09/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلام عەلمانیەت دووڕیانی لێكجیابونەوە ٥
باسی دووه‌م:سه‌ركێشیی و له‌سنوورده‌رچوونی كڵێسا و پیاوانی ئایین
یه‌كه‌م: سنووربه‌زاندنی كڵێسا:
سنووربه‌زاندن له خودی خوَیدا نه‌خوَشیه‌كی مه‌ترسیداره و، ده‌روونی مرۆ تێكده‌شكێنێ و سیماكانی ده‌سڕێته‌وه. بوونه‌وه‌ری مرۆیی ده‌گوَڕێت بۆ ڕوحێكی شه‌یتانی له‌رێ ده‌رچوو. له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م نه‌خوَشیه ئه‌وه‌یه كه نیشانه‌كانی له ده‌روونێكی لاوازدا نه‌بێت، ده‌رناكه‌ون. ئه‌ویش هه‌ر كات ئامرازه‌كانی بۆ ڕه‌خسا-كه له‌سه‌رووی توانا و هێزی خوَیه‌وه‌ن- یا له‌قه‌باره‌ی خوَی زیاتر بواری بۆ ڕه‌خسا، ڕێگرێكی ئایینی یا ڕه‌وشتیش نه‌بوو، ئه‌و سه‌ركێشیی و لوتبه‌رزییه‌ی بشكێنێت و ڕه‌وتاری ڕێك بخات، به هه‌مان شێوه‌ش، سه‌ركێشیی و سنووربه‌زاندن، ته‌نیا دیارده‌یه‌كن له‌و ده‌روونانه‌وه ده‌رده‌كه‌ون كه هه‌ست به لاوازیی ده‌كه‌ن، به هوَیشییه‌وه هه‌وڵی داپوَشینی كه‌موكوڕییه ناوه‌كییه‌كانی خوَیان ده‌ده‌ن.
جا كاتێك ئه‌و سنووربه‌زاندنه له‌لایه‌ن فه‌رمانڕه‌وایه‌كی بتپه‌رسته‌وه، یان گه‌وره‌یه‌كی دنیاپه‌رسته‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات، له‌وانه‌یه زوَر جێی سه‌رسوڕمان نه‌بێت، به‌لاَم كاتێك ئه‌و سه‌ركێشیانه له‌لایه‌ن پیاوانێكه‌وه ڕووده‌ده‌ن كه خه‌ڵكی به پیرۆز و پاكیان ده‌زانن، ئه‌مه له‌سه‌ر ده‌روون زوَر قورسه و، ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی له زه‌ینی مرۆدا، دوورتره. سه‌یرتریش له‌وه، گه‌ر ئه‌و پیاوه ئاینییه دروشمی ئه‌وه‌بێت: (ئه‌گه‌ر زلله‌یه‌كیان له لای ڕاستت دا، ئه‌وا لای چه‌پیشیان بۆ بسوڕێنه) ئه‌وكات سه‌رسوڕمانه‌كه زیاتر و زیاتر ده‌بێت.
وه‌ك له باسی پێشتردا ڕوونمان كرده‌وه، دوای ده‌سكاریكردنێكی بێمانای ئاینی مه‌سیحییه‌ت، له‌لایه‌ن قوسته‌نتین و تاقمه‌كه‌یه‌وه، كه پێكهاتبوون له‌سه‌دان پاتریارك و قه‌شه‌ی كڵێساكان، ئه‌و ئاینه‌ی خودا دایبه‌زاندبوو، گوَڕییان بۆ چه‌ند لایه‌نێكی ڕوحیی ڕووت كه خوَی له دروشمه‌كانی په‌رستش و ملكه‌چی و خوَدوورگرتن له خه‌ڵكیدا ده‌بینیه‌وه و، به ته‌واوی لایه‌نی كرداریی و ژینی گشتییان لێ دوورخسته‌وه، مه‌گه‌ر كه‌مێكی نه‌بێت. ئه‌م لایه‌نه‌یان واز لێ هێنا بۆ قه‌یسه‌ر، تاكو به پێی قانونی ڕۆمانی و به ویستی خوَی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، له‌وێشه‌وه خه‌ڵكیی گومانی باشیان به‌و كه‌سه ده‌برد كه ئه‌ركه‌كه‌ی قوڵكردنه‌وه‌ی لایه‌نی ڕوحی بوو. ئامرازیش بۆ ئه‌وه بریتیی بوو له‌و په‌روه‌رده ڕوحییه‌ی كه دڵه‌كان ده‌به‌ستێته‌وه به خوداوه تاكو خوَشیان بوێ و لێی بترسن.
