خـزمـان و یـاران ، ئـه‌ی خــۆشــهویسـتان
نیـشـتـمانـهكـهم ،تــۆش ئـه‌ی كـوردستان
واجیـَتان دێـلـَم ،چــاو پـڕ لــه ئهسـریـن
ده‌ڕۆم بــۆ مـهككهو مــهدیـنهی شــیـریــن
دهچــمـه ســــهردانـی مــهزاری ســه‌روه‌ر
دهڵـیـَم : هـاتـووم ، ســلاَو ،پیـَغـهمـبـهر
شـهرمــهنـده ئـهگریـم بـه‌رامـبه‌ر گـڵـكۆی
دهڕێــژم ئــهشــكـم وه‌كـو شــهونـم بــۆی
ئـه‌وسـا ئیـتـر مـــن ده‌ڕۆم بـــۆ مـهكـكـه
بــۆ سـهفـاو مـهروه ، بــۆ لای ئـه‌و خـهڵكـه
بــه‌ده‌وری كــهعـبـهی مــاڵـهكــهی خــودا
دهســـوڕێـمــهوه بــه ســــۆزو شـــهیــدا
دیـمــهنـی جــوانــی كـیـَوی عـهره فـات
دڵ بـــۆ گــهیـشـتـنی پــڕه لــه ئــاوات
دهڵـێــم : خـودایــه هــاتــووم لـــه دوور
فـهریـزهی حـهجــم پــڕ بـكــهی لــه نوور