09/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕه‌خنه لهحسێن شه‌هرستانی ده‌گرێ
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و وه‌فدێكی یاوه‌ری سه‌ردانی قه‌زای دووز خورماتویان كرد ، له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شدا "ئوسامه نوجێفی" سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند ، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ به‌غدا لیژنه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری پێكده‌هێنێت سه‌باره‌ت كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به‌قه‌زاكه.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ قه‌زاكه سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وهفدهیاوهرهكهی به‌شدارییانكرد له‌پرسه‌ی عه‌لی هاشم سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی كهلهچهند رۆژی رابردوودا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ی حكومه‌تی ناوهندگرت كه‌له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌سه‌رۆكایه‌تی حسێن شه‌هرستانی سه‌ردانی دووزخورماتووی كردبوو، به‌وه‌ی نهلهكاتی هاتن و نهلهكاتی گه‌رانه‌وه‌شیان په‌رله‌مانی عێراقیان لهسهردانهكهیان و ده‌ره‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌یان ئاگادار نه‌كردوه‌ته‌وه.