16/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
موسا وداوای منداڵێك !
موسا وداوای منداڵێك !
پێغەمبەر موسا علیەالصلاة والسلام رۆژێك منداڵێك هاتەلای و داوای لێکرد کە داوایەکی هەیە لای خوای پەروەردگار داوای بۆبکات !
منداڵەکە ووتی ئەی پێغەمبەری خوا تۆ گفتوگۆ لەگەڵ خوادا دەکەیت و داوای پێغەمبەران گیرایەو ناگەڕێتەوە داوام بۆبکە لەخوای تاك وتەنها کە ٣٠ سی ساڵ دەوڵەمنەدم بکات !
پێغەمبەر موسی بەداواکەی زۆر سەرسامبوو پرسیاری لێکرد ، دەتەوێت ٣٠ سی ساڵی سەرەتای ژیانت دەوڵەمەندبیت یان ٣٠ ساڵی کۆتایت ؟
منداڵەکە زۆرداماو بیری لێدەکردەوە کە داواکەم چۆن بکەم و کامیان هەڵبژێرم باشترە ؟ پاش ماوەیەك لە بیرکردنەوە ئەوەی هەڵبژارد کە ٣٠ سی ساڵی سەرەتا دەوڵەمەندبێت باشترەو لەگەنجێتیدا لەزەت لە دەوڵەمەندیەکەی بکات باشترە بە پیری بۆچیەتی و چی لەزەتێك لە دەوڵەمەندی دەکات کە پیربوو .
پێغەمبەر موسا علیەالصلاة والسلام داوای لەلای خوابۆکرد کە سی ساڵی سەرەتای ژیانی دەوڵەمەندی بکات و داواکەی موسا علیەالسلام گیرابوو خوای گەورە نیعمەتی خۆی ڕژاند بەسەریداو خۆیشی نەیدەزانی لەکوێوە بۆیدێت و چۆن دەوڵەمەندبوو ، تاوەکو وایلێهات کە بوو بە دەوڵەمەندێکی زۆر گەورەو خاوەن سەروەت وسامانێکی زۆرو بێشومار ، بەڵام موساش بەردەوام کەم تازۆر چاودێری دەکرد و بزانێت چی بەو سەروەت وسامانەیەوە دەکات .
منداڵەکەش هەرچەند دەیتوانی کاری چاکەو خێری پێوەدەکرد دەگەڕا هەرکەسێك کەموکوڕیەکی لە بواری ژیاندا هەبوایە و بیتوانیایە و بەسەروەت وسامان بەڕێبکرایە دەیکرد و درێغی نەدەکرد لە گەڵ کەسدا ، ئەوەی کە خێزانی نەبوایە پارەی دەدایێ تاوەکو هاوسەرێك بۆخۆی بدۆزێتەوەو هاوسەرگیری بکات و ئەوەی کە قەرزاربوایە قەرزەکەی بۆ دەدایەوەو پارەی زیاتریشی دەدایێ ، بەوشێوەیە بەردەوامبوو لە کاری خێروچاکە و بەهەموو شێوەیەك دەستپێشخەری خۆیدەکرد بۆخێروچاکە .
پێغەمبەر موسا بەردەوامبوو لەوەی کە ئاگای لە کوڕەکەهەبوو بزانێت چیدەکات و پاش ئەوەی کە ٣٠ سی ساڵەکە تەواودەبێت چیدەکات ئەوکاتەی کە پیردەبێت و ناتوانێت خزمەتی خۆی بکات و کەس بەدەنگیەوەنایات ، بەڵام سەردەمەکەی تێپەڕی و ٣٠ سی ساڵەکەی تەواوبوو تاوەکو موسا علیەالسلام لەموناجاتی لەگەڵ خوای تاك وتەنهادا پرسیاری کرد کە خوایەگیان ئەو پیاوە ٣٠ ساڵەکەی تەواوبوە و بەردەوامە کە هەردەوڵەمەندە ، هۆکارەکەیم تێبگەیەنە و تابزانم چی بووە ؟
خوای گەورە فەرموی موسا ئەو منداڵە کاتێك کە پێگەیشت و توانای هەبوو سەروەت وسامانی زۆرمداوە بەسەریدا ئەویش هیچ درێغی نەکردوە لە چاکەو خێرکردن و هاوکاری ویارمەتی فەقیر ، منیش پێمشەرمە کە کەسێك ئەوەندە بەخشندەبێت و منیش سەروەت وسامانی خۆی لێبگرمەوەو بەخشندەنەبم بەرامبەری .
ئەم چیرۆکە سەرچاوەی نادیارە بەڵام لەماناکەیدا تەواوە بەگوێرەی ئایەت وفەرمودەکانی پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم ، چونکە خوای گەورە بەخشندەیە و لەهەموو بەخشندەیەك بەخشندەترە ، هەروەها پەندو عیبرەتێکە بۆئێمە کە چولێکەری بکەین کاتێك کە خوای گەورە نیعمەتێکی خۆی دەڕژێنێت بەسەرماندا ڕەزیلی لێنەکەین و هاوکاری فەقیرو هەژاری پێبکەین و دەستی کەم دەرامەتانی پێبگرین بێگومان لەوەی کە خوای گەورە لەوەی کە پێمانیداوە باشترو زیاتریشمان دەداتێ . والسلام
وەرگێڕانی : لقمان امین