08/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پارتی داوای له‌بارزانی كردووه درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ئیمزا بكات
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی كۆبوویه‌وه‌و به تێكڕای ده‌نگ داوایان له بارزانی كرد درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی قبوڵ بكات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی كۆبۆوه و تیایدا چه‌ندین ته‌وه‌رو بابه‌تی گرنگ تاووتوێ كران
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی داوای له مه‌سعود بارزانی كردووه پرۆژه‌یاساكانی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات ئیمزا بكات.
سه‌باره‌ت به‌رای مه‌سعود بارزانی له‌وباره‌یه‌وه، گوتوویه‌تی سبه‌ینێ له وتاره‌كه‌مدا بڕیاری كۆتایی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ده‌م.