اقرأ باسم ربك الذي خلق
پەیوەندی سێگۆشەی بەرمۆدە بە شاخی توور ( طور) لەقورئاندا !
بەردەوام دەگەڕێم بەدوای ئەوشتانەی کە لە دونیادا کە وەکو مەتەڵێکن و زانیاری تەواوی لەسەرنیە و نادۆزرێتەوە تا ئەم ڕٶژەی کەتیایدا دەژین زانستی تەواوو بێگومان تەنها زانستی خوای گەورەیە پاكوبێگەردی بۆخوای بەرزومیهرەبان .
لەو سەرسوڕهێنەرانەی کە زانایان ومێژونوسانی سەرسامکردوە بەدرێژایی ساڵان سەرسوڕهێنەری سێگۆشەی بەرمۆدایە و پێشتر لە زۆر باسدا باسی ئەوەمانکردوە ، لێرەشدا باسێك دەکەین کە منی بەستۆتەوە و سەرسامبومە بەبابەتەکەی دکتۆر زغلول النجار و بابەتەکە بخوێنەرەوە تاوەکو ڕاستیەکانت بۆ دەربکەوێت .
بێگومان ئێمە باوەڕمان بە خوای پەروەردگار هەیە و هەر خەبەرێکی بۆمان باسکردبێت لە قورئانەکەیدا کە باسی داهاتوبێت بێگومان دێتەدی هەروەکو چۆن بۆمانی باسکردوە ئەگەر باسکردنەکە لە مانای زمانەوەانیدا ڕوون و ئاشکرابێت و هیچ مانایەکیتر لەخۆنەگرێت ، و ئەگەر مانایتریشێ بەشی وهەیبوو ، ئەوا دەمێنێتەوە سەرئەوەی کە بەبیروبۆچونی خۆمان لێکیبدەینەوە و پێوەری یاساکانی سروشت و زەوی بۆ بگونجێنین و تاوەکو مانایەکی باش وڕوونمان بۆ دەربکەوێت لەو فەرمودانەی خوای گەورەدا ، ئەوەیە کە لێرەدا دەمەوێت پێیبگەم و ڕوونی بکەمەوە ، کێوی توور ( الطور ) کە خوای گەورە باسی دەکات ( دك ) لێدراوە و کوتراوە بەڕاستی و لەسەر زەویش کوتراوە پاشان خوای گەورە بە فەرمانی خۆی بەرزیکردۆتەوە لەسەرزەوی و هەڵیگرتوە لە ئاسمان وەستاندویەتی وەکو پەڵەهەورێك بەسەر بەنی ئیسرائیلەوە و پاشتریش دایبەزاندۆتە خوارەوە بۆ شوێنەکەی خۆی و هەروەکو ئێستا دەیبینین لە سەینا ( سیناء ) .
لێرەدا بە پشتیوانی خوای تاك وتەنهاوە ڕوونی دەکەمەوە بە بەڵگەوە کە چۆن ئەمە ڕووی داوەو لەقورئاندا بۆمان باسکراوە و پاشتر دەیخەمەڕوو کە چی یاسایەك لە یاساکانی سروشت و زەوی ڕێكدەبێت لەگەڵ ئەم بەسەرهاتەدا و ئەمەش دەبێت بە سەرەداوێك کە بمانگەیەنێتە ئەو بەدواچونەی کە لێرەدا مەبەستمانە بە پشتیوانی خوای تاك وتەنها ، ان شاء اللە .
یەکەم : خوای گەورە دەفەرموێت :{ فَلَمَّا تَجَلَّى رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا وَخَرَّ مُوسَى صَعِقًا } واتا کاتێك خوای گەورە لە دەرکەوت وخۆی نیشان شاخەکەدا موسا لەهۆش خۆیچوو ... دەك ( دك ) لەزمانەوانیدا یاخود لەزمانی عەرەبیدا بەمانای لێدان دێت و کاتێك لە شاخ دەدرێت وای لێدەکات کە ڕێکیبخاتەوە لەگەڵ دەوروبەریدا ، هەروەکو لەڕووی زانستیەوە سەلمێنراوە کە شاخ سێ بەشی لەناخی زەویدایە و یەك بەشی لەسەرەوەی زەویدا دیارە و کاتێکیش کە لێبدرێت و ئەو بەشەشی بچێتە ناخی زەویەوە بێگومان هێزو زەختێکی زۆری بەسەرەوەیەو کاردەکاتە سەرزەوی و دەچەقێتە ناخیدا ، ئەم کارەش بێگومانین لەوەی کە ڕوویداوە ڕاستیەکە کە خوای گەورە باسمان بۆدەکات و پێغەمبەر موسا علیەالصلاة والسلام کاتێك کە لەهۆشخۆی دەچێت و دەبورێتەوە هیچی بەرنەکەوتوەو تەنها لە ترسی ئەوەی کە بینیتی لەهۆشخۆی دەچێت و پاشتر دێتەوە هۆشخۆی .
