09/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
صه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: په‌لامارو په‌له‌قاژه فریای عه‌لمانییه‌كان ناكه‌وێ
صه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری پێشووی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی میسره‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بلاوكرده‌وه.
ناوبراو له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی میسر بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌وه‌ی رویدا سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێیه له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی حوكمی عه‌سكه‌رتاری.
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی تری روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "ئەم كودەتایە كە خێرا لەهەندێ وڵاتی ناوچەكەوە پیرۆزبایی لێكرا و لێرەش تەپڵی سەركەوتنی دیموكراسی و كۆتایی ئیخوانی بۆلێدرا ، سەرەتای قۆناغێكی نوێ یە لەگەڕانەوەی حوكمی عەسكەرتاری و پۆساڵی هێزە ئەمنیە داپڵۆسێنەرەكان لەمیسر ، قەسابخانە دڕوندانەكەی نزیك بارەگای حەرەسی جمهوری لەقاهیرە نمونەیەكی ئاشكرا و دیاری دەستی ئەو رژێمە كودەتاچیەیە كە بەخوێنی بێ تاوان و خۆپیشاندەران تینووە و ساڵێكە دكتۆر مورسی لغاوی كردبون و نەیدەهێشت پەلاماری خۆپیشاندەران بدەن".
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو "ئەم ترسەی كە لەعەلمانیەكانی ناوچەكە نیشتووە لەبەهاری گەلان و شۆڕشی ئیسلامیەكان توشی هیستریایەكی مەترسیداری كردوون و بەئاشكرا خەریكی هەنگاوی ئینتحاری وخۆكوژین ، بۆیە بەو بێ پەردەییە پاشگەز دەبنەوە لە هەر پەراوێز و هەلێكی ئازادی كە بەناچاری لەدەستیان دەرچوبێ ، ئازادی بیروڕا و هەڵبژاردنی ئازاد مافێكی خوایی و ئیستحقاقێكی دیموكراسی و دەرهاویشتەیەكی حەزاریە ، خەیاڵیان خاوە و مێژوو بۆ دواوە ناگەڕێتەوە ، هەر پەلامار و پەلەقاژەیەك فریایان ناكەوێ".
د.ع