دادگایی كردنی حوسنی موبارەك دواخرا
27/09/2014 نوسەر: bzavpress

دادگایی كردنی حوسنی موبارەك دواخرا


 بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگای قاهیرە حوكمی كۆتایی بدات لەبارەی سەرۆكی پێشووتری میسر حوسنی موبارەك و، هەردوو كوڕەكەی عەلا و جەمال بدات ، لەسەر دۆسیەی كوشتنی خۆپیشاندەران لە كانوونی دووەمی 2011 و گەندەڵی دارایی .

لەسەرەتادا دادگا فیلمێكی دیكۆمێنتاری "لەسەر تاوانەكانیان" نیشاندا، دواتر چەند پەراوێك كرانەوە، دادوەرەكە بەوە دەستی پێكرد، كە ئەم دۆسییەیە كارێكی ئاسان نییە و لە 160 هەزار لاپەڕە پێكدێت، دواتر دادگا دانیشتنی خوێندنەوەی حوكمی بۆ رۆژی 29ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ دواخست.بەڵام دادگایكردنەكە بۆ رۆژی 29/11/2014 دواخرا

ساڵی رابردوو دادگا، حوسنی موبارەكی تەمەن 86 ساڵی بە زیندانیكردنی هەتا هەتایی حوكمدا، بەڵام دادگای پێداچوونەوە حوكمەكەی رەتكردەوە و بڕیاری دووبارە دادگاییكردنەوەیدا.

حوسنی موبارەك كە ماوەی 30 ساڵ ، سەرۆكی میسربوو ، ئێستا بەهۆی تاوانباركرانی بە دزی و گەندەڵی بە 3 ساڵ حوكمدراوە و دوو كوڕەكەشی بە 4 ساڵ  هەروەها دەبێ 17 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاریش بگێڕنەوە بۆ حكومەتی میسر .