خوای گەورە خۆی نیشان موسا نەداوە و تەنها خۆی بەشاخەکە نیشانداوە و شاخەکە لێدراوەو یاخود ئەویش هەرلەترسی خوای گەورە بەناخی زەویداچووە ز
بێگومان زەوی تەنێکی گەورەی گەرمە و ناخی پڕە لە ئاگروئاسنی تواوە و جۆشدراو ئەمەش سەلمێنراوێکی زانستی سەردەمە و کاتێك تەنێکی گەورەی وەکو شاخی توور ( الطور ) کە دەچەقێت وجەچێت بەناخی زەویدا و زەویش تەنێکە ئەگەر تەنێکیتر بچەقێت بەناخیدا بێگومان بەقەدەر ئەو تەنەی کە چووە بەناخیدا دەبێت شتی شل لەناخیدا دەربچێت و دەرچێتە دەرەوەی لە سنورەکەی خۆی و کەواتە دەڕژێتە سەرزەوی و ئەوشلەمەنیەش کە دەردەچێت ودەڕژێتەسەرزەوی وەکو زانراوەو پێشترباسمانکرد کە ناخی زەوی دەکوڵێت و ئاگری جۆشدراوی تیادایە و هەرچی لەناخیدایە شل و تواوەیە ئەمەش سەلمێنراوە ، ئەوشلەمەنیەش کە دەبێت دەربچێت بێگومان زەوی توێکڵێکی ئەستوری هەیە کە دەوری ئەو شلەمەنیەی گرتوەو دروستبونی بورکانەکان بەشێوەیەکی زۆرتر هەر ئەوهۆکارەیە کە زەوی شاخێکی پیاداچەقیوەو چۆتەناخێوە ، توێکڵی زەوی هەیە لەناخی دەریاو ئۆقیانوسەکانیشدا .
کاتێك کە زەوی شاخی توور ( الطور ) دەچێت بەناخیدا و بەهێزێکی گەورەوە و کە خۆی چەندی لە زەویدابوە تەنها خوای گەورە دەزانێت و ئەوسەری شاخەکە توێکڵی زەوی دەرپەڕاندوەو بەرزی کردۆتەوە لەناخی ئۆقیانوسی ئەتلەتیکدا و توێکڵەکەی زەوی دەرپۆقاندوە بەرزی کردۆتەوە و لەزمانی عەرەبیشدا کاتێك شتێك بچەقێت بە شتێکیتردا و بەرزی بکاتەوە بەو بەرزکردنەوەیەش دەوترێت سەربان ( سقف ) هەربۆیە خوای گەورە کە باسی دەکات و دەفەرموێت : { والطور وكتاب مسطور في رق منشور والبيت المعمور والسقف المرفوع والبحر المسجور } ئەم شتانەی کە خوای گەورە سوێندی پێیان خواردوە هەموی پەیوەندی بە یەکەوە هەیە سەربانی بەرزبوەوە ئەو سەربانەیە کە ئەوسەری کێوەکە لەناخی دەریاوە دەرچوەو توێکڵی زەی دەرپۆقاندوە و ئەوسەربانەی لێدەرکەوتوە کە خوای گەورە هەر بەدوای ئەوباسانەدا باسیکردوە ، ئەم شانەی کە خوای گەورە سوێندی پێیان خواردوە هەمووی ناوی ناسراوە کە لە زمانی عەرەبیدا ئەلیف و لامی پێوەیە و ناسراون ، ئەگەر نەناسراوبونایە ئەوکاتە لێکدانەوەیتری بۆدەکراو شتیتریشی دەگرتەوە و هەروەها ناوەکان تاکن و کۆنین کە چەند شتێکیتر لەو جۆرانەهەبێت و لێکدانەوەی بۆ بکرێت ، هەروەکو خاوەنی تەفسیری [ في ظلال القرآن ] شێخی شەهید سید قوطب باسیکردوە کە ( والسقف المرفع ) لەوانەیە شتێکیتربێت جگە لە ئاسمان ، جا کاتێك کە کێوی توور چووە بەناخی زەویدا و لەوسەرەوە سەری دەرهێنابێت و توێکڵی زەوی هەڵتلۆقاندبیت و لەوانەیە هەندێك لەو شلەمەنیەی کە ئاگروئاسن و مادە تواوەکانی ناوزەوین لەوێوە دەرچوبێت و پریشك هەڵبدات و هەروەکو خوای گەورە لە سورەتی الرحمن دا دەفەرموێت { يا معشر الجن والإنس إن استطعتم أن تنفذوا من أقطار السموات والأرض فانفذوا لا تنفذون إلا بسلطان } ئەی جنۆکەو مرۆڤەکان ئەگەرتوانیتان بە تیرەی ئاسمانەکان و زەویدا بڕۆن و دەربازببن ئەوا بڕۆن پێوەی بچن و هەرچەندە کەناتوانن پێوەی بچن تەنها بە سوڵتانی خۆمان نەبێت و تواناو دەسەڵاتی خۆمان نەبێت ، واللە تعالی أعلم .
