---- خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئوسوڵیانه ----
ده‌نگێك هه‌یه كه هه‌موو ده‌قه‌كان به تایبه‌تی فه‌رمووده به میزاجی خۆیان ده‌پێون و به‌وه‌ش ده‌یانه‌وێت فه‌رمانره‌وای(حاكمیه‌ت)ی فه‌رمووده بلۆك بكه‌ن و زمانی شكاوبێت له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌رحوكمێكی شه‌رعیدا، ئه‌و كه‌سانه زۆر به‌ئاسانی له (قاف)دا ده‌گیرێن و وه‌ڵامی هه‌م شه‌رعی و هه‌م عه‌قڵیی حیكمه‌تاوییان ده‌درێته‌وه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه له عینادو قه‌راری پێش وه‌خت ووه‌رگیراو له (نا زانایان)ی بواری وه‌حیی پێنه خوارێ!. ئه‌مه‌ی به‌ر ده‌ستان بابه‌تێكه هه‌م فیفهیه هه‌م ئوسوڵیانه‌ی ئامانج ناسییه و هه‌میش هه‌ندێك ته‌قه‌دانه له‌ده‌رگای حیكمه‌تی یه‌كێك له‌و حوكمه شرعیانه‌ی تایبه‌ته به قوربانی كردنه‌وه‌و له‌بنچینه‌شدا قسه‌كانمان هه‌ڵته‌كاندنی گومانێكه له‌سه‌ر ئه‌و حوكمه شه‌رعیه كه ئێستا سه‌ره‌ی دێت بۆ عه‌رزكردنی .
حوكمه‌كانی تایبه‌ت به قوربانی كردن زۆرن و ته‌نها یه‌ك دانه‌یان مه‌به‌ستمه كه پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا (سه‌ڵات و سه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت : إِذَا رَأَيْتُمْ هِلالَ ذِي الْحِجَّةِ وَأَرَادَ أَحَدُكُمْ أَنْ يُضَحِّيَ فَلْيُمْسِكْ عَنْ شَعْرِهِ وَأَظْفَارِهِ". له ریوایه‌تێكی تر : إِذَا دَخَلَتْ الْعَشْرُ وَأَرَادَ أَحَدُكُمْ أَنْ يُضَحِّيَ فَلا يَمَسَّ مِنْ شَعَرِهِ وَبَشَرِهِ شَيْئًا" له ریواتێكی تر: كان رسُول الله يُهدي من المدينة فافتُل قلائِد هديه ثم لايجتنب شيئاً مما يجتنبه المُحرِم ) . كورته‌ی ماناكه‌ی : كه مانگی زیلحیجه‌تان بینی و كه‌سێك له ئێوه ویستی قوربانی بكات بامووه‌كان و نینۆكه‌كانی وازلێبێنیت و لایان نه‌بات. له فه‌رمووده‌ی سێیه‌م ده‌فه‌رموێت: كه پێغه‌مبه‌ر له مه‌دینه قوربانی كردووه‌و منیش قوربانیه‌كانم بۆ نیشانه‌كردووه و هیچ شتێكی له خۆی حه‌رام نه‌كردووه له‌و شتانه‌ی كه‌له ئیحرامكار (حاجی) حه‌رامه بیكات . فه‌رمووده‌كان صه‌حیحن و له دایكانی موسڵمانانه‌وه ئومی سه‌له‌مه‌و عائیشه‌وه ریوایه‌ت كراون.
===
له سه‌ر ئه‌م جۆره فه‌رموودانه یه‌كێك له‌و (قورئانیانه)! نوسیوێتی ئه‌مه كرداری جاهیلیه نه‌ك پێغه‌مبه‌رو ئه‌وه بانگه‌وازه بۆ پیس و پۆخڵی و له‌ته‌ك قورئان یه‌ك ناگرێته‌وه !!. ئه‌م بریاره‌ش زۆر سه‌رپێیانه‌یه‌و حه‌زی خۆی بۆ پێناسه‌ی پاك و خاوێنی و رقیشی بۆ پیس و پۆخڵی كردووه‌ته پێوه‌ر هه‌تا ده‌ره‌قه‌تی ئه‌وه بدات كۆمه‌ڵێك فه‌رمووده بخاته ده‌ره‌وه‌ی وه‌حییه‌وه .
