09/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ژمارەی شەهیدانی خۆپیشاندانەكەی توركیا گەیشتە 23 كەس
لە ناڕەزاییەكانی دژ بە پشتیوانی حكومەتی ئەنقەرە بۆ داعش كە دو رۆژە دەستیپێكردوە، هێزە ئەمنیەكانی توركیا 23 هاوڵاتی كوردی شەهیدكردوەو 145ی تری برینداركردوە.
دوێنی ئەحمەد داود ئۆغڵۆ، سەرۆك وەزیری توركیا وتویەتی: بەداخەوە 19 هاوڵاتیمان لە دەستدا، 145 كەس گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، لەلایەن پۆلیسیشەوە 368 كەس دەستگیركراون.
بەڵام بەپێی زانیاریەكان ژمارەی شەهیدەكان گەیشتۆتە 23 شەهید.