07/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە پارێزگای ماردین
پارێزگای ماردین بڕیاری قەدەغەكردنی هاتووچۆی لە شەش شارۆچكەی پارێزگاكە دەركرد.
لە راگەیەنراوێكی پارێزگای ماردین بڕیاری قەدەغەكردنی هاتووچۆ لە شەش شارۆچكەی سەر بە ماردین دەركرا، ئەمەش بە هۆی سەرهەڵدانی رووداوی توندوتیژی و دووبارە بنیاتنانەوەی ئاسایشی ناوچەكە بە تایبەتی لە شارۆچكەكانی نوسەیبین و قزڵتەپە.
بڕیاری قەدەغەكردنی هاتووچۆ شارۆچكەكانی نوسەیبین، قزڵتەپە، دێریك، مازی داخ، دارگێچیت، ساڤووری گرتەوە.
بڕیارەكە لە كاتژمێر 5 ی ئێوارەوە تا دەركردنی بڕیارێكی دیكە دەستی پێكردووە.