08/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
وەزیری پەروەردە: هەفتەی داهاتوو ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی 12ئاشكرادەكرێن
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت لە هەفتەی داهاتوودا و ڕاستەو خۆدوای كۆتای هاتن بە پشوەكانی جەژن ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی 12 ڕادەگەیەنین.
ئەمرۆ چوارشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا لەشاری هەولێر پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند" لەهەفتەی داهاتوودا ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەی ئاشكرا دەكرێن"
لەبارەی نمرەی قوتابیانیشەوە كە ئایا تەنها نمرەكانی پۆلی 12 یان بۆ ئەژمار دەكرێت یان 25نمرەی پۆلەكانی( 10 و11) ش ئەژمار بكرێت وەزیری پەروەردە ڕاشیگەیاند" بۆئەو مەبەستە كۆدەبینەوە چ شتێك لە قازانجی قوتابیاندا بێت ئەو بریارە دەدەین"
سەبارەت دامەزراندنی مامۆستایانیش پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە وتيشی " لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیراندا قسەمان كردوە و لە دوای پشوەكانی چەژنەوە پەروەردەی قەزاكان لەگەڵ قوتابخانەكاندا خۆیان سەرپشك دەبن بۆدامەزراندنی مامۆستایان بە شێوەی گریبَبەست بەمەرجێك ئەو قوتابخانەو خوێندنگایانە پێویستیان بە مامۆستا هەبێت"