11/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسپانیا: 300 سه‌رباز ره‌وانه‌ی عێراق ده‌کات
پێدرۆ مۆرینیس وه‌زیری به‌رگری ئیسپانیا رایگه‌یاند: ئیسپانیا 300 سه‌رباز ره‌وانه‌ی عێراق ده‌کات بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی داعش. هه‌روه‌ها رێگا به ولاتانی هاوپه‌یمانی شه‌ڕی دژ به داعش ده‌دات که 2 بنکه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی له باشوری ئیسپانیا به‌کار بهێنن.
جێی ئاماژە بۆ کردنە له پاش ساڵی 2004 بۆ یەکەم جارە که ئیسپانیا هیزی خۆی له عێراق کشانده‌وه، جارێکی تر سوپای ئیسپانیا بێته‌وه نیو خاکی عێراق.
وه‌زیری به‌رگری ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کردووه که ئه‌م سه‌ربازانه به‌شداری شه‌ره‌کان ناکه‌ن، به‌ڵکو یارمه‌تی هێزه سه‌ربازییه‌کانی عێراق ده‌ده‌ن له راهێنان پێکردن و فێرکردنی چۆنێتی پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو.
ئەمە لەکاتێکدا، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند: رێگه ناده‌ن هیچ هێزێكی بیانی ره‌وانه‌ی عێراق بكرێت و بنكه‌ی سه‌ربازی وڵاتانی بیانی له‌ناو خاكی عێراقدا دابمه‌زرێت.