وه‌لێ كڵێسا، به‌م لایه‌نه‌وه ـ كه به‌لایه‌وه لوَژیكی بوو ـ نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو ده‌سه‌لاَتێكی دونیایی زوَر گه‌وره‌ی پیاده ده‌كرد، له‌ڕاستیشدا و له واقیعدا، ته‌نیا حه‌زكردن له سه‌ركێشیی و سنووربه‌زاندن نه‌بێ، هیچ ڕاڤه‌یه‌كی تری نه‌بوو. ته‌نانه‌ت له لایه‌نه ڕوحییه په‌تییه‌كه‌شه‌وه سته‌مه‌كانی گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ڕازی نه‌بوو دڵی بڕواداران ڕاسته‌وخوَ به خوداوه ببه‌سترێنه‌وه، به‌ڵكو سوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت كڵێسا و پیاوانی به ته‌نیا ئه‌و نێوه‌نده بن كه په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵك و خودا ڕێك ده‌خه‌ن.
پیاوانی ئاینی مه‌سیحی- كه سه‌ره‌تا خوَیان به ناوی پیاوی ئایینه‌وه ناساند- سیستمێكی هه‌ره‌می ئاڵوَز و ورد و یه‌كلاكراوه‌یان بۆ ده‌سه‌لاَته‌كانی پیاوانی كڵێسا دانابوو، به‌م سیسته‌مه هه‌ره‌مییه ئاڵوَزه - له خواره‌وه تا ده‌گاته سه‌ره‌وه- ده‌سیانگرت به‌سه‌ر كڵێسا مه‌سیحیه‌كاندا و زاڵبوون به‌سه‌ریاندا. به‌سه‌ر گه‌ل و هاولاَتیانی شوێنكه‌وته‌ی كڵێساشدا، هه‌یمه‌نه‌ی خوَیان سه‌پاند. پاشان به‌و هوَیه‌وه ده‌سڕۆیشتوییه‌كی فراوانیان له كوَشكی ئیمپراتوَریه‌تدا بۆ دروست ببوو. هه‌موو ده‌زگا جوداوازه‌كانی حوكمیان كوَنتروَڵ كردبوو، چونكی خوَیان پشتگیری ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌كرد كه حه‌زیان به ده‌سه‌لاَت بوو. به هوَی ده‌سه‌لاَتی ئاینی و پشتگیریه‌كانیشیانه‌وه، هه‌ر كه‌سیان بویستایه ده‌یانگه‌یانده لوتكه‌ی هه‌ره‌مه‌كه، تاكو وای لێ هات پاپاكان، پادشا و پاتریاركه‌كانیان ده‌خسته سه‌ر ته‌خت و، ئه‌وانیش به‌پێی ویستی پاپاكان پشتگیری كێیان بكردایه، ده‌یانكرده ده‌سه‌لاَتدار و، ته‌نانه‌ت لایه‌نگران و هاوكارانیشیان له داموده‌زگای فه‌رمانڕه‌وایی بۆ دیاری ده‌كردن.
پاپاكان بۆ وه‌دیهێنانی ئاره‌زوو و به‌رژه‌وه‌ندی و سوده‌كانیان، ملكه‌چیی پیاوانی ده‌سه‌لاَتیان به‌هه‌ل ده‌زانی. ئه‌م بارودۆخه فریوده‌ره‌ی كه به‌هوَی ده‌سبه‌سه‌راگرتن و قسه ڕۆیشتوییه‌وه هه‌یانبوو، هێزێكی نائاسایی پێ به‌خشیبوون، ئه‌م هێزه‌ش له‌سه‌رووی تواناكانی خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه بوو، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌ستی خوَبه‌گه‌وره‌گرتن و بێ پێویستبوون له‌خه‌ڵكیان تێدا دروست ببوو، پاشان له مامه‌ڵه‌كردنیاندا له سنوورده‌رچونێكی په‌ڕگیری لێده‌هاته به‌رهه‌م، به‌تایبه‌تیش له ساته‌وه‌ختێكدا ترس له لێپرسینه‌وه‌ی خودا و سزاكانی نائاماده‌بن. چونكی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو كه‌لێنه زوَره‌ی كه له چه‌مكه نه‌سرانیه‌كاندا هه‌بوو، هێشتایش به ئاینێكی دروستیان ده‌زانی و به درۆ و بوختان به ناوی خوداوه هه‌ڵیان به‌ستبوو.
