10/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سعودیه وئیمارات هاوکاری ده‌که‌ن و ئیخوانیش ڕه‌تی ده‌کاته‌وه
دوای ده‌ستنیشانكردنی حازم به‌بلاوی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی ئینتیقالی پێشوو به سه‌رۆك وه‌زیران و محه‌مه‌د به‌رادعی به جێگری سه‌رۆك، هه‌ر یه‌ك له سعودیه و ئیمارات ئاماده‌یی خۆیان بۆ هاوكاریكردنی دارایی میسر به بڕی 8 ملیاردۆلار ده‌ربڕی‌وئیخوانه‌کانیش حكومه‌تی نوێ ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانی میسر به سه‌له‌فیه‌كانیشه‌وه پێشوازییان له به‌یاننامه ده‌ستوریه‌كه‌ی سه‌رۆك و ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ كرد، ئیخوان موسلیمین له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به هیچ شێوه‌یه‌ك دان به حكومه‌تی نوێ‌دا نانێن و هه‌موو بڕیاره‌كانی به ناشه‌رعیی ده‌زانن.