09/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مەرجی توركیا و ئێران بۆ هاوكاری كۆبانێ
وەزیری دەرەوەی توركیا ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ ئەمینداری گشتیی هاووپەیمانیی باكوری ئەتڵەسی دەڵێت: شتێكی ناواقیعییە كە چاوەڕوانی ئەوە بكرێت سوپای توركیا بەتەنیا بەهانای كۆبانییەوە هەروەها دەڵێت، ئێستە لە گفتوگۆداین و ئەگەر گەیشتینە هەر بڕیارێكی هاوبەش لەو بارەوە ئەوە توركیا كەمتەرخەمی ناكات و رۆڵی خۆی دەبینێت.
هەر ئەمڕۆ مەرزییە ئەفخەم گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە"سی ئێن ئێن"ی گوت، ئێران ئامادەیە بۆ پاڵپشتیكردنی پێویستی شاری كۆبانی كە گەمارۆ دراوە، بەڵام ئەگەر حكوومەتی سووریا ئەو داوایە بكات.