دوووه‌م: سنوور به‌زاندنی ئایینی:
پیاوانی كڵێسا ده‌سه‌لاَتێكی ئایینی گه‌وره‌یان بۆ خوَیان مسوَگه‌ر كرد، به بێ ئه‌وه‌ی، ئاینێكی دروست و ڕاسته‌قینه‌یان هه‌بێت، كه ده‌قه‌كانی بدرێنه پاڵ عیسا و به گێڕانه‌وه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه بڕابێته‌وه. ئه‌م بارودۆخه وای لێ كردن پشت به ده‌ركردنی چه‌ندین بڕیار ببه‌ستن، كه كوَڕبه‌ندی كڵێساكان له سه‌رجه‌م حوكمه ئاینییه جوَراوجوَره‌كاندا ده‌ریانده‌كردن. جا ئه‌و بڕیارانه له بیروباوه‌ڕیاندا بوایه یان له په‌رستش و به‌ندایه‌تیدا یاوه‌كو له یاساداڕێژیدا. له‌مه‌شدا كوَڕبه‌ندی یه‌كه‌می نیقیه(مه‌سكوَنی) یان كردبووه پێشه‌نگ، كه له‌و كوَڕبه‌نده‌دا بیروباوه‌ڕی سێخوداییان دانا و، له‌خاچدان و فیدایان تێدا بڕیاردا.
له‌گه‌ڵ حه‌زی ڕزگاركردنی ئاینی مه‌سیحییه‌ت له‌و حاڵه‌تی له ناوچون و له بیرچونه‌وه‌یه‌ی ڕووی له‌و حوكم و شه‌ریعه‌ته كردبوو كه بۆ عیسا دابه‌زیبوو، به‌لاَم پیاوانی كڵێسا بۆیان ده‌ركه‌وت، ئه‌م ده‌سه‌لاَته ڕه‌هایه خوایه‌تیان به‌سه‌ر گه‌لی مه‌سیحیدا، بۆ وه‌دی دێنێت.
بۆیه كڵێسا ده‌سه‌لاَته ئاینیه سنووربه‌زێنه‌كه‌ی به‌هێزتر كرد و بانگه‌شه‌ی هه‌ندێك مافی كرد كه ته‌نیا بۆخودا ده‌بن، وه‌كو مافی لێخوَشبوون و مافی بێبه‌شبوون و مافی نیشته‌جێبوون و گه‌ڕان و چه‌ندانی تر. تا بووه هوَی سه‌رهه‌ڵدانی ئابڕووچوونه‌كانی چه‌كی لێخوَشبوون(صكوك الغفران).
پیاوانی ئاین له‌و بڕیارانه‌دا كه وه‌كو حوكمێك ده‌ریانده‌كرد، سیفه‌تی دووربوون له هه‌ڵه‌یان به‌خوَیان به‌خشیی و، به‌وه‌ش له جیاتی خودا، ببوون به چه‌ندین خودا و به‌پێی ڕا و ئاره‌زوه‌كانیان شتیان بۆ گه‌لی مه‌سیحی حه‌لاَڵ و حه‌رام ده‌كرد، ئه‌وه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خوَیان یان بۆ خزمه‌تی مه‌سیحییه‌تی تێكدراو بوایه ده‌یانكرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س ڕه‌خنه له بڕیاره‌كانی كوَڕبه‌نده‌كانیان یان له بڕیاره‌كانی پاپا- گه‌رچی زانا و تێگه‌یشتویش بوایه- بگرێت.
