26/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) له په‌نایی موشریكێكله مه‌ككه‌دا..!
به‌شی دووه‌می مه‌رجعی فیكری موسڵمانان ژیانی سه‌ره‌وه‌ری مرۆڤایه‌تییه ( صلی الله علیه وسلم ) وێنه‌یه‌كی زیندوویی ژیانه له هه‌موو كات و ساتێك ، بۆیه‌گرنگه به‌ئاگابین له مامه‌ڵه‌و و هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌روه‌رمان .
لێره‌دا وێنه‌یه‌كی ژیانی سه‌روه‌رمان باس ده‌كه‌ین و پاشان ده‌ست بژێری چه‌ند گۆڵێك له باخچه‌ی وانه‌كانی ده‌خه‌ینه به‌ر دیدی خوێنه‌ر ، به ئومێدی كه‌ڵك و سوودی كرده‌یی بۆ ژیان و ژیار و كاروبارمان به‌پێی ئیسلام .
پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) پاش ئه‌وه‌ی مامی وه‌فات ده‌كات و موشریكانی قوره‌یش به‌ته‌واویی ئازاردانی موسڵمانان چڕتر ده‌كه‌نه‌وه ، ماوه‌یه‌ك دواتر پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) بێ هیوا ده‌بێت له موسڵمان بوونیان و روو له شاری تائیف ده‌كات به هاوه‌ڵێتی زه‌یدی كوڕی حارسه ، به‌ڵام سه‌د مه‌خابن له‌وێش ده‌ست ده‌نێن به رووییدا ، هه‌ر به‌وه‌ش ناوه‌ستن به‌ڵكو منداڵان و هه‌رزه‌و چهقاوهسوهكانی تائیف به‌به‌رد شار به‌ده‌ریان ده‌كه‌ن و لاشه‌ی پیرۆزی پڕ ده‌كه‌ن له خوێن . له‌وه‌و دوا ده‌گه‌ڕێته‌وه به مه‌به‌ستی چوونه‌وه بۆ مه‌ككه ، به‌ڵام ئه‌م چوونه‌وه وه‌ك نه‌ریتی قوره‌یش پێویستی به په‌نادانه ! هه‌ر بۆیه سه‌روه‌ر (صلی الله علیه وسلم)پیاوێكی خێڵی ( خزاعه )ی نارد بۆ لای ( ئه‌خنه‌سی كوڕی شریق ) و ( سوه‌یلی كوڕی عه‌مر ) به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه سلم ) په‌نا بده‌ن ، به‌ڵام هه‌ر دووكهسهكه ڕه‌دیان كرده‌وه كه په‌نای بده‌ن . پاشان كه‌سه خوزاعییهكهی نارد بۆ لای ( موتعیمی كوڕی عه‌دی ) وتبوویی به‌ڵی من په‌نای ده‌ده‌م ، پاش ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیهسلم) له سه‌ر په‌نادانی موتعیم ده‌چێته‌وه ناو شاری مه‌ككه‌و ده‌مێنێته‌وه . ئه‌م باسه‌ی سه‌روه‌رمان ته‌نها باسێكی رووكه‌ش نی یه و تێپه‌ڕێنین ، نا بابزانین ئه‌و وانانه‌ی كه بۆ سهردهمهجیاوازكان و به‌پێی كات و شوێنی خۆی كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرین ، له دانایی و حیكمه‌تی رسول الله (صلی الله علیه‌وسلم) وانه‌كان ههڵهێنجین :
1ـ پاش ئه‌وه‌ی له تائیف به شێوه‌یه‌كی زۆر نامرۆڤانه ده‌رده‌كرێت و لاشه‌ی پیرۆزی پڕ خوێن ده‌كرێت ، خودای گه‌وره له ڕێی جبریل ( علیه سلام ) پێ ده‌فه‌رمووێت ، ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت هه‌ر دوو كێوه‌كه‌ی تائیف به‌یه‌كدا دهكێشێم و خه‌ڵكه‌كه له ناو ده‌به‌م ، به‌ڵام سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی رازی نابێت و ده‌فه‌رمووێ : ( ئومێد ده‌كه‌م خوای گه‌وره له پشتی ئه‌مانه نه‌وه‌یه‌ك بخاته‌وه به‌ته‌نها خودای گه‌وره بپه‌رستێت و هیچ هاوبه‌شێكی بۆ بڕیار نه‌دات ) ریوایه‌تی پێشه‌وا بوخاری .لێره‌دا سه‌رداری مرۆڤایه‌تی ده‌یه‌وێت وه‌ك سونه‌تی ژیان كاته‌كان به‌ڕێ بكات و هه‌وڵه‌كانی ئینسانی كاریگه‌ری خۆی هه‌بێت و له هه‌مان كات هیوای وایه له نه‌وه‌كانیان كه ڕێگای هیدایه‌ت بگرن .
