26/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەدەبی ئیسلامی
یەكەم: ئەدەبی ئیسلامی واتای دەربڕینی هونەری ئامانجە لە سەر مرۆڤ و ژیان و گەردون لەڕوانگەی دیدێکی ئیسلامیانە.
دوەم: ئەدەبی ئیسلامی واتا- بەرێوەبردنی ئوممەت و بەرپرسیاریەتی بەرانبەر خوای موتەعال
سێیەم: ئەدەبی ئیسلامی واتا ئەدەبی پابەندی ، جیاوازە لە ئەدەبی عەفەوی و ئیرتجالی، چونکە ئەو پابەندە بە بیروباوەڕی ئیسلامی.
چوارەم: ئەدەبی ئیسلامی ڕێگایەکە بۆ بیناکردنی تاك و پەروەردەی دەرونیان
تا کۆمەڵگایەکی تەندروست بەرهەم بێت، شێوازێکە لە بانگەوازی ئیسلامی و بۆ
پاراستنی کەسایەتی ئیسلامیە .
پێنجەم : ئەدەبی ئیسلامی بەرپرسە
بەرانبەر ئەو پلانگێڕییەی کە بەرانبەر ئوممەت کراوە، ئەو توانیویەتی
تاڕادەیەکی زۆر پارێزەری ئوممەتەکەبێت، لەو هەموو تەنگەژەی نوێگەریو
پۆستمۆدێرنەی کە ئێستا بازاڕی گەرمە.. بپارێزێت و ئەدیبەکانیش سەرکردەی
گەورە بوون لەو بوارەدا.
شەشەم: ئەدەبی ئیسلامی هەر لەسەرەتای
ڕوناکی وەحیەوە بەخشیویەتی بە مرۆڤایەتی لە شەهدی ئەدەبیاتی خۆیی ڕێگایی
ڕێنموی نیشانی سەرلێشێوان داوە لە هەموو سەردەم و کاتێكدا، بەهێزو
ئازایانە ڕووبەروی تەوژمە گومڕاکان بۆتەوە.
حەوتەم : ئەدەبی ئیسلامی -
ئەدەبی ئەو هەموو گەلانەیە بە جیاوازی ڕەگەزو زمانیانەوە کە هاتوونەتە
ناو ئەم ئیسلامە ، تایبەتمەندی ئەم ئەدەبە ئەوەیە کە هونەری هاوبەشی هەموو
گەلانی موسڵمانە.
هەشتەم: فەلسەفەی ئیسلامی ئەبەخشێت بەم
مرۆڤە لە دیدێکی روون بەرانبەر بە مرۆڤ و ژیان و گەردون- هەروەها هاوکارو
فریادڕازی ئەدەبی ئیسلامیشە- بنەڕەتی ئەم تیۆرە وادەکات کە هەمەلایەنی و
تێرو تەسەلی بدات بە ئەدەبی ڕەخنەگری ئیسلامی، ئەم شێوەیەی کەباسم کرد بە
درێژای سەردەم و مێژووی ئیسلام و ئەم ئوممەتە بوونی هەبووەو دیارە.
نۆیەم : ئەدەبی ئیسلامی هەموو جۆرە هەوڵێك ڕەتدەکاتەوە کە بییەوێت نێوانی
ئەدەبی کلاسیك و ئەدەبی نوێگەری لەیەك جیابکاتەوە بەناوی ئەوەی کە ئەو
باوی نەماوە، بەڵکو ئەدەبی ئیسلامی دەیبەستێتەوە بەیکەوە.
وتلك عشرة الکاملة
دەیەم: ئەدەبی ئیسلامی تەنها لەسەر خەیاڵ و وشە کار ناکەت لەسەر ناوەڕۆك شکڵش کار دەکات.
سەید قوتبیش دەفەرموێت لەسەر ئەدەبی ئیسلامی مانای تێگەیشتن وپێگەیشتن و پڕبوونی نەفسە لە سۆزو ناسکی ئیسلام .
منیش کورتی دەکەم وە لەم چەند دێرەدا: ئەدەب فیکرە، رەوشتە، جوانیە،
فەلسەفەیە، هێمنی یە، ووشەکە لە بنەڕەتدا من وای دەبینم عەرەبی بێت، ئەم
ووشیە بە کەسێك دەوترێت، کە تێڕوانینی بۆ خالق و گەردون و ژیان و مرۆڤ زۆر
جوان و خواناسە بێت، یاخود لە ناو عەرەبدا بە کەسێك دەوترێت کە دووربێت
لەهەموو هەڵەیەکی لە زارو لاشەیی، کەسی هەڵگری ئەم ئەدەبە پێ
دەوترێت..ئەدیب لە عەرەبیدا.. ئەدەبیش بەگشتی لای من هونەری جوانیە بەمانای
هزرڤان و هۆنەرو و ژیارە..