07/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د نایه‌وێت باسی له‌چكه‌كه‌ی بكرێت
كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌دی ژنه شاعیری دیاری كوردستان، نایه‌وێت باسی له‌چكه‌كه‌ی بكرێت‌و داوا ده‌كات له‌وباره‌وه پرسیاری لێنه‌كرێت.
له‌میانی كۆڕێكی شیعریدا، كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌دی ژنه شاعیری دیاری كوردستان‌و پێشكه‌شكاری پێشووی به‌رنامه‌ی (دژه باو)ی كه‌ناڵی كوردسات، داوای كرد پرسیاری شه‌خسی لێنه‌كرێت.
ناوبراو له‌و كۆڕه‌دا چه‌ند پارچه شیعرێكی خوێنده‌وه‌و له‌كۆتایشدا ئاماده‌ی خۆی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان ده‌ربڕی‌و داواشی كرد كه پرسیاره‌كان له‌باره‌ی ژیانی كه‌سێتی خۆیه‌وه نه‌بێت.
كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د كه یه‌كێكه له‌شاعیره دیاره‌كان، چالاكی بواری مافه‌كانی ژنانیش بوو، له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دارێكی ئوردنی پێكهێناو پاش ماوه‌یه‌كی زۆر دابڕان، به‌له‌چكه‌وه بینرا.
د.ع