى ناسراو به"داعش" له خاكى عێراقدا. و به‌گوێره‌ى زانيارييه‌كانيش، هێرشه‌كانى ئه‌و وڵاته ته‌نها له‌چوار چێوه‌ى گورزى ئاسمانى دا ده‌بێت.