سه‌ركێشیی و سنووربه‌زاندن له‌بواری ڕوحیدا، سروشتی ئاینه ده‌ستكرده‌كانه، كه ته‌نیا جه‌خت ده‌كه‌نه سه‌ر لایه‌نی ڕوحیی، به‌هه‌مان شێوه‌ش بوو كه جادووگه‌ره‌كانی فیرعه‌ون وه‌كو كاهینێك كاریان ده‌كرد، قورئان باسیان ده‌كات و خودا فه‌رموویه: (فَڵمَّا أَلْقَوْا سَحَرُوا أَعْیُنَ النَّاسِ وَاسْتَرْهَبوهُمْ ) (سوره الاعراف:116).
سه‌رجه‌م ئاینه ده‌ستكرده‌كان له كوَندا هه‌مان حاڵه‌تیان هه‌بوو، كاهین و پاپاكان به نهێنی و نادیار ده‌وره درابوون. ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كی نهێنیان هه‌یه به خودای په‌رستراوه‌وه. لێره‌یشه‌وه گوایه ڕه‌گه‌زێكی زیاتریان تێدایه و وه‌كو مرۆ ئاساییه‌كان نین. چونكی به لای خه‌ڵكه ساده‌كه‌وه وابوو ئه‌و كاهینه یان پاپایه، ده‌توانێت ڕازیبوونی خودا یاخود توڕه‌بوونی دابه‌زێنێته سه‌ریان.
پیاوانی ئاینی له مه‌سیحییه‌تی شێوێنراودا، ده‌سه‌لاَتێكی ڕوحیی سه‌ركێشیان هه‌یه به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا، چونكی ئه‌وان نێوه‌ندن له‌نێوان خودا و خه‌ڵكدا، منداڵ نابێت به مه‌سیحی تاكو( ته‌عمید) نه‌كرێ، ته‌عمیدیش ناكرێ، ته‌نیا له‌سه‌ر ده‌ستی كاهینێكدا نه‌بێت، لێره‌یشه‌وه ژینی كه‌سێكی مه‌سیحی به‌و نێوه‌نده كه‌هه‌نوتیه‌ی كه ده‌چێته ناوی ده‌ست پێ ده‌كات، دواتریش هه‌روا ده‌مێنێته‌وه و په‌یوه‌ندی به‌كاهینه‌وه هه‌یه، هه‌ر ئه‌وه ژنی بۆ ماره ده‌كات، هه‌ر ئه‌وه یه‌كشه‌ممان له كڵێسادا نوێژی پێ ده‌كات، هه‌ر ئه‌وه دان پێدانانه‌كانی به هه‌ڵه‌كانیدا، لێ وه‌رده‌گرێت و ڕازی ده‌بێت ته‌وبه بكات، كه مردیش هه‌ر ئه‌و نوێژی له‌سه‌ر ده‌كات. كه‌سی مه‌سیحی له له‌دایكبوونیه‌وه تاكو مردنی، به‌و كاهینه‌وه په‌یوه‌سته. ئه‌و كاهینه‌ی كه له زه‌ینیدا واده‌زانێت ده‌روازه‌یه‌كه و به‌ڕووی جیهانی نادیاردا كراوه‌ته‌وه و دڵی به‌خوداوه ده‌به‌ستێت. هه‌رچه‌ند گه‌رموگوڕیی ویژدانیشی له په‌رستشدا هه‌بێت، كه دوور بێت له‌ده‌سه‌لاَتی كاهینه‌كه‌ی، هێشتا ناتوانێت په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخوَ به خوداوه ببه‌ستێت، یان ناتوانێ به هیچ شێوه‌یه‌ك و له هیچ كاتێكدا ده‌سوه‌ربداته ئیشه‌كانی كاهینه‌كه‌ی، گه‌ر له ژینی تایبه‌تی خوَیشیدا بێت.