===
پێش (جۆماڵ) كردنی (ئاوگه)ی گه‌یشتن به وه‌ڵامی ئه‌و گومانۆكه‌یه كه دواتر له زۆرلاوه گه‌مارۆی ده‌ده‌ین ده‌مه‌وێت دوو راستی وه‌كو خۆیان بخه‌مه به‌رچاوو ناوگوێی خوێنه‌ران:
1- مه‌لایان و بانگخوازان و گه‌نجانی ئامۆگاریكار بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی بانگه‌واز له كۆڵی خۆیان بكه‌نه‌وه‌و دڵی خۆیان خۆشكه‌ن كه هیچیان نه‌هێشتووه‌ته‌وه بۆ خه‌ڵكی تر، نایه‌ن بیربكه‌نه‌وه به قوڵی و بگه‌رێن به شوێن حیكمه‌تی حوكمه‌كان و نهێنی نه‌وتراوی قه‌ول و قه‌راره‌كانی وه‌حیی، به‌ڵكو هه‌روا سه‌رپێی حوكمه شه‌ریعه‌تیه‌كان قڵب ده‌كه‌نه‌وه ناو خه‌ڵك و به ساده‌یی و زۆر كاتیش ساویلكه‌یی ده‌یبارێنن و ئه‌گه‌ر گومان و قه‌له‌قیش هه‌بێت ناتوانن ته‌قه‌ی لێ بده‌ن و دڵ و مێشكی گوێگرانیان قایم بكه‌ن له گومان و گومان فرۆشان .
2- ئه‌وانه‌ش كه‌په‌روه‌رده‌ی ئه‌و كتێب و كتێبخانه‌ن كه مه‌یه‌لانن به لای ته‌فسیری عه‌قڵێكی (نائیسلامیی) بۆ وه‌حیی و خاوه‌نی وه‌حیی و هیچ له مه‌رجه‌كانی ته‌فسیر یان ئیجتیهاد یان به‌راووردی فیقهی یان زانستی حه‌دیس و زنجیره پیاوانی حه‌دیسیان پێ نیه و لانیه‌و بێ بشه‌ن لێی، يان ئه‌وه‌یه راده‌كه‌ن له‌و مه‌رجانه‌و قبوڵیان نیه و خۆیان مه‌رجیان بۆی داناوه، ئه‌وانه‌ش له‌وه‌دا نه‌نگییان به خۆیاندا سواغ و بۆیه كردووه كه هه‌ر زوو خۆپارێزییان نیه له ره‌تكردنه‌وه‌ی فه‌رمووده له‌یه‌كه‌وه هه‌تا هه‌زار !!. ئه‌م دوو گرفته كه‌م نیه‌و كه‌لێنێكی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر زانایانی جێ متمانه و خاوه‌ن مه‌رجه زانستیه‌كان نه‌چنه‌وه به گژیاندا.
===
وه‌ڵامه‌كانم بۆ ئه‌و خانه‌گومانی و شه‌رفرۆشتنه به‌و فه‌رموودانه :
+ ئه‌و فه‌رموودانه به پێوه‌ره ئوسوڵییه‌كان حوكمی نینۆك نه‌كردن و لانه‌بردنی مووه‌كانی له‌ش له 10 رۆژی یه‌كه‌می زیلحیجه‌دا له نێوان (واجب) و (نه‌دب) و (موباح)دایه. بۆ واجبه‌كه ته‌نها یه‌ك مه‌زهه‌ب لای واجبه و زۆرینه لایان مه‌ندوبه، به‌ڵام به گه‌رانه‌وه بۆ فه‌رمووده‌ی سێيه‌م له‌سه‌ره‌وه (موباح)یش حزوری هه‌یه،كه‌واته زۆرتر له نێوان مه‌ندوب و موباحدایه.
+ پاشان خۆ پێغه‌مبه‌ر نه‌یفه‌رمووه خۆتان مه‌شۆن!، خۆ فه‌رمانی نه‌كردووه بۆنی خۆش له خۆمان حه‌رام بكه‌ین!، هه‌روه‌ها شانه كردن و قژ رازاندنه‌وه‌و جل و به‌رگی جوان و خه‌نه‌و زه‌یت و هه‌تا جیماعییش ئه‌وانه‌ی هیچ حه‌رام نه‌كردووه، به‌ڵكو رێگه‌ی به هه‌موویان داوه، جگه له‌وه‌ی پێنج فه‌رزه‌كه ده‌ست نوێژ ده‌گیرێت، ئیتر پێم ناڵێن كامه‌یه پیس و پۆخڵی، ئیتر كامه‌یه دژبوون به قورئان و (كێچ و سپیه‌ی) ناو مووه‌كانی له‌ش و سه‌روریش؟!، له خوا بترسن!!.
