08/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
جۆرج بوش:ئه‌وه‌ی له میصر ڕووده‌دات دیموكراسیه‌وله‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكایه
ره‌وشی میسر تادێت به‌ره‌و ناجێگیری زیاتر هه‌نگاو ده‌نێت، له كاتێكدا سه‌دان هه‌زاركه‌س له لایه‌نگران و نه‌یارانی مورسی له‌گۆڕه‌پانی ته‌حریر و رابیعه عه‌دویه كۆبوونه‌ته‌وه و هه‌ردوولا له‌سه‌ر خواسته‌كانی خۆیان ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م باره‌گای گاردی كۆماری پێكدادانێكی سه‌ربازی روویداوه و به هۆیه‌وه ئه‌فسه‌رێكی سوپا و 39 هاوڵاتی كوژراون.
هاوكات ئیخوان موسلیمین سوپا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه ده‌ستڕێژی له خۆپیشانده‌رانی بێچه‌ك كردوه و داوای له لایه‌نگرانی كرد، راپه‌ڕین له دژی سوپا و ئه‌و لایه‌نانه بكه‌ن كه شۆڕشه‌كه‌یان دزیوه، وته‌بێژی سوپاش ته‌ئكید ده‌كاته‌وه ئیخوان موسلیمین به مه‌به‌ستی تێوه‌گلانی سوپا له گرژی و ئاڵۆزیه‌كان هێرشی چه‌كداری ئه‌نجامداوه و 200 چه‌كداریشیان ده‌ستگیر كردوه.
هاوكات جۆرج بوشی سه‌رۆكی پێشوو رووداوه‌كانی ئه‌مدوایانه‌ی به هه‌نگاوێك به‌ره‌و دیموكراسی له‌قه‌ڵه‌مدا و وتی: له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكادایه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه سه‌دان هه‌زار كه‌س له نه‌یارانی مورسی له دژی ئه‌مریكا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و ئۆبامایان به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه هه‌وڵده‌دات میسریش وه‌كو عێراق لێبكات.