وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریكا: داعش دەتوانێت هێرش بكاتە سەر ئەمەریكا و رۆژئاوا
10/10/2014 نوسەر: bzavpress

وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریكا: داعش دەتوانێت هێرش بكاتە سەر ئەمەریكا و رۆژئاوا

هیلاری كلینتۆن، رایدەگەیەنێت، بەهێزی بونی داعش هەڕەشەی راستەخۆیە بۆ سەر ئەمەریكا و وڵاتانی رۆژئاوا، لە ئێستاشدا بەهۆی بونی پارە و رێكخستنەوە دەتوانێت هێرش بكات.

هیلاری كلینتۆن، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریكا، بە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی رایگەیاند، بەهێزی بونی داعش هەبونی پارە و بونی رێكخستن و بنكە لە شارەكاندا هەڕەشەی راستەخۆیە بۆ سەر ئەمەریكا و وڵاتانی رۆژئاوا، ئەگەر لەناو نەبرێن، دەتوانن لە ئێستادا هێرش بكەنە سەر ئەمەریكا و رۆژئاوا.

وتیشی "ئەوە داعش دەیكات هەڕەشەیەكی جدیە، چونكە هەڕەشی جیهاد بە شمشێر دەكات پارە دەدات وەك پیشە، لە ئێستاشدا داعش لەرووی رێكخستن و پارەوە زۆر دەوڵەمەند بوە".

كلینتۆن، پێیوایە، كە باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمەریكا پێویستە هێرشی سیاسی و سەربازی بۆ سەر داعش ئەنجامبدات، بەهۆی ئەو هێرشانە دەكرێتە سەر هاوڵاتیان ئەمەریكا لە لایە داعشەوە.