2ـ خۆشه‌ویستی بۆ كاره‌كه‌ی و ئه‌و په‌ڕی دڵسۆزی ، ئه‌وه‌ش به به‌به‌زه‌یی بوون به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان و به‌خه‌م بوونیان بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانیان ، ئه‌نجا هه‌وڵی ته‌واو بۆ تێگه‌یشتیان له ئیسلام ، هه‌روه‌ك سه‌روه‌رمان ( صلی الله علیه‌وسلم ) دوعای نه‌كرد بۆ له ناوبردنی خه‌ڵكی تائیف .
3ـ بێزار‌و وه‌ڕس نه‌بوون و پشوو درێژی و هیوابوون به داهاتوو هه‌ر وه‌ك هیوای بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو تائیف . له‌كاتێكدا ئه‌م ئومێده‌ی هه‌یه كه ژن و پیاو منداڵ به‌به‌رد رسول الله ( صلی الله علیه سلم ) له تائیف وه‌ده‌رناوه .!
4ـ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه سلم ) كه‌ڵك له‌و نه‌ریت و یاسای ئه‌وكاتی قوره‌یش وه‌رده‌گرێت كه په‌نادان له ناویاندا هه‌بووه و دواتر كه‌س نه‌یتوانیوه ئه‌و نه‌ریتی په‌نادانه بشكێنێت .
5ـ له‌م په‌نادانه پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌چێته په‌نای كه‌سێكی موشریك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بانگه‌وازی ئیسلام و گه‌یاندنی په‌یام و روونكردنه‌وه‌ی یه‌كتاپه‌رستی و خودا په‌رستی . به‌ڵام به‌بێ ته‌نازول و پاشه‌كشێ له بیروباوه‌ری . پاش وه‌رگرتنی په‌نادان ، له بانگه‌وازه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر ئه‌م هۆكاره ده‌بێته هۆی بینین و بانگكرتنی تیره وهۆزهكان ، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌بێته به‌ده‌ستهێنانی په‌یمانی عه‌قه‌به‌ی یه‌كه‌م و عه‌قه‌به‌ی دووه‌م و ده‌ستخستنی و نیشتیمانێك بۆ هه‌وه‌ڵان و شوێن كه‌وتوانی تا به ئاسووده‌یی تێدا بمێننه‌وه .
6ـ وانه‌یه‌كی تری خۆشه‌ویستی نیشتمان و وازنه‌هێنان له هاوڵاتیان و نیشتمانی خۆت تائه‌و كاته‌ی ته‌واوی ده‌رگاكان داناخرێن ، هه‌ر بۆیه ده‌یه‌وێت له خاكی خۆیدا ئیسلام بڵاوكاته‌وه . چونكه یه‌كه‌م فرمانی خودا بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی بوو له خزمه‌كانیه‌وه و بانگیان بكات بۆ هیدایه‌ت ، ئه‌مه‌ش وانه‌یه‌كی به‌بایه‌خه كه مرۆڤی باوه‌ڕدار و بانگخواز ده‌ورو به‌رو خزمانی ببه‌نه پاڵپشتێكی به‌هێز بۆ كاری بانگه‌وازه‌كه‌ی .
7ـ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه‌وسلم ) كاتێك دووكه‌سی یه‌كه‌م جوابی ده‌كه‌ن و په‌نای ناده‌ن وازناهێنێت و به‌رده‌وام ده‌بێت تا كه‌سی سێ هه‌م ده‌دۆزێته‌وه تاكو په‌نای بدات و له به جێگه‌یاندنی ئه‌ركی پێغه‌مبه‌رێتی نه‌وه‌ستێت ، هه‌ر بۆیه زۆر حه‌كیمانه هه‌وڵی دیاری كردنی موتعیمی كوڕی عه‌دی ده‌دات بۆ په‌نادانی ، چونكه ئه‌م كه‌سه ره‌چه‌ڵه‌كی خه‌زره‌جی یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر باو باپیرانی له رێی (عهبدولمهتهلیبهوه) ، ئه‌و جۆره خزماتیهش شتێكی ره‌چاو كرا‌و بووه .
