وانەی یەکەم
ن/ نور نەقشبەندی
مانگی ڕەمەزان ئەو مانگەیە کە خوای گەورە گەورەترین ڕێزی نا لە
پێغەمبەری ئیسلام ( صلی اللە علیە وسلم) پەیامی خۆی قورئان بوو بەخشی بە
نێراوی خۆی لەسەرزەوی، قورئان یەکێکە لە کتێبە ئاسمانیەکان کەخستیە دڵی (
محمد صلی اللە علیە وسلم) و ناردی بۆ بەندەکانی خۆی.
ئەم مانگە مانگی لێخۆشبوونی بەندەیە، مانگی پڕ خێر‌و بەرەکەتە، نیعمەتی
خۆیەتی بەسەر بەندەکانیەوە، هاوسەنگ ڕاگرتنی تەرازووی چاکەو پاداشتە
لەلایەن خوای میهرەبان، لەڕووی (تەندروستی، کۆمەڵایەتی، ئابوری، سایسی و
گشت ڕەهەندەکانی ژیان، تەنها بوونی ئیمان فترییە لە ناو دڵی مرۆڤدا. ،
پێغەمبەری خوا ( صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت (من قام رمضان إيماناً
واحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه).
واتە: هه‌رکه‌سێك مانگی ره‌مه‌زان به‌رۆژوو بێت و عیباده‌تی تێدا ئه‌نجام بدات تاوانه‌کانی پێشترر دهسڕێتهوە.
لەگەورەی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت لە سورة البقرة/ آیة: 185
واتە: مانگی ڕه‌مه‌زان (ئه‌و مانگه‌یه) كه قورئانی تیادا هاتۆته
خواره‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌م قورئانه ڕێنموویی به‌خشه به خه‌ڵكی و به‌ڵگه‌ی
زۆری تیادایه، له ڕێنموویی و جیاكردنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست و حه‌ق و
ناحه‌ق، جا كه‌سێك له ئێوه مانگی ڕه‌مه‌زانی بینی (یان هه‌واڵی بینینی
پێدرا)، ده‌با ئه‌و مانگه به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌وه‌ش كه نه‌خۆش بێت یان له
سه‌فه‌ردا بێت با له‌ڕۆژانی تردا به‌و ئه‌ندازه بیگرێته‌وه، چونكه خوا
ئاسانكاری بۆ ئێوه ده‌وێت و نایه‌وێت (په‌رستن و فه‌رزه‌كانتان) له‌سه‌ر
قورس و گران بكات و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه دیاریكراوه ته‌واو بكه‌ن و خوا
به‌گه‌وره بگرن و سوپاسگوزاریشی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕێنموویی كردوون
(سروودی جه‌ژن: الله اكبر الله اكبر الله اكبر، لا اله الا الله والله
اكبر، الله اكبر ولله الحمد، به‌جێهێنانی ئه‌م فه‌رمانه خواییه‌یه).
--------------------------
*** (مانگی ڕەمەزان و هاتنەخوارەوەی قورئان) یەکێکە لەووتە ڕۆژانەی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠١٣