ڕۆماننوسی به‌نێوبانگی ئینگلیز (چارلز دیكنز) له ڕۆمانه‌كه‌یدا(دووشاره‌كه)، به وێنه‌یه‌كی شاعیرانه‌ی جوان، به دیمه‌نێكی ئه‌ده‌بیی پڕ له ئاماژه‌ی ڕاسته‌قینه، بۆ ژینی خه‌ڵكه ساده‌كه‌ی شوێنكه‌وته‌ی مه‌سیحییه‌ته شێوێنراوه‌كه‌ی پاپا و كاردیناڵه‌كان، باس له‌و ملكه‌چییه ڕوحییه‌ی خه‌ڵكی ده‌كات كه پیاوانی ئاین به‌سه‌ریاندا پیاده‌یان ده‌كرد، یا ئه‌و ملكه‌چیه ڕوحییه‌ی كه‌خه‌ڵكی ساده و هه‌ژار له به‌رامبه‌ر پیاوانی ئاینیدا بۆیان دروست ببوو،(د یكنز) وه‌سفی شه‌قامێك له‌شه‌قامه‌كانی ئه‌و كاته‌ی پاریسمان بۆ ده‌كات و ئێژێت:( باران خوڕخوڕ ده‌بارێت، شه‌قامه‌كه پڕه له قوڕ و لیته و چڵكاو، كه‌ژاوه‌ی پاپا، له‌سه‌ر ئه‌سپه‌كه‌یه‌وه به‌ڕێگه‌كه‌دا تێپه‌ڕده‌بێت، خه‌ڵكیش له هه‌ردوو به‌ری شه‌قامه‌كه‌وه، به‌دڵێكی پڕ له ترس و بیمه‌وه، كوَبوونه‌ته‌وه و چاویان بڕیوه‌ته كه‌ژاوه‌كه، چاوه‌ڕوانی ئه‌و چركه خوَشه ده‌كه‌ن كه ده‌گاته به‌رده‌میان، هه‌ر به گه‌یشتنی هه‌موو سه‌ر داده‌نه‌وێنن و ملكه‌چیی خوَیانی بۆ ده‌رده‌بڕن، به‌رده‌وام به ملكه‌چی و سه‌ردانه‌واندن ده‌مێننه‌وه، ئه‌وه‌نده شۆڕی ده‌كه‌نه‌وه، تا ده‌یگه‌یه‌نن به‌زه‌وی و تێكه‌ڵی قوڕ و چڵكاو ده‌بێت).
ئه‌م حاڵه‌ته له‌كوێ و ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ـ سه‌ڵات و سه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێت ـ فه‌رمویه‌تی له‌كوێ:( ڵا تُگْرُونِی كَمَا أَگْرَتِ النَّصَارَی ابْنَ مَرْێمَ فَإِنَّمَا أَنَا عَبْدُ، فَقُولُوا عَبْدُ اللَّهِ وَرَسُولُهُ)(رواه البخاری)واته: زیاده‌ڕه‌وی مه‌كه‌ن له پیاهه‌ڵدانمدا، هه‌ر وه‌كو گاوره‌كان له‌پای عیسای كوڕی مه‌ریه‌مدا كردیان، بێگومان من ته‌نیا به‌نده‌یه‌كم، بڵێن: به‌نده‌ی خودا و نێردراوی خودا. یا فه‌رمویه‌تی:( فَإِنِّی ڵسْتُ بِمَلِكٍ إِنَّمَا أَنَا ابْنُ امْرَأَه‌ٍ تَأْكُلُ الْقَدِیدَ) (رواه ابن ماجه والگبرانی والحاكم). واته: بێگومان من پادشا نیم، به‌ڵكو ته‌نیا كوڕی ئافره‌تێكم، كه نانه ڕه‌قی ده‌خوارد.
