و/لوقمان ئەمین
مه‌سه‌له‌ی جیاوازی بیر‌و ڕاو بۆچون ئینکاری تیاناکرێت .
ئه‌وه‌ی که زانایانی ئیسلام له‌سه‌ری یه‌کڕان ئه‌و بابه‌تانه‌ی که خیلافی تێدایه‌و بۆچونی جیاوازی له‌سه‌رهاتوه ، جائیزنی یه ئینکاری تێدابکرێت ،به‌ڵکو ئه‌وه‌نده ده‌بێ که ئامۆژگاری یه‌کرتی بکه‌ین و بیروڕای جیاجیا بخه‌ینه‌ڕوو به‌شێوه‌یه‌کی چاک و باش که نه‌بێته هۆی مایه‌ی خیلاف و دووبه‌ره‌کی له‌نێوان موسڵماناندا ،دووربێت له‌وه‌ی که ڕووپامایی و ڕق و کینه‌و قسه سه‌رخستنی خۆمان ، وتانه و ته‌شه‌نه له‌یه‌کتر ، جا چ جا که ببێته هۆی ته‌کفیرکردنی یه‌کتر و بهفاسق زانینی یه‌کتر .
جا خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌مه‌ش چه‌ند باسێک که زانایان له‌مباره‌یه‌وه چی یان وتوه .
قاسمی کوڕی محمد کوڕی ابی بکر: ده‌ڵێت : خه‌ڵکی سودێکی گه‌وره‌یان وه‌رگردوه له جیاوازی بۆچونه‌کانی نێوان هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )هه‌یانبوه ، لهکردهوهکانیان ، هیچ کارووکردهوهیهک نی یه که که‌سێک بیکات هه‌رچۆنێک بێت به‌ڵگه‌یه‌کی هه‌رله‌سه‌ره و فراوانیه‌کی باشی تیادهبینێ ، ئهشبینێت که خێرێکی گه‌وره‌شی ده‌ست ده‌که‌وێ له‌سه‌ری ، هه‌روه‌ها پرسیاریان لێیکرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که له‌دوای ئیمامه‌وه ئایا سوره‌تی [الفاتحة] بیخوێنین یان نا ؟
ووتی : ئه‌گه‌ر بیخوێنن ئه‌وا پێشڕه‌و که‌سانێکتان له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )که خوێندویانه ، وه ئه‌گه‌ر نه‌شی خوێنن ئه‌وا هه‌ر له‌هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )پێشڕهوو که‌سانێکتان هه‌یه له‌هاوه‌ڵه‌کان که‌کردویانه ، هه‌ردوو شێوه‌که هه‌ر به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ره‌و خێرتان ده‌گات
عمر ابن عبدالعزیز: ده‌ڵێت :{ پێم خۆش نی یه ئهگهرهاوهڵهکانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه وسلم ، جیاوازی له بیروبۆچونیاندا نه‌بوایه ، چونکه ئه‌گه‌ر هه‌مویان یه‌ك دهنگو یه‌ك قسهبونایه خه‌ڵکی ده‌که‌وتنه تهسکایهکهوه له‌ژیاندا ، چونکه ئه‌وان خوڵکانێکن که ئیقتداو چاوایان لێده‌کرێت له‌کارو کرده‌وه‌دا ، ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سێک بهوتهوو کردار وه‌ک ههرکهسێکێان بکات قبوڵه‌و ڕێپێدراوهو له فراوانیدایه } .
سفیان الثوری ده‌ڵێت:{ ئه‌گه‌ر که‌سێکت بینی که کرده‌وه‌یه‌کی کرد که خیلاف و جیاوازی بیروڕایی له‌سه‌ربو تۆش شتێکی که‌ت به‌باشتر زانی بهتاوانبارو تۆمه‌تباری مه‌زانه‌و دایمهنه } .
ابن مفلح لهکتابهکهیدا الآداب الشرعیة1/186 نقڵی کردوه له احمد ه‌وه له‌ژێر ناونیشانی { ئینکاری ناکرێت له موجتهد که به تێگه‌یشتنی خۆی له فه‌رموده‌کان و بیروڕایی زانایان کهتێگهێشتوه، کهدهیبات و ڕایده‌کێشێت به‌ره‌و بیروباوه‌ڕی جیاوازی له به‌ش و چڵ و پۆپهکاندا [الفروع] ، } .وه ئیمام احمد خۆی له بۆچونه‌که‌ی المزوریدا ده‌ڵێت :{ نابێت بۆ که‌سی زانا خه‌ڵکی توندبکات بۆسه‌ر مه‌زهه‌بێکی دیاریکراو تایبه‌ت } ، هه‌روه‌کو ووته‌ی تری هه‌یه که پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه و که ده‌ڵێت : له‌باسی یاریکردنی شه‌تره‌نج شتیتریشدا ، وه ریوایهتیتریشی هه‌یه که ئینکاری نابێ بکرێت له موجتهد که به‌ڵکو له‌وه‌ی که به‌گوێی ئهدهکات وبه‌دوای ڕاستیهکهداناگهڕێ و ته‌نها ئه‌وه‌ی پێڕاسته ، به‌ڵام ئیمام احمد واده‌رده‌که‌وێت که ڕیوایه‌ته‌کانی کۆکردۆته‌وه‌و نزیکی کردۆته‌وه له‌یه‌کتر به‌شێوه‌ی شیاوباش هه‌روه‌کو له باسی شه‌تره‌نجدا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت ،ئینکاری ناکات له باسی خیلافیدا ، مه‌گه‌ر له کارێک‌دا که وه‌کو {ربا} سووهرگردن که خیلافه‌که‌ی که له‌سه‌رێتی زۆر لاوازه‌و هه‌روه‌کو باسی شه‌تره‌نج .
