09/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عەبادی هەڕەشەی دەست لەکارکێشانەوەی دەکات
سەرۆك وەزیرانی عێراق هەڕەشەی وازهێنانی لەپۆستەكەی دووپاتكردۆتەوە ئەگەر بێت و فشارەكانی هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەكان لەسەری بەردەوام بێت.
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەكان بەپاڵپشتی (نوری مالیكی) و ئێران فشاری لەسەر دەكەن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئاسانكاری كردووە بۆ دروستكردنی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی لەدژی گروپە چەكدارەكانی داعش، بۆیە ئەگەر ئەو فشارانە لەدژی بەردەوام بن، ئەوا ناچاردەبێت واز لەپۆستەكەی بهێنێت.
سەركردە سیاسییەكانی هاوپەیمانی شیعەكان كە نزیكن لەئێران هۆشداریان دابوو لەنزیك بوونەوەی سیاسەتی ئەمریكی بۆ عێراق و هۆكارەكەشیان گێڕابوویەوە بۆ لاوازی كەسایەتی عەبادی.