کەواتە لەم ئایەتەدا بۆمان دەردەکەوێت بەلایەنی کەمەوە کە زەوی سەرێك یان تیرەیەکی هەیە و ئەگەر مرۆڤ یاخود جنۆکە بیانەوێت پیایدا تێپەڕبن و پێوەی بچن ئەوا بۆیان نیەو ناتوانن ، هەروەکو لە ئایەتێکیتردا خوای گەورە دەفەرموێت :{ يرسل عليكما شواظ من نار ونحاس فلا تنتصران } واتا ، بۆتان دەنێرێت لە پارچەو پریشکی ئاگرو مسی تواوە کە سەرکەوتونابن بۆ ئەوکارەی ئەگەر بتانەوێت پیایدا بچن یاخود پیایدا بڕۆن ودەربازبن ، دەربازنابن .
ئەتیرەو سەرەی کە باسکراوە لە ئایەتەکەی پێشتردا من وای بۆدەچم کە شوێنی سەری کێوی توور بێت کە لە ناخی ئۆقیانوسی ئەتلەنتیکدا دەرچوەو دەرپۆقیوە و ئاگروئاسنی تواوەشی لێوە دەردەچێت و هەروەکو سەلمێنراوە کە ناخی زەوی زۆرینەی پێکهاتەکانی لە ئاگرومسی تواوەیە ، ونیش هەرلەسەر ئەم لێکدانەوەیە دەڵێم کە ئەوسەری کێوی توور ( الطور) کە دەرچوە لە توێکڵی زەویەوە لەناخی ئۆقیانوسی ئەتلەنتیك هەرئەو شوێنەش سێگۆشەی بەرمۆدەیە !
سێگۆشەی بەرمۆدە چیە ؟
شی دەربارەی ئەم سێگۆشەیە دەڵێن ؟
ئەم سێگۆشەیە دەکەوێتە نێوان هەردوو ئەمریکاوە ئەمریکای سەروو باکوری و ئەمریکای خواروو باشوری کە دەکەوێتە سەر هێڵی پانی ٣١ ،٣٢ لە نیوەی باکوری گۆی زەویدایە ، ئەم سێگۆشەیە پێكهاتوە لە سێ دوورگەی شێوە نیمچە سێ گۆشە کە دوورگەی سەروی ئەم سێ دوورگەیە پێی دەوترێت دوورگەی بەرمۆدە ، لەو سێگۆشەیەدا ڕووداوی زۆر و کارەسات ڕوویداوە کە دەیەها پاپۆڕو کەشتی دەریای و دەیەها فڕۆکەی تیا وون بووە و تەنانەت ئەو تیمانەی کە بۆ فریاکەوتنیش ڕۆیشتون نەگەڕاونەتەوەو هیچ سۆراخێکیان نەبوەو نیە و تەنانەت ئەو ڕادارانەش کە بەکاریان هێناوە بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر ئەو سێ گۆشەیە تاوەکو بزانن چیەو هیچ زانیاریەکیان نەدۆزیوەتەوە و تەنها چەند ووشەیەك نەبێت کە لەدەمی سەرۆکی کەشتیوانەکانەوە بیستراوە پێش دیارنەمانی ئەوەبوە کە وتویەتی دۆزەخە دۆزەخ ، ئەوەش نابێتە ئەوەی کە زانیاری بەدەستهێنابێت ، ئەمەش لێرەدا پرسیارێك خۆی قیت دەکاتەوەو دەڵێت بۆچی ئەو ڕادارانەی کە لەناو پاپۆڕوکەشتیەکاندابوە ئیش وکاری خوای ئەنجام نەداوەو هیچ زانیاریەکی بەدەست نەهێناوە ؟
لەووڵامی ئەم پرسیارەشدا بشێویەك دروستبوەو قسەو قسەڵۆکی زۆی لەسەرکراوەو ئەوانەی کە ناوەندیان گرتوە و دەڵێن لەم ناوچەیەدا هێزێکی ڕاکێشانی زۆری تیادایە ، بەڵام کەس تا ئێستا دیاری نەکردوە کە بۆچی تەنها لەم ناوچەیەدا لەسەرزەوی ئەم هێزە ڕاکێشانەی تیادایە و بۆچی !
