شاڵاوی علی عه‌سکری :هۆشداری ده‌داته‌ یەكێتی و گۆڕان
10/07/2013 نوسەر: bzavpress

شاڵاوی علی عه‌سکری :هۆشداری ده‌داته‌ یەكێتی و گۆڕان

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هۆشداری ده‌داته‌ یه‌کیه‌تی و گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت بڵاوكردنەوەی ئەو بەڵگەنامانەی  لەسەر یەكتری كاریگەری لەسەر مێژووی كورد دەبێت و قۆناغەكەش گەشتۆتە بارێكی مەترسیدار ئەویش قۆناغی هاڕینی مۆخ و ئێسكی یەكترە.
شاڵاو عەلی عەسكەری ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە میانی بەرنامەی هەڤپەیڤینی تۆڕی میدیای رووداو  رایگەیاند: دۆخی ئێستای یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕان كەوتۆتە قۆناغێكی مەترسیدار، بڵاوكردنەوەی ئەو بەڵگەنامانەی یەكێتی و گۆڕان لەسەر یەكتری كاریگەری لەسەر مێژووی كورد دەبێت و قۆناغەكەش گەشتۆتە بارێكی مەترسیدار ئەویش قۆناغی هاڕینی مۆخ و ئێسكی یەكترە.

ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی وت : لە ڕابردودا  نەوشیروان مستەفا كتێبێكی بڵاو كردەوە بە ناوی (پەنچەكان یەكتر دەشكێنن) كە باس لە ململانێكان و هەڵكشان و داكشانی حزبە كوردستانیەكان دەكات لە سەردەمی شاخدا ، بەڵام وا ناوەڕۆكی ئەم نوسینە ئیستا هاتۆتە دی.