01/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی پیشمه‌رگه‌و شه‌هیدان و جینۆساید له‌سه‌ر داوای چه‌مچه‌ماڵییه‌كان هاته ده‌نگ.
دوای ئه‌وه‌ی له 26 ساڵه‌ی یادی تاوانی به‌ناو ئه‌نفالدا یه‌كێك له داواكاری كه‌سوكاری ئه‌و قوربانیانه ئه‌وه بوو كه چه‌مچه‌ماڵ نازناوی پایته‌ختی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی لێبنرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان له سنوره‌كه‌دا نیشته‌جێن.
دوای بریاری به پایته‌ختكردنی هه‌ڵه‌بجه وه‌كو پایه‌ته‌ختی ئاشتی هه‌رێمی كوردستان . جارێكی تر ئه‌و باسه له نێو رێكخراوه‌كان و چالاكوانان و ده‌زگا حكومییه‌كان هاته‌وه به‌رباس و خواس، داوا ده‌كرێـت حكومه‌ت و په‌رله‌مان رۆڵی خۆیان ببینن سه‌باره‌ت به‌و داواكارییه ره‌وایه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی سنوره‌كه .
هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ و ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشمه‌رگه‌و شه‌هیدان و جینۆساید له‌په‌رله‌مانی كوردستان ، رایگه‌یاند" دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند چالاكوانێك ئه‌و داواكاریانه‌یان ئاراسته‌ی به‌نده كرد وه‌كو ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌یه ، منیش به داوایه‌كی ره‌وام بینی و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی خۆمی بۆ ده‌خه‌مه گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌كی بۆ بنوسین و له په‌رله‌مانی كوردستان قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین ، هه‌روه‌ها وتیشی " من له دوای پشووه‌كانی جه‌زنی قوربانی پیرۆز پشتیوان به‌خوا كاتێك دیاری ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌ك له دانیشتیوانی چه‌مچه‌ماڵی خۆشه‌ویست له‌نوێنه‌ری سه‌رجه‌م چین و توێژه جیاوازه‌كان بێن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان قسه بكه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر واژووی په‌رله‌مانتاران كۆبكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ینه پرۆژه‌یه‌ك و بیده‌ینه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" لێره‌وه به‌ڵێن به دانیشتوانی ئه‌و شاره خۆشه‌ویسته ده‌ده‌م كه به‌نده ئه‌ركی ئه‌و كاره ده‌خه‌مه ئه‌ستۆی خۆم و تا دوا هه‌ناسه له‌گه‌ڵی ده‌رۆم به‌و هیوایه‌ین ناونانی پایته‌ختی شه‌هیدان و ئه‌نفال بۆ چه‌مچه‌ماڵ و سنوره‌كه كه‌مێك له ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی دانیشتوانه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كه‌مبكاته‌وه .