به‌مه‌به‌ستى پشتى وانى كردنى هه‌رێمى كوبانێى خۆرئاواى كوردستان، له‌هه‌ريه‌كه له‌شارى سلێمانى وهه‌ولێرى پايته‌خت، خۆپيشاندانه.
به‌مه‌به‌ستى ده‌ربڕينى پشتيوانى وئيدانه‌كردنى هێرشه‌كانى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى"داعش" ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20 - 9 له شارى هه‌ولێر و سلێمانى خۆپيشاندانه.
خۆپيشانده‌ران داواده‌كه‌ن، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بچێت به‌ده‌م هاوڵاتيانى كوبانێوه، چونكه له‌ئێستادا له‌بارودۆخێكى ناهه‌مواردان وبه‌پێى زانيارييه‌كانيش، له‌ئه‌گه‌رى به‌رده‌وام بونى ئاڵۆزى ڕه‌وشه‌كه، مه‌ترسى كاره‌ساتى مرۆيى ده‌كرێت.
كوبانێ هه‌رێمێكى سه‌ر به‌پارێزگاى حه‌ڵه‌بى ڕۆژئاواى كوردستانه و له‌سه‌ر سنورى توركيا -سوريايه، ماوه‌ى زياتر له 150 ڕۆژه بشێه‌وه‌يه‌كى بێ وێنه له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانى "داعش" به‌رگرى ده‌كه‌ن.
هـ.ج