حه‌یده‌ر عه‌بادی، به‌ڵێنی ناردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، نادات و ده‌شڵێت، ئیشه‌لا پرسی بودجه‌ی هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
عه‌بادى له‌باره‌ى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ڕايده‌گه‌يه‌نێت ،" ئیشه‌لا ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام پێویستی به‌هه‌وڵی هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غداد و هه‌رێم هه‌یه".
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، ڕونيشى كردوه‌ته‌وه،"ئه‌و هه‌موو هه‌وڵێكی ده‌دات بۆئه‌وه‌ی به‌زویی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بێت، به‌ڵام پێویستی به بڕیاری قورسی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غداد هه‌یه".
ئه‌مڕۆ، 19-9 حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق سه‌ردانى شارى سلێمانى كرد‌و، سه‌ردانى هه‌ردولايه‌نى سياسى، يه‌كێتى نيشتيمانى وبزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كرد‌و له‌گه‌ڵ كه‌سى يه‌كه‌مى هه‌ردولايه‌نه كه‌دا كۆبويه‌وه.