20/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌هه‌ڵه‌بجه ده‌وامى چه‌ند خوێندنگه‌يه‌ك ده‌وه‌ستێت
به‌هۆى دواكه‌وتنى موچه‌ى مامۆستايان و وه‌رنه‌گرتنى بۆ ماوه‌ى زياتر له 90 ڕۆژ، ڕؤژهيهكى زۆر لهمامۆستايانى قوتابخانه‌كانى هه‌ڵه‌بجه له‌به‌رده‌م باخى گشتى ئه‌و شاره ده‌ستيان به‌مان گرتن كرده‌وه وبه‌گوێره‌ى زانيارييه‌كانى بزاڤـ يش، ده‌وامى چه‌ند خوێندنگه‌يه‌ك وه‌ستاوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 20 -9 به‌هۆى دواكه‌وتنى موچه‌ى سێ مانگى مامۆستايان وفه‌رمانبه‌رانى كوردستان، زياتر له 250 مامۆستاى شارى هه‌ڵه‌بجه ده‌ستيان به‌مانگرتن كردوه.
به‌گوێره‌ى زانيارييه‌كانى بزاڤـ يش، ده‌وامى ئاسايى چه‌ند قوتابخانه‌يه‌ك وه‌ستاوه و مامۆستايان، قوتابيه‌كانيان ناردوه‌ته‌وه. به‌ڵام له‌هه‌ندێك قوتابخانه‌ش ده‌وام ئاساييه.
به‌وته‌ى مامۆستايانى ئاماده‌بوى خۆپيشاندانه‌كه، سبه‌ى يه‌ك شه‌ممه، ناڕۆنه هۆڵه‌كانى خوێندنه‌وه وخۆپيشاندانهكهيان به‌رده‌وام ده‌بێت.
زياتر له‌هه‌شت مانگه قه‌يرانى دارايى به‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى گرتووه و تائێستاش هه‌نگاو به‌ئاراسته‌ى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفتانه بێ ئه‌نجام بووه.
هـ.ج