ئەندامێكی لیستی پارتی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت هێشتا بڕیاری كۆتاییمان نەداوە لەبارەی یەكلاكردنەوەی حكومەتی خۆجێی شارەكە و هێڵی سوریشمان لەسەر هیچ كاندیدێك نیە.
دانای شەهید جەزا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاری سلێمانی لە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند لەبارەی دواین هەنگاوەكانی حكومەتی خۆجێی سلێمانیەوە وتی"بەداخەوە تائێستا هیچ كۆبونەوەو دانوستانێك ئەنجام نەدراوەو ئەو پرسە هەنگاوێك نەچۆتە پێشەوە"
سەبارەت بە بەرپرسیارێتی ئەو قوناغەو دواخستنی پرۆسەكە ئەو دەڵێت: "ئێمە وەك پارتی لە حكومەت زۆرینەین و ڕەخنەمان لەسەرە ، بێگومان لە سلێمانی گۆڕان و یەكێتی بەرپرسیان و ئەوان دەبێت كێشەكە چارەسەر بكەن ".
بڕیارە سێ شەممەی داهاتوو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆببێتەوەو تائێستاش هیچ ڕێكەوتنێكی حزبەكان نیە لەسەر ئەو پرسە.