07/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هێمنترین خۆپیشاندان له‌كوردستانی باكوور
رۆژنامه‌یه‌كی توركی بلاویكرده‌وه كه له‌شه‌وی توڕه‌یی كورداندا، هێمنترین خۆپیشاندان له‌یه‌كێك له‌ناوچه‌كاندا روویدا.
رۆژنامه‌ی زه‌مانی توركی بلاویكرده‌وه كه شه‌وی رابردوو له‌چه‌ندین ناوچه‌ی كوردنشین خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی دژی سیاسه‌تی حكومه‌تی ئێستای توركیا ئه‌نجامدراوه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، خۆپیشاندانه‌كان هه‌ریه‌كه‌له شاره‌كانی (ئیزمیر، ئه‌ده‌نه، كاناكڵی، هه‌كاری، وان، باتمان، یه‌لۆڤه، دیاربه‌كرو موش) گرتۆته‌وه‌و پێكدادانیش له‌نێوان خۆپیشانده‌ران‌و پۆلیس روویداوه.
سه‌رچاوه‌كه بلاویكرده‌وه كه هێمنترین خۆپیشاندان، كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك گه‌نج بوو له‌شاری كاناكڵی كه تا دره‌نگانێكی شه‌و به‌دیار چه‌ند مۆمێكه‌وه دانیشتبوون.
خۆپیشانده‌رانی كاناكڵی لافیته‌یه‌كی گه‌وره‌یان بۆ پشتیوانی كۆبانێ له‌سه‌ر زه‌وی دانابوو كه له‌سه‌ریدا چه‌ند مۆمێك دانرابوو وه‌ك هاوسۆزییه‌ك بۆ دانیشتوانی ئه‌و شاره.
د.ع