16/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
کێشه‌كانی و بوك و خه‌سو هۆكاره‌كانی !!
هه‌ر له سه‌ره‌تای دروست بونی دونیا‌و هاتنی ئاده‌م و حه‌وا بۆسه‌ر زه‌وی و گه‌شتنیان به‌یه‌ك خێزان دروست بووه ...
هه‌تا ئیستاش ڕۆژ به ڕۆژ له زیاد بووندایه و.. له‌گه‌ڵ دروست بونی هه‌ر
خێزانێك كێشه‌كانیش په‌ره ده‌ستێنێت و سه‌ر هه‌ڵ ده‌دات به تایبه‌ت له
نێوان بووك و خه‌سودا !!
لە راستیدا بوك و خەس و دوژمنی یەك نین بەڵك و چەند هۆكارێك هەیە ، كە وا
دەكات ئەو دوانە بە هەڵە لەیەك حاڵی ببن و توشی كێشە ببن ، زۆر جار دەبینین
كە كچێك لە ماڵی باوكی بە نازی دایك و باوكی گەورە بووەو هیچ ئەركێكی
لەسەر شان نەبوە ، كەسیش فەرمانی بەسەردا نەكردوە بەڵام لە ماڵی زاوا
فەرمانی بەسەردا دەكرێت ، ئەوەش وای كردوە كە توشی حاڵەتی دەرونی بكات و
هەست بكات ئەو نازەی ماڵی باوكی نەماوە،سەبەبێكی تر ئەوەیە كە ئەم خەسوە
چەندین ساڵە وەك بەرێوەبەرێك تەنها فەرمانی بەسەر ماڵ و منداڵدا كردوە كەچی
ئێستا كه‌سێك هاتوه‌و ناتوانێت وەك منداڵەكانی فەرمانەكانی جێ بە جێ بكات ،
بۆیە ئەم خەسوەش وا هەست دەكات كە ئه‌م ئافره‌ته هاتوه‌و هیچ حسابێك بۆ
ئەو ناكات و دەسڵاتی لێ داگیر كردوە ، !!
سه‌به‌بی سه‌ره‌كی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كانیش ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ...
نه‌بونی ئاستی ڕۆشنبیری كۆمه‌ڵگه‌و تێنه‌گه‌شتن له یه‌كتری ،جۆرێك له
غیره كردنی خهسوهكه به‌رامبه‌ر به بوكه‌كه‌ی یان به پێچه‌وانه‌وه ..
هه‌ست كردن به له‌ده‌ست دانی ئه‌و كوڕه‌ی چه‌ند ساڵه په‌روه‌رده‌ی
ده‌كات .. خراپی باری ئابوری و نه‌بوونی شوێنی نیشته جێبوون و هه‌ست كردن
به نا ئارامی ... هیتد.......
به‌ڕاستی ئەو جۆرە پەیوەندیانە زۆر هەڵەن و راست نیین ،
چارە سەری ئەم كیشانەش بە هەردوو لا دەكرێت، به تایبه‌ت بووك ...
پیویستە كچ كاتێك ماڵی باوكی بە جێ دەهێڵێت و دەچێتە ماڵی خەسوی رەچاوی چەن
شتیك بكات ...لەوانە بە كردەوە پیشانی بدات كە ئەو بۆ شەر كردن یان
تێكدانی شیرازه‌ی ئه‌و خێزانه
نەهاتوە بەڵكو هاتوە تا خێزانیكی بەختەوەر دروست بكات و نەوەیەك بۆ
داهاتووی بخاتەوە، پاشان بۆ ئەوە هاتوە تا ئەركی سەر شانی خەسوی سوك بكات و
ئەگەر ئەم خه‌سووه ڕۆژێك له ڕۆژان پیویستی بە خزمەت هەبوو وەك دایكی خۆی
خزمەتی بكات...
چونكە هەندی جار خەسو ببینێت كە بوك نازی بەسەردا دەكات یان ناز بەسەر
كورەكەیدا دەكات وا هەست دەكات پلانێكی هەیە بۆ جیا كردنەوەی كورەكە لە
دایكەكەی ، بۆیە دەبێت ئافره‌ت ئه‌وه بزانێت لەرۆژی گواستەنەیهوه
دەكەوێتە ژیر بەرپرسیارێتی منداڵ و رێك خستنی ماڵ و رازی كردنی دڵی مێرد‌و
ماڵە خەزوران و كەسو كاری هەردوولا ، ئه‌مه‌یه كێشه‌كانی نێوان بوك و خه‌س
و له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ...به‌ڕاستی كێشه‌كانیش به گشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ نه‌بونی ئاستی ڕۆشن بیری و لێك تێ نه‌گه‌شتن .