مێژوونووس (وێڵز) به‌م شێوه‌یه باسی پیاوانی كڵێسا ده‌كات:( هیچ به‌ته‌مای ئه‌وه‌نه‌بوون كه مه‌مله‌كه‌تی خودایی له‌دڵی خه‌ڵكیدا جێی خوَی بگرێت، ئه‌وه‌یان به ته‌واوی له بیر كردبوو، وایان لێهاتبوو حه‌زیان ده‌كرد ببینن هێزی كڵێسا- كه‌هێزی خوَیان بوو- زاڵبووه به‌سه‌ر كاروباره‌كانی خه‌ڵكیدا. له‌پێناوی جێكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌دا له دڵی خه‌ڵكیدا، ئاماده‌ی هه‌موو چاوپوَشینێك بوون، هه‌تاكو له ڕق و كینه و ترس و ئاره‌زووه جێگیره‌كانی ناخی خه‌ڵكیش بوایه، زوَربه‌یان ئه‌وه‌یان به‌باشتر ده‌زانی، بۆ ئه‌وه‌ی بینای ئایدیا به‌هێز و پته‌وه‌كانیانن - كه به‌ڕاستیی و ڕه‌هایان ده‌زانی - ڕێگه‌نه‌ده‌ن به هیچ جوَرێك گوتوبێژیان له‌سه‌ر بكرێت، به‌رگه‌ی هیچ پرسیارێكیان نه‌ده‌گرت، ڕێیان نه‌ده‌دا هیچ كه‌سێك پێچه‌وانه‌یان بجوڵێته‌وه، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵنیابوون له بیروباوه‌ڕه‌كانیان، به‌ڵكو ته‌واو دوودڵبوون. ئه‌وه‌بوو له سه‌ده‌ی سیازده‌دا ئاشكرا بوو كه چی ڕاڕایی و گومانێكی كوشنده ڕووی له كڵێسا كردبوو، خه‌ریكبوو بینای بانگه‌شه‌كانیانی كرموَڵ ده‌كرد، به‌ته‌واوی شوێنه‌واری ئه‌م حاڵه‌ته به‌چاو ده‌بینرا، پیاوانی كڵێسا هه‌ستیان به‌هیچ ئارامیه‌ك نه‌ده‌كرد، وای لێهاتبوو حاڵه‌ته‌كه وه‌كو ڕاوچیه‌ك به‌دوویانه‌وه بوو، به وێنه‌ی ئه‌و پیره‌ژنه ترساوانه‌یان لێهاتبوو، كه پێش ئه‌وه‌ی بچنه نێو نوێنه‌كانیان، له‌دۆلاَبه‌كانیشدا به‌دوای دزاندا ده‌گه‌ڕان).
دیارترین ئه‌و شتانه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا سه‌پاندیان و ده‌سكاری حوكمه‌كانی پێشوتری ئاینه‌كه‌یان كرد، ئه‌مانه‌بوون:
1ـ به‌نو ئیسرائیل حوكمی خه‌ته‌نه‌كردنیان له‌پێغه‌مبه‌ر( ئیبراهیم) ه‌وه بۆ مابووه‌وه، هه‌روا حوكمه‌كه‌ی مایه‌وه و له‌په‌یامی (عیسا)شدا هه‌ڵنه‌وه‌شێنرایه‌وه، پاشان له مه‌سیحییه‌تی شێوێنراودا حوكمی خه‌ته‌نه‌كردن به فه‌رمانێكی پاپایی هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، له‌مه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌هوَی كارتێكردنی نه‌ریتی ڕۆمانیه‌كانه‌وه بووه، چونكی ئه‌وان له‌سه‌رده‌می بتپه‌رستیه‌كه‌یاندا خه‌ته‌نه‌كردنیان نه‌ناسیبوو، پیاوانی كڵێساش به‌م حوكمه نوێیه ڕازیبوون، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سیحییه‌ته نوێییه‌كه‌یاندا بیگونجێنن، كه(قوسته‌نتین) ی ئیمپراتوَر بۆی دیاریكردبوون .
2ـ ته‌ڵاق و چه‌ندژنی هه‌ر له سه‌رده‌می ئیبراهیمه‌وه به ڕێپێدراوی مابووه‌وه، لای هه‌موو به‌نو ئیسرائیلیه‌كان وه‌كو میراتێك بۆیان به‌جێمابوو، له‌په‌یامی عیساشدا هه‌روا مایه‌وه، پاشان به‌هوَی ده‌رچونی حوكمێكی پاپاییه‌وه چه‌ندژنی ڕێی لێ گیرا، ته‌لاَقیش ته‌نیا له‌چه‌ند حاڵه‌تێكی وه‌كو ناپاكیی خێزانی‌دا نه‌بێت، ڕێی پێ نه‌ده‌درا .
