30/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
تـوندبـوونی ململانـێ و نـاكۆكیه‌كـانـی یـه‌كـێـتی و پـــارتــی
بلاوبوونه‌وه‌و تۆمه‌تباركردنی یه‌كتر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كیَ موچه‌ی هاولاَتیانی هه‌ریَمی كوردستانی برَیووه، ڕۆژی 27-9-2014 ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كیَتی پاش كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان به‌یاننامه‌یه‌كی بلاَوكردۆته‌وه‌و چه‌ندین بابه‌تی هه‌ستیاری وروژادووه".
ئه‌و به‌یاننامه تونده‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كیَتی پاش لیَدوانه‌كانی نیَچیرڤان بارزانی هات، كه دوو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كیتی تۆمه‌تباركردبوو به‌بڕینی موچه‌ی هاولاَتیانی هه‌ریَمی كوردستان، كه نیَچرڤان بارزانیش وه‌لاَمی ئه‌ندامیَكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیَتی دابووه‌وه، كه هه‌مان قسه‌ی كردبوو".
دوای چه‌ند كاتژمیَریَك له به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كیتی، هاوكات مه‌كته‌بی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی وه‌لاَمی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی دایه‌وه و ڕایگه‌یاند" كه ئه‌و به‌یاننامه‌یه بۆچوونی عادل مورادی به‌سه‌ره‌وه زاله، كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌كه‌یه‌و هیچ ئیعتبارێكی بۆ دانانێن".
ئه‌وه له‌كاتیَكدایه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ردوو مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و دوو حزبه دانیشتنیَكیان كردبوو، به مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به شه‌ڕی ڕاگه‌یاندن، به‌لاَم پاش ئه‌وه‌ی لیَدوانه‌كان له ئاستی تاكه كه‌سی مه‌كته‌ب سیاسییه‌كانه‌وه گوازرایه‌وه بۆ به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی له‌لای یه‌كیَتی و ،لیَدوانه‌كانی نیَچیرڤان بارزانی وه‌ك جیَگری سه‌رۆكی پارتی، ئه‌مه‌ش وایكرد ناكۆكیه‌كان قوڵتر ببنه‌وه، تا وای لیَهات ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی بڵیَ ده‌بیَت پیَداچوونه‌وه به په‌یوه‌ندیه‌كانی نیَوان لایه‌نه سیاسیه‌كاندا بكه‌ینه‌وه، له‌سه‌رووی هه‌مووشیاه‌وه پارتی".
لیدوانه ئاگرین و شه‌ڕانگیَزییه‌كانی هه‌ردوولا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاكه حزبی له‌لایه‌ك و ، قه‌یرانه ناخۆییه‌كانی هه‌ریَمی كوردستان و كه‌ڵه‌كه‌بوونی گه‌نده‌ڵی پیَك نه‌هیَنانی حكومه‌تێكی خۆجیَی له‌لایه‌كی دیكه، هاوكات ئاڵۆزیی و قڕكردنی هاولاَتیانی هه‌ریَمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی سته‌مكاریی به‌غدا (كه نازانین خه‌تای پارتیه ، یان یه‌كیتی، كه هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌ویتر تۆمه‌تبار ده‌كات) ئه‌مانه هه‌مووی بوونه‌ته سه‌ر مانشیَتی ڕاگه‌یاندنه‌كانی هه‌ریَمی كوردستان و یه‌كیَتی و پارتی ڕاگه‌یاندنه فه‌رمیه‌كان و سیَبه‌ره‌كانیان وه‌ك سه‌نگه‌ری شه‌ڕو ناكۆكی به‌كارده‌هیَنن".
تا ئێستا هاولاَتیانی هه‌رێمی كوردستان خه‌مخۆرانی ئه‌و ولاَته ساریَژی برینه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆیان نه‌كردۆته‌وه‌و ئیَستاش ژیانی ڕۆژانه‌ی هاولاَتیانیش كه‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه به‌هۆی بیَ موچه‌یی له‌سایه‌ی ئه‌و دوو حزبه‌دا ئیدی شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی سه‌ركرده‌كانیش هاته پیَشه‌وه، كه ئه‌گه‌ر ئه‌وه ببیَته پیَوه‌ر ڕه‌نگه بۆ به‌یانی كار بكاته سه‌ر گرانبوونی شتومه‌كی هاولاَتیان له‌بازاره‌كاندا، بۆیه قه‌یرانه‌كانی ئیَستا وه‌ك هیچ جاریَك نه‌بووه‌و هیچ لایه‌نیَك و كه‌سایه‌تیه‌كی هه‌ریَمی كوردستانیش ئاماده‌نیه نیَوانگیری بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیَشه‌كان، وه‌ك له‌رابردوودا ده‌كرا، ئه‌مه‌ش وا ده‌خویَنریَته‌وه هه‌موولا له به‌رژه‌ندییانه بۆ شكاندنی ئه‌ویتر ببنه هیَزی دووه‌م، ئه‌گینا هه‌ر لایه‌نیَكی سیاسیی ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره بكات هاولاَتیانی ساده‌ش ده‌زانیَت كیَ تاوانباری سه‌ره‌كی بووه له هاتنه ئارای قه‌یرانه ناوخۆییه‌كان و دروستبوونی كیَشه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ده‌ره‌وه ، هه‌م وه‌ك حكومه‌تی عیَراقیی و هه‌م وه‌ك ولاَته دراوسیَیه‌كانی هه‌ریَمی كوردستان، به‌لاَم ئه‌و كیَشانه‌ی پارتی و یه‌كیَتی له‌دوای ڕێككه‌وتنی واشنتۆندا ئه‌وكاته‌ی بڕیاری ئاشتبوونه‌وه‌یاندا ،
ئینجا دابه‌شبوونی دوو ئیداره‌یی لیَكه‌وته‌وه و ئیَستاشی له‌گه‌ڵ دابیَت هۆكاری ڕاده‌ست نه‌كردنی پاریَزگاری سلیَمانی بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆران له‌لایه‌ن یه‌كیَتیه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕیَته‌وه ، كه ئاماده‌نیه ئه‌و شاره‌ی به خویَنی گه‌نجان، كه له‌شه‌ری براكوژی ده‌ست به‌سه‌ر دا گرتووه، ئاماده‌نیه به هه‌ڵبژاردن ڕاده‌ستی بكاته‌وه له‌كاتیَكدا بانگه‌شه‌ی دیموركاسی ده‌كات، بۆیه كه‌سمان نابیَت دڵخۆش بین به‌و كه‌ش و هه‌وا سیاسیه، كه هه‌ركاتیَك به‌رژه‌وه‌ندی له‌وه‌دابوو ده‌بیَت بیَده‌نگ بین كه‌س باسی ناكۆكیه‌كان نه‌كات (له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و دۆخی ئه‌منی)، به‌لاَم هه‌ركاتیَك به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان پچڕا ئیدی له‌ناخۆشترین كاتدا هه‌ردوو حزب به‌بیَ گویَدانه به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و پاراستنی ئه‌زموونی هه‌ریَمی كوردستان ده‌كه‌ونه گیانی یه‌كترو ژیانی هاولاَتیانیش ده‌كه‌ویَته مه‌ترسی، هه‌ر بۆیه هاولاَتی ده‌بیَت به ئاگابیَته‌وه چیدی خۆی ده‌ست خه‌رۆ نه‌دات له‌به‌ر قسه‌ی بیَ مانا.