دکتۆر موسەنا داوای روبەرووبونەوەی مەلا بەختیار دەکات
09/10/2014 نوسەر: bzavpress

دکتۆر موسەنا داوای روبەرووبونەوەی مەلا بەختیار دەکات

دکتۆر موسەنا ئەمین ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، داوای رووبەروبوونەوەی مەلا بەختیار دەکات.
لەمیانی بەشداریکردنی لەبەرنامەیەکی تایبەتی کەناڵی رووداو، دکتۆر موسەنا ئەمین ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان هێرشی توندی کردەسەر ەلا بەختیاری لێپرسراوی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
بەرنامەکەی رووداو تایبەت بوو بەگفتوگۆکردن لەسەر ئەو قسانەی کە پێشتر مەلا بەختیار لەبارەی هەڵەبجەییەکانەوە کردبوویء رایگەیاندبوو 600 کەس لەهەڵەبجەوە پەیوەندییان بەداعشەوە کردووە.
دکتۆر موسەنا ئەمین لەوەلامی قسەکانی مەلا بەختیاردا وتی (ئەو کەسێکی ئەکادیمی نییەو هیچ شارەزاییەکی لەسەر چەمکە ئیسلامییەکان نییە، پێویستە بەخۆیدا بچێتەوەو ئەبدەیتی سۆفتوێرەکەی بکاتەوە).
وتیشی (ئەو کە شارەزایی لەسەر زانیارییەکان نییە، شارەزایی ئەمنیشی نییە، ئەمانە بەرپرسی ئێمەن بۆیە کوردستان دوچاری قەیران بووە).
هەروەها داوای رووبەرووبوونەوەی لە مەلا بەختیار کرد بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی چەمکە ئیسلامییەکان بکەن.
د.ع