3ـ حه‌لاَڵیی خواردنی گوَشتی هه‌ر چوار ئاژه‌ڵه‌كه (بزن و مه‌ڕوو وشتر و گا) مه‌رجدار بوو به سه‌ربڕینی شه‌رعیه‌وه- وه‌كو چوَن ئیسلام دایناوه- له ناو به‌نو ئیسرائیلیشدا ئه‌م حوكمه وه‌كو خوَی مابووه‌وه، له‌په‌یامی عیساشدا ده‌ستكاری نه‌كرابوو. كه‌چی دواتر له مه‌سیحییه‌تی شێوێنراودا ڕێپێدانی خواردنی گوَشتی سه‌رنه‌بڕاویش هاته كایه‌وه. ئه‌م گوَڕینه‌ش بۆ ڕازیكردنی بتپه‌رستیه ڕۆمانییه كوَنه‌كه‌بوو، چونكی ئه‌وان له‌حوكمه‌كه‌یدا ڕێگه‌یان به‌وه ده‌دا گوَشتی مرداره‌وه‌بوو بخورێت .
4ـ ژنهێنان و شوكردن بۆ كه‌سانێك كه توانایان هه‌بوو له‌ڕووی دارایی و جه‌سته‌ییه‌وه، یه‌كێك بوو له ڕێبازی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و نێردراوان، ئه‌م حوكمه هه‌روا مابووه‌وه و، له‌په‌یامی عیساشدا هه‌ڵنه‌وه‌شێنرابووه‌وه، كه‌چی دواتر پیاوانی كڵێسا گوَشه‌گیریی و ڕه‌به‌نیه‌تیان داهێنا و به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا كه له ڕیزی كڵێسادا كاریان ده‌كرد، سه‌پاندیان .
5ـ ڕۆژوگرتن به‌ندایه‌تیه‌ك بوو وه‌كو گوێڕایه‌ڵیكردن بۆ خودا سه‌یر ده‌كرا، به‌لاَم پیاوانی كڵێسا بۆ خۆیان ڕۆژویه‌كیان داهێنا، له‌و ڕۆژووه‌وه كه به وه‌رزه‌كانی ساڵدا ده‌سوڕایه‌وه و به‌پێی سیستمی ساڵی مانگی بوو، گوَڕیان بۆ ڕۆژووگرتنێكی جێگیر له‌ساڵی خوَریدا- كه له مانگێكی زستاندابوو- هه‌روه‌ها له ڕۆژووگرتنێكه‌وه له نه‌خواردنی هه‌موو خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌كه‌وه، بۆ ڕۆژووگرتن له نه‌خواردنی هه‌ندێك جوَری خواردن، هه‌روه‌ك ڕۆژه‌كانی به‌ڕۆژووبوونیان به‌ئاره‌زووی خوَیان گوَڕی .
6ـ په‌رستنی عیسا و په‌رستنی خاچ و بته‌كان و، چه‌ندین شێوه و سروتی تازه‌یان داهێنا، كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان پێ نه‌بوو له‌لایه‌ن خوداوه بۆیان هاتبێت .
7ـ مافی لێخوَشبوون له تاوانباران و ئه‌وانه‌ی خراپه‌ی گه‌وره‌یان كردبوو به‌خوَیان به‌خشی، بینا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش، مه‌راسیمی دانپێدانان و لێخوَشبوونیان داهێنا و ڕێژه‌یه‌ك پاره‌یان د‌یاریكردبوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دان به‌تاوانه‌كانیاندا ده‌نێن، تاكو بیده‌ن به‌كڵێسا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌تاوانه‌كانیان خوَش بێت. ئه‌مه‌یان بۆ ماشینه‌وه‌ی ماڵی خه‌ڵكی داهێنا، خه‌ڵكیش وایان لێ هات، به‌ئاسانی تاوانیان ئه‌نجامده‌دا، چونكی لێخوَشبوونیان له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌دا مسوَگه‌ربوو، پاشان ده‌سه‌لاَتی فروَشتنی چه‌كی لێخوَشبوون(صكوك الغفران)یشیان به‌خوَیان به‌خشی، به‌و ناوه‌وه كه گوایه خاوه‌نی ئه‌و چه‌كی لێخوَشبوونانه هه‌رچه‌ند گوناهه‌كانی ڕابردوو و داهاتووشیان گه‌وره بێت، به‌بێ لێپرسینه‌وه ده‌چنه به‌هه‌شت.