خەڵکانێکیش هەن ووتویانە لەم ناوچەیەدا ماڵ وجێگای جن وشەیتانە و هەیانە دەڵێن ئەو ناوچەیە جێگای دەجالەو هەیانە دەڵێن شوێنی یەئجوج ومەئجوجە ، ئەگەرچی کە بەپێی بەڵگەکان شوێنی یەئجوج ومەئجوج دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتەوەو ئەو ناوچەیە ڕۆژئاوی زەیە ، هەیانە دەڵێن ئەوناوچەیە لول وسوڕانەوەی ئاوی هەیە بۆیە کەشتی وپاپۆڕەکان ڕادەکێشێت ! بەڵام ئەی چۆن فڕۆکەکان کە بەسەریدا دەڕۆن ڕای دەکێشێت و نایهێڵێت ؟ ئەو ناوچەیە بۆچی ئەو هێزی ڕاکێشانەی بەو ئەندازە زۆرتەهەیە .... بۆچی ؟
هێزی ڕاکێشنی زۆر وبەهێز لەو ناوچەیەدا ..... هەروەکو بۆمان ڕوونکردنەوە لەو ڕووداوانەی کە ڕوویداوە لە کێوی توور کە یەکەم جار هێزێکی زۆر بەهێز کە کێوی تووری چەقاندوە بە ناخی زەویداو توێکڵی زەوی دەرپۆقاندوە و ناوخنی یان ناوەڕۆکی زەوی تواوەی لەو شوێنەوە دەرکردوە لە ئۆقیانوسی ئەتڵەنتیكی و ئەندازەیەکی زۆری تواوەی زەوی لەو شوێنەوە دەرکردوەو کە لەناخی زەیدابوە و دەریایەکی گەورەی پێکهێناوە لە ناوخی ئۆقیانوسی ئەتڵەنتیك ئەم هەموو ڕوداوانەش بەهۆی لێدان و بەناخداچونی کێوی توور بووە کە یەکەمجار ئەو کارەساتە ڕوویداوە لەسەرەتای هاتنی موسا علیەالسلام بە پێغەمبەرایەتی و پاش ماوەیەك کە بەنوئیسرائیل پێغەمبەر موسایان بەدرۆ دادەناو درۆیان لەگەڵیدا دەکرد و خوای گەورە وەکو موعجیزەیەك نیشانیانیدا کە کێوی تووری بەرزکردەوە بۆئاسمان و لەسەرسەریان ڕایگرت وەکو پارچە هەورێك وەکو خوای گەورە دەفەرموێت { وإذ أخذنا ميثاقكم ورفعنا فوقكم الطور خذوا ما آتيناكم بقوة } ئەوەش موعجیزەیەك بوو کە بۆئەوەی ئیمان بهێنن و پاشتریش کێوی تووری گەڕاندەوە بۆ شوێنەکەی خۆی و هەروەکو ئێستا دەبینرێت و هەیە ئەم هەموو کردارەش کە ڕوویداوە هەمووی تەنها ئەو کێوەیە کە باسی دەکەین کێوی توور ( الطور) بە چەقاندنی وبەناخدا چونی و پاشان هەڵکێشانی و دەرکردنی و پاشان بە گەڕاندنەوەی بۆ جێگای خۆی و ئەم هەموو کردارە کە وەکو باسمانکرد سێ بەشی شاخەکان لە ناخی زەویدان و بەشێکی بەدەرەوەیە و ئەمەش لەناخی زەویدا کاتێك کە دەچەقێندرێت و پاشتر دەردەکرێتەوەو هەڵدەکێشرێت جێگایەکی زۆر لە ناخی زەویدا بە بەتاڵی دەمێنێتەوەو ئەو مادەو کانزایانەی ناخی زەویش کە بەهۆی ئاگرو گەرمی زەویەوە تواونەتەوەو وکو ئاو جێگا بۆشەکانی زەوی پڕدەکاتەوە ئەوجێگایانەش وەکو دەریایەکی گڕگرتوو پڕدەبێت لەو مادەو کانزایانەی ناخی زەوی و دەتوانین ناوی دەریای گڕگرتوی لێبنەین و یاخود ئەو ناوەی کە خوای گەورە لە قورئاندا باسیکردوە { والبعر المسجور } باشترین وڕێکترین ناوە بۆ ئەو دەریایەی کە لەژێر ئۆقیانوسی ئەتڵەنتیکەوەیە خوای گەورەش ئەم دەریا گڕگرتوەی لە قورئاندا یەكجارێك باسکردوە لەسورەتی ( الطور ) دایە لەسەرەتاوە کە ئایەتەکەمان پێشتر هێنایەوە ، هەروەها نااوێکی ناسراویشە لە زمانی عەرەبیدا کە ئەلیف ولامی پێوەیە لەسەرەتاوە ( والبحرالمسجور ) بە نەناسراوی نەهاتوە کە گومانی چەند دەریایەك لەو جۆرە ببەین و لە چەند جێگایەك هەبن ، ئەمەش بەڵگەیەکە بۆئەوەی کە تەنها یەك دەریاهەیە گڕگرتوبێت و لەیەك جێگایەکەو دەتوانین ئەو ناوەی لێبنەین .