+ حیكمه‌تی ووردی ئه‌و ده رۆژه له نینۆك نه‌كردن و موو هێشتنه‌وه به‌شداری رۆحییه له‌گه‌ڵ حاجیانی ماڵی خوا ئه‌وانه‌یان كه‌له ئیحرامدان و ئه‌وه‌ش له ئیحرامدا بێت بۆی دروست نیه مووه‌كانی لاشه‌و سه‌ری بتاشێت هه‌تا له ئیحرام ده‌رده‌چێت، موسڵمانی قوربانیده‌ریش له ماڵه‌وه ئه‌م به‌شداریه ده‌كات هه‌روه‌كو ئه‌ویش له ماڵی خودا‌و له ئان و ساتی واجبی حه‌جدا بێت. یانی یه‌كخستنی گیانیی و ده‌روونیی موسڵمانانی جیهان به‌ماڵی خوداوه‌و ساغ بوونه‌وه‌یان بۆ خوای خۆیان ئه‌گه‌ر دووریش بن له‌كه‌عبه‌ی پیرۆز .
+ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی دڵنیاكه‌ره‌وه‌ی زاستیانه‌ی پشت به‌ستوو به وه‌حیی نیه كه‌وا ده‌كات له‌وه‌ی ئه‌وانه قه‌ره‌وڵيان له فه‌رمووده گرتووه و ده‌یانه‌وێت نه‌یه‌نرێته مه‌جلیسی حوكم و شه‌ریعه‌تخوازییه‌وه!. باشه كه‌س هه‌یه هه‌موو رۆژێك نینۆكی بكات؟، كه‌س هه‌یه هه‌موو رۆژێك مووه‌كانی لاشه‌ی بتاشێت؟، وه‌كو تووكی بن باڵ و مووی (پێشه‌وه)و روومه‌تی و سه‌ری ..هتد ؟!. هه‌موو ئه‌وانه له نێوان هه‌فته بۆ چل رۆژن، ئیتر بۆچی ناوبنریت پیسی و ناخاوێنی؟!.
+ دوێنێ به‌رێزێك پرسیاری لێم كرد كه مامۆستایه‌ك پێی وتووه هه‌ر نێتی قوربانیت هێنا بۆت دروست نیه مووه‌كانت لابه‌ریت و نینۆك و هتد ... چی بكه‌م ؟!، ئه‌م كه‌سه‌ش خۆی رۆژانه ریش و سمێڵی ده‌تاشێت و لای بوو بووه گرفت ئه‌گه‌ر وابێت مه‌گه‌ر قوربانیه‌كه‌ی نه‌كات!. من حوكمی ریش تاشین باس ناكه‌م ده‌شزانم هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه ده‌ڵێن حه‌رامه تاشینی، به‌ڵام ئه‌م كه‌سه دۆخی خێزانی و شوێنی كاری وایه و خۆشی واراهاتووه‌و ناتوانێت ئه‌و 10 رۆژه مووه‌كانی ریش و سمێڵی به‌رداته‌وه، من چی بكه‌م بڵێم قوربانیه‌كه‌ت مه‌كه!؟، نه‌خێر،، له رووانگه‌ی ماناكانی نه‌دب و ئیباحه‌ی ئوسوڵییه‌وه كه بۆ كه‌سی قوربانیكاره بۆ ئه‌ویش كه هێشتا ماوێتی ئه‌و قورسیه قبوڵ بكات. ووتم : مووه‌كانت لابه‌ره‌و قوربانی خۆت بكه ئه‌م قسه‌یه‌م ته‌نها بۆ تۆیه نه‌ك بۆ خه‌ڵكی به گشتی . ئه‌م خوێندنه‌وانه‌ش له قوڵاییه‌كانی ئوسوڵه‌وه جێی ده‌بێته‌وه . بۆ ئه‌م وورده‌كارییانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش هه‌م (نقڵ)مان پێویسته هه‌م (عقڵ) و هه‌م (حیكمه‌ت) و هه‌م خوێندنه‌وه‌ی واقیعی(كه‌سناسی) و هه‌م (كۆمه‌ڵگه‌ناسی).