8ـ مافی لادان له‌ئاین و ده‌سكاریكردنی، یه‌كێكیتر بوو له داهێنراوه‌كانی پیاوانی كڵێسا، بۆ هه‌ریه‌كێك له‌وان هه‌بوو - هه‌ر كات كه بزانێت به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی له‌وه‌دایه- له‌ڕێنماییه‌كانی ئاین ده‌ربچێت و پێیانه‌وه پابه‌ند نه‌بێت.
كڵێسا هه‌ر به‌مانه‌وه نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو به‌كرده‌یی ئه‌وه‌ی سه‌پاند كه سووره له جێبه‌جێكردنی سنووربه‌زاندن و سه‌ركێشیه‌كانی، چه‌ندین له‌شكركێشی بێشوماری كرده سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی بچوكترین هه‌ڵوێستی ناڕازیبوونیان نواندبوو له‌به‌رامبه‌ر ڕاكانیدا، یا هه‌ڵگری بیروباوه‌ڕێكی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بوون ـ مه‌به‌ستمان له جوله‌كه‌و موسڵمان نییه ـ به‌ڵكو ئه‌و گروپه نه‌سرانیانه‌ش كه له مه‌سه‌له‌یه‌ك له مه‌سه‌له‌كانی بیروباوه‌ڕ و شه‌ریعه‌تدا له‌گه‌ڵ كڵێسا ڕاجیا بووبن. دیارترین به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی پێشوو، ئه‌و نه‌هامه‌تیانه بوون كه(كاساریه‌كان) و( والدۆنیه‌كان) به‌ره‌وڕووی بوونه‌وه، ئه‌وان له‌ئاین وازیان نه‌هێنابوو، به‌ڵكو داوای ژینێكی مه‌سیحیانه‌ی ڕاسته‌قینه‌یان ده‌كرد، كه كوَڵه‌كه‌كانی له كتێبی پیرۆزه‌وه وه‌رگیرابن. ئه‌وان نكۆڵییان له ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و دنیاییبوونی كڵێسا ده‌كرد، كڵێساش له به‌رامبه‌ردا جه‌نگی له دژ ڕاگه‌یاندن.
پاپا(ئه‌نوستن) هه‌روه‌كو(وێڵز) ده‌ڵێت:(هانی خه‌ڵكی دا جه‌نگی خاچپه‌رستی له دژی ئه‌و تاقمه ڕابگه‌یه‌نن، ڕێگه‌ی به هه‌موو بێباوكێكی له زینا له‌دایكبوو، یا دێوانه‌یه‌كی خراپه‌كار دا كه بێته پاڵ له‌شكری پاپا و به‌شمشێر و ئاگر و ئه‌تككردنی ئافره‌تان به‌ره‌وڕوویان بوونه‌وه). هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:(ئه‌و چیروَكانه‌ی له‌م جه‌نگه خاچپه‌رستیانه‌وه بۆمان گێڕدراونه‌ته‌وه، ئه‌و توندووتیژی و سزایانه‌ی تێیاندا ڕوویانداوه، چیروَكی شه‌هیدبوونی مه‌سیحییه‌كان له‌سه‌رده‌ستی بتپه‌رسته‌كان، له‌چاویاندا هه‌ر هیچ نین. له‌سه‌روی ئه‌وه‌شه‌وه توشی شۆكێكی گه‌وره‌یان كردین، چونكی ئه‌وه‌نده ڕاستن هیچ بوارێك بۆ گومان لێ كردنیان نییه، ئه‌و ده‌مارگیرییه ڕه‌شه دڵڕه‌قانه‌یه، ڕوحێكی پیس و چه‌په‌ڵ بوو، به ته‌واوی له‌گه‌ڵ ڕوحی یه‌سوعی ناسریدا پێچه‌وانه‌یه و نه‌یشمانبیستووه. پاپاكان به‌درێژایی سه‌ده‌كانی ده‌سه‌لاَتیان، دژی هه‌ركه‌سێك كه له ده‌روونه‌وه به‌خه‌یاڵیدا هاتبێت، یان كه‌مترین بیركردنه‌وه‌ی هه‌بێت، له به‌رامبه‌ر كه‌می توانستی زه‌ینیی كڵێسادا، له‌ڕق و توَڵه‌یه‌كی جه‌رگبڕدا بوون ).