ئەم بەڵگەیەش ئەو قسانە ڕەتدەکاتەوە و پوچی دەکاتەوە کە دەڵێن لەهەر شوێنێك بورکان لەناو ئاودا دەربچێت ئەو ئایەتە دەیگرێتەوە لەڕێگای ئەو هەڵکێشان وداکشانەی کە لە قورئاندا باسی دەکات کە دەڵێت:{ والارض ذات الصدع } کە ئەوە کارێکی بەردەوامەو هەروەها پێغەمبەریش صلی اللە علیەوسلم دەفەرموێت : ( لا يركب البحر إلا حاجا أو معتمرا فإن تحت الماء نارا وتحت النار ماءا) . واتا سواری کەشتی مەبن مەگەر بۆ حەجکردن یان عومرەکردن نەبێت چونکە ژێری ئاو ئاگروەو لەژێر ئاگرەکەشەوە ئاوە ، ئەوەش مانای ئەوەمان بۆ دەگەیەنێت کە دەریاکان زۆرن و ناتوانین ناوی دەریاکان بنەین دەریا کە ئەوان کۆن و دەریا تاکە و نێوان هەموو دەریایەکیش بەپەردە نێوانکراوەو تێکەڵ بەیەکترنابن .
لەلایەکیترەوە ئەو هەڵکێشان وداکێشانە دەریایەکی تەواو دروست ناکات لە شوێنێکدا بەڵکو تەنها زمانێك لە ئاگر دەردەخات و نیشانی دەدات بەرەوسەرەوە بە ستونی دەردەکەوێت و نابێت بە دەریایەکی ئاگر و دەریاش بێگومان بەپانتایی خۆی دەگرێتەوە و دەردەکەوێت ، ئەو زمان دەرکردنەش یان سەرهەڵدانە تەنها کونێك لە توێکڵی زەی کون دەکات و دەردەکەوێت .
بەڵام کاتێك کە ئەندازەیەکی زۆر لەو بڵێسەو ئاگرە دەردەچێت و پانتاییەکی زۆر دەگریتەوە لەو ئاگروتواوەیەی کە لەناخی زەویداهەیە و بەستراوە بە ئاگرو تواوەی ناخی زەویەوە و کاتی دەرچونیشی دەتوانین ناوی لێبنەین دەریای گڕگرتو .
هەروەکو خوێنتانەوە ئەمە نزیکترین لێکدانەوەو ڕاڤەکردنە بۆ ئەو ئایەتە پیرۆزانە لە ڕووی زانستیەوەو لێکدانەوەیەکیشە بۆ سێگۆشەی بەرمۆدا و ئەو هێزە ڕاکێشانەی کە لەوێوە هەیەو لە هیچ شوێنێکیتری سەرزەوی نیە ، و ئێمەش دەخوێنینەوەو دەنوسین و لێکدانەوەشمان هەیە بۆی و بەڵام لێکدانەوەیە و زانستی تەواوو ڕاست ودروست تەنها لای خوای گەورەیە و ئێمەش بەردەوام هەردەڵێن خوای گەورە خۆی زانایە بەو شتانە ، واللە أعلم .
نوسینی : دکتۆر زەغلول النجار
وەرگێڕانی : لقمان امین .