مالیكی زه‌وی ده‌به‌خشێته‌ یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوان
09/07/2013 نوسەر: bzavpress

مالیكی زه‌وی ده‌به‌خشێته‌ یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوان

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندوە له‌ئه‌گه‌ری بردنەوەی لاوانی عێراق لەلاوانی ئۆرۆگوای له‌جامی جیهانی لاوان وه‌ك هاندانێك بۆهەر یاریزانێك پارچەیە ك زه‌وی بكاته‌ دیاری.
 جاسم محمد جەعفر وەزیری وەرزش و لاوان بە شەفەق نیوزی راگەیاندوە: نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیوەندیی پێوەكردمو رایگەیاندوە ئەگەر بێت و لاوانی عێراق لە لاوانی ئۆرۆگوای بباتەوە لە كۆتاییەكانی جامی جیهانی لاواندا ئەوا بۆ هەر یاریزانێك پارچەیەك زەوی پێشكەش دەكەم.
وەزیری وەرزش و لاوان راشیگەیاندوە: حكومەتی عێراق سورە لەسەرئەوەی كە كە لاوانی عێراق سەركەویت بۆ كۆتاییەكانی جامی جیهانی لاوان و بەدەستهینانی نازناوەكە بۆیەكەمجار لە مێژووی عێراقدا"

جێگەی ئاماژەیە عێراق لەیاری رابردودا لە كۆریای باشوری بردەوە  بەلێدانی یەكلاكەرەوە و توانی سەركەوێت بۆ چارەكی كۆتایی پاڵەوانیەتی جامی جیهانی لاوان و بریاریشە سبەینێ لەولاتی توركیا لاوانی عێراق و ئۆرۆگوای بەكتری بگەن. .