06/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بزوتنەوەی تالیبان پشتگیری خۆی بۆ داعش ئاشکراکرد
بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان له پاكستان، پشتگیری‌و پاڵپشتی خۆی بۆ رێكخراوی
(داعش) دژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی كه ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات،
راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه واژوی مه‌ولانه فهزولڵا، سه‌رۆكی ئه‌و
بزوتنه‌وه‌یه‌ی له‌سه‌ره، تێیدا پشتگیری ته‌واوی رێكخراوی (داعش)
كراوه‌و نوسراوه "پشتگیری له سه‌ركه‌وتنه‌كانتان ده‌كه‌ین دژی
دوژمنه‌كانتان و ئێمه له‌گه‌ڵتانداین له‌خۆشی و ناخۆشیدا".
ئه‌وه‌شی تێدا هاتوه "داواتان لێدهکەین ئارام بگرن و دژی دوژمنه‌كانتان خۆڕاگر بن".
هاوكات په‌یامنێری (BBC) له پاكستان ئاشكرایكردوه، ئه‌و به‌یاننامه‌یه
له نێو شاری پیشاوەری پاكستان له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی
(تاڵیبان له پاكستان) به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شكراوه.
بزوتنه‌وه‌ی (تاڵیبان له پاكستان) له ساڵی (1997) وه دژی حكومه‌ته‌كه‌ی ئیسلام ئاباد له پاكستان چه‌كیان هه‌ڵگرتوه.
(سبەی)