8ـ كاتێك پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه سلم ) كه ده‌یتوانی دوعا بكات و زۆربه‌ی ئه‌و ئه‌شكه‌نجانه‌ی كه‌دێته ڕێگه‌یان كۆتایی پێ بهێنێت ، به‌ڵام هه‌ر ده‌یه‌وێت سونه‌تی ژیان چۆنه به‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانی له‌سه‌ری به‌رده‌وام بن و چونكه هیچ سه‌ركه‌وتنێك به‌بێ ئازار نایه‌ته به‌رهه‌م . كه‌واته له‌م سه‌رده‌مه‌دا موسڵمانان كه جهمعێكیان هه‌بێت بۆ پاراستنی پێگه‌و قه‌واره‌ی خۆیان و له به‌رچاو گرتنی توانای مرۆیی و مه‌عنه‌وی و مادی خۆیان ده‌توانن كه‌ڵك له نهریتو یاسای ده‌وروبه‌ری خۆیان وه‌رگرن و به بێ شوێنه‌واری خواری ، له‌سه‌ر بیروباوه‌رو شهریعهتتهكهیان.
9ـ بانگه‌واز وه‌ستانی نی یه به‌ڵكو گۆڕینی میكانیزم و جۆری جوڵه ده‌گۆرێت ، پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه سلم ) ته‌نها به بوونی له‌مپه‌ره‌كان له بانگه‌واز نه‌وه‌ستا ، به‌ڵكو په‌ناگه‌ی دۆزییه‌وه و ئه‌م جاره‌یان به نهێنی كاری ده‌كرد و زۆرداره‌كانی به چۆكدا هێنا .
10ـ وه‌فا بوون بۆ هه‌ر كه‌سێك باموشریكیش بێت گرنگ ئه‌وه‌یه چاكه‌ی له‌گه‌ڵ كردبێت پێویسته وه‌فات بۆ چاكه‌كه‌ی هه‌بێت ، هه‌ر چۆن پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم )له رووی دیله‌كانی به‌در فه‌رموویی ( ئه‌گه‌ر موتعیمی كوڕی عه‌دی له ژیاندا بووایه و قسه‌ی ده‌رباره‌ی دیله‌كان بكردایه ، ئه‌وا ئازادم ده‌كردن) ، ئه‌مه وانه‌یه‌كی گرنگه بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ، چونكه كه‌سانێكی عاتفی یان كه‌م حاڵیهكان له دین ، رٍاستهوخۆ كه‌سی چاكه‌كار له هه‌موو بازنه‌یه‌كی چاكه‌كاری و وه‌فا وه‌ده‌رده‌نێن . له حاڵێكدا پێویسته كه‌س و تاكی موسڵمان له هه‌موو كه‌سێك زیاتر به ئه‌مه‌ك و به‌وه‌فابن به‌رامبه‌ر هه‌ر چاكه‌یه‌ك كه كرابێت به‌رامبه‌ریان ، نه‌ك ئه‌وه به‌ڵكو واجبه له سه‌ر موسڵمان زیاتر چاكه به‌رامبه‌ر هه‌موو كه‌سێك بكات و هه‌ر به‌چاكه ئیسلام بڵاوده‌بێته‌وه ، به‌ده‌ربێت له مۆن و گرژبوون مامه‌ڵه‌ی توند, به مه‌رجێك له‌سه‌ر حسابی بیروباوه‌ر و عقیده و شه‌ریعه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌بێت .
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه زیاتر ئاوێته بوونمانه به ژیانی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه سلم ) ئه‌گه‌ر وابووئهوكاته وه‌رچه‌رخانی نه‌وعی نه‌شوونما ده‌كات و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و كوردستانیمان پێی گه‌شه ده‌كات .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سوود بینراوه له‌مانه :
( گۆڵاوی سه‌رمۆر ) ژیانی سه‌روه‌ر( صلی الله علیه وسلم ) ن ـ صفی الرحمن المباركفوری وه ـ بكرحمهصدیق مقاله (رسول الله يدخل مكة في إجارة المطعم بن عدى ) دكتور راغب السرجانى