ستیڤ جۆبز داهێنه‌ری کۆمپانیای ئه‌پڵ به‌گشت به‌رهه‌مه‌کانیه‌وه وه‌ک ئافۆن و ئه‌پڵ و ئایپاد ڕێگری له‌منداڵه‌کانی خۆی ده‌کرد له‌به‌کار هێنانی به‌رهه‌مه‌کانی خۆی له کۆمپانیای ئه‌پڵ له ماوه‌ی که له‌ژیاندا بوو هه‌ر گیز له ماڵی خۆی ئه‌م ئامێرانه نه‌بوون وه‌ک توێژه‌ره‌وه‌کان له ژیانی ستیڤ ده‌ڵێن .
ستیڤ هۆکاره‌که‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه که نایه‌وێت منداڵه‌کانی ئاڵوده‌ی ئامێره ئه‌لکترۆنیه‌کان بن و زه‌ره‌د له زهن و جه‌سته‌یان بدرێت به‌هۆی ئه‌م ئامێره کاره‌بایانه‌وه که زۆر ترسناکه بۆ منداڵ به‌تایبه‌تی ئه‌و شاشه هه‌ستیارانه که مه‌ترسی بۆ پێستی منداڵ زۆره .
ستیڤ له ژیانی ڕۆژانه‌یدا هه‌رگیز تۆڕه کۆمه‌ڵایته‌کانی وه‌ک تویته‌رو و فه‌یسبوکی به‌کار نه‌ده‌هێنا و گله‌یشی له خێزانه‌کان ده‌کرد که ڕێگری ناکه‌ن له منداڵه‌کانیان که ڕۆژانه 7 کاتژمێر تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ته‌له‌فۆن به‌کاتر ده‌هێنن .
ستیڤ دوای کاری ڕۆژانه که ده‌گه‌ڕیایه‌وه ماڵ له‌سه‌ر خوانێکی گه‌وره له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌ی کۆده‌بۆوه‌و له‌گه‌ڵ نان خواردن باسی له مێژوو جوگرافیا و سه‌رگوزشته‌ی بۆ منداڵه‌کانی ده‌کرد و به‌کارهێنانی ئاپاد و لاپتۆب نه‌بوو له ماڵ و ده‌یگوت نامه‌وێت هۆگری به‌رده‌وامی ئه‌و شتانه بن .ممند قادر