شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ
سبه‌ی واده‌ی یه‌كه‌مین ڕۆژی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه و وه‌ك ساڵێكی نوێ دێتهبهرچاومان، كه تێپه‌ڕینی دوازده مانگی ته‌واوه له ژیان و جۆری ژیانكردنمان به جیاواز له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، جگه له مانگی ڕه‌مه‌زان، كه ئه‌ویش یه‌كێكه له ڕه‌حمه‌ته هه‌ره باشه‌كانی خودای ئاینده‌به‌خش دڵلاَوا بۆ مرۆڤایه‌تی، ئه‌م مانگه مانگی تاقیكاریی و مامه‌ڵه‌ی ڕاسته‌وخۆی خودایه له‌گه‌ڵ ئینسانه‌كان، ده‌بێت چی له‌وه باشتر بێت بۆ مرۆڤایه‌تی كه خودای درووستكاری بوونه‌وه‌ر ئا به‌و چه‌شنه گرێبه‌ستی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ بكات و له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردن و سوپاسگوزارییهكاندا خودای میهره‌بان پاداشتێكی هه‌ر مه‌زن و گرانقه‌در ببه‌خشێت به مرۆڤه‌كان، له كاتێكدا خودا بۆخۆی به‌خشنده‌یه و خاوه‌ن ناو و ناویشانی بێ وێنه‌ی نهێنی و ئاشكرایه، كه ده‌بێت هه‌میشه به په‌رۆشه‌وه پێشوازی لێبكه‌ین، ئیدی ئه‌مه ژیانی سه‌ر زه‌مینه، شوێنی تاقیكاریی مرۆڤه‌كانه، هه‌مووشمان ئه‌وه ده‌زانین، ئه‌گه‌ر بۆ تۆزێك لێی غافڵ بین، یان سستیی و گومان كهنارمانبخات له چاكه‌كاریی و سوپاسگوزاریی نیعمه‌ت و بهخشایشیی بێسنووری خودای به‌به‌زیی، ئه‌وا له ڕێدهرچوان و زیانمه‌ندان ده‌بین، بۆیه هه‌میشه مرۆڤه‌كان پێویستیان به وهبیرهێنانهوهوهیه، له‌به‌رامبه‌ر كۆی كایه و مایه و گۆڕانه جۆربه‌جۆره‌كانی دنیادا.
ماوه‌ته‌وه چۆن پێشوازییه‌ك بكه‌ین له‌م مانگه موباره‌كه؟، به‌چ شێوازێك ڕۆژ و شه‌وه‌كانی به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه، ئایا هه‌ر به ساده‌یی بڕوات و بێ هیچ گۆڕانكارییه‌كی نه‌وعیی و مه‌عنه‌ویی تێیپه‌ڕێنین!؟، یان ده‌ستوبرد، به‌هێز و خرۆشی ئیمانییه‌وه قۆڵی لێهه‌ڵماڵین و ئه‌و گره‌وه به‌رینه‌وه، كه به‌ڕای من گره‌وێكی ساده و ئاسانه بۆ برده‌نه‌وه و وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پاداشته گه‌وره و گرانقه‌دره پیرۆزه، چونكه گرتنی ڕۆژوو هێنده ئاسانهقورس و گران نییه به تایبه‌ت بۆ ڕۆژگارێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ كه هێنده ئاسانی له ژیانكردندا هاتووه‌ته پێشه‌وه و درووست بووه، هێنده‌ی تر مرۆڤه‌كانی بێ بیانوو كردووه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر كار و هه‌رمانێكی سهرشانیدا، له‌كاتێكدا كه ئه‌گه‌ر كارێك، ئه‌رك بێت له‌سه‌ری، ده‌بێت زیاتر خۆی بۆ ماندوو بكات، بۆ ئه‌وه‌ی باشتر پاداشت وه‌ربگرێت، به زیادیشه‌وه، هه‌موومان ده‌زانین نوێژ و ڕۆژوو هه‌ر یه‌كه‌یان یه‌كێكن له‌و ئه‌ركه ڕاوهستاوانهی كه بێ گۆنكاریی و كۆتایی هاتن تا مردن ده‌بێت ملكه‌چی بین و جێبه‌جێی بكه‌ین، ئیدی ماوه‌ته‌وه ئه‌م ئه‌ركه چۆن جێبه‌جێبكه‌ین!؟، چۆن له جێبه‌جێكردندا پله‌ی نایاب به‌ده‌ست بهێنین، ئه‌وه‌ش كه‌وتوه‌ته‌وه سه‌ر شانی هه‌ر تاكێكمان.
قه‌سه‌ی كۆتایم ئه‌وه ده‌بێت، ئینشائهڵلاَ، خودا یار بێت، له ڕۆژانی ئاینده‌دا، بتوانین، ڕۆژانه، یان شه‌وانه، بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان، هه‌ر جاره و بابه‌ت و وتارێكی نه‌وعیی و مه‌عنه‌ویی، پێكه‌ش به هه‌موو لایه‌ك بكه‌ین.