10/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئۆپۆزسیۆن به‌ته‌مای خۆپیشاندان نییه
بزاڤ:
ئۆپۆزسیۆنی هه‌رێم به‌نیازی ئه‌وه نییه خۆپیشاندان بكات و ده‌یه‌وێت به‌رێگه‌ی تر ره‌تی دوو پرۆژه یاسا په‌سه‌ندكراوه‌كه بكات.
له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانیان بۆ بریاری بارزانی له‌باره‌ی واژۆكردنی دوو پرۆژه یاسا په‌سه‌ندكراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن چه‌ند بژارده‌یه‌كیان ئاماده‌كردووه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك.
به‌پێی زانیارییه‌كان لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن سێ كارتی فشاریان به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو پرۆژه یاسایه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له ژماره‌ی ئه‌مرۆیدا رۆژنامه‌ی هاوڵاتی خستوویه‌تییه روو كه تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن سێ كارتی فشاریان به‌ده‌سته‌وه‌یه یه‌كه‌میان ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و دووه‌میان پاشه‌كشه له‌په‌رله‌مان و پرۆسه‌ی سیاسی و سێهه‌میش به‌شدارینه‌كردن له هه‌ڵبژاردن.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئۆپۆزسیۆن به سایتی كوردیوی راگه‌یاندووه كه ئۆپۆزسیۆن سووره له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی به ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو پرۆژه یاسایه.
به‌پێی وته‌ی ناوبراو، ئۆپۆزسیۆن خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌كات و رێگای مه‌ده‌نی ده‌گرێـته‌به‌ر بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه ئۆپۆزسیۆن نیازی خۆپیشاندانی نییه‌و رێگای كشانه‌وه له‌په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێرێت.
د.ع