ابن التیمیة وتویه‌تی : مه‌سه‌له‌ی خیلاف و جیاوازی بیروڕا ئینکاری تێدانی یه ناکارێ ، ڕاست نی یه ، ئینکاریکردن به‌ڵکو له وته‌ی حوکمدا یان به کارکردن .
1_ ئه‌گه‌ر قسه یان ووته‌یه‌ک که به‌پێچه‌وانه‌ی فه‌رموده‌ی ڕاست و دروست بوو یان کۆو یکده‌نگی زانایان که‌یه‌ک ده‌نگن له‌سه‌ری له‌کۆنه‌وه ، واجبه ئینکاری بکه‌یت و ڕه‌دی بکه‌یته‌وه ، ئه‌گه‌ر واشنهبو ئه‌وا ده‌بێ لاوازی قسه‌که ڕوون بکه‌یته‌وه‌و ئاشکرای بکه‌یت که زه‌عیفه ، له‌لای ئه‌وانه‌ی که ئه‌ڵێن پێکان و ڕاست ته‌نها هه‌ر یه‌ک که‌س ده‌بێ له‌کاتێکدا که ئه‌وانه کۆو سه‌رجه‌می زانایانی پێشوانن چۆن ده‌بێ ئینکاریان بکرێت .
وه‌له کار‌و کرده‌وه‌شدا ،ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی فه‌رموده‌ی صحیح و ڕاویه‌ک ده‌نگی زانایانی [سلف] پێشینان بوو ، ئه‌وا هه‌رده‌بێ ئینکاری بکرێت به‌گوێره‌ی پله‌و که‌موزۆری کاره‌که , پاشاندهڵێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێک که فه‌رموده‌ی صحیح ڕاست ودروستی له‌سه‌ر نه‌بوو یان کۆو یه‌ک ده‌نگی زانایانی پێشوی له‌سه‌ر نه‌بوو ، به‌ره‌و ئیجتهادێک برابو یان ئیجتهادیان تیاکردبوو ئه‌وا نابێت ئینکاری بکرێت ، هه‌رکه‌سێک که بۆچونی زانایه‌ک خۆی داینا یان که‌سێک په‌یڕه‌وی زانایه‌کی کرد، پاشان ده‌ستنیشانی باسێک ده‌کات ده‌ڵێت:{ شیواندن و سه‌رلێتێکدان له‌وه‌وه‌یه که که‌سانێک ئه‌ڵێن و باوه‌ڕیشیان وایه که باسه خیلافیه‌کان خۆی مه‌سائیلی ئیجتیهادیه یان هه‌وڵدان به‌پێی تێگه‌یشتنه ، که خه‌ڵكانێکی زۆرێش هه‌ر واده‌زانن ، به‌ڵام ڕاستی ئه‌وه‌یه که ئیمام وزانایانی ئه‌هلی عیلم له‌سه‌رین _ ئه‌وه‌یه که ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی له‌سه‌رنه‌بێت ده‌بێت کاری پێبکرێت به‌وشێوه‌یه‌ی که هاتوه ، به‌ڕووکه‌شی باسه‌که یان ڕواڵه‌تی باسه‌که ، وه‌کو ئه‌وه‌ی فه‌رموده‌یه‌کی ڕاست [صحیح] که هیچ فهرمودهیهکیتری ڕاست وه‌کو خۆی نه‌بێت که به پێچهوانهیهوهبێت یان ڕێگری بێت لهفهرمودهکان ، ئه‌گه‌ر وانه‌بوو ئه‌وا ده‌کرێت به‌ره‌و بۆچونێک بیروڕای خۆیان له‌سه‌ری بڵێن یان ئیجتهادی تیا بکرێت به‌وهۆیه‌وه که به‌ڵگه‌یه‌کی که نی یه که نزیک بێت له‌وه‌وه و نزیک بونهوهبێت له‌ڕواڵه‌تدا لهفهرمودهکهوه . وه ئه‌وه‌ش نابێت به شتێکی حه‌تمی که ههرئهوهبێت و به‌س ، تانه‌و ته‌شه‌نه لهوهبدرێت که به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و زانایهوهبو کهبۆچونێکی تایبه‌تی هه‌یه ،هه‌روه‌کو له زۆربه‌ی مه‌سه‌له‌کاندا ده‌بینین و دیاره ، پاشان بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که یه‌کێک له‌و بۆچونانه ڕاست ده‌رده‌چێ .....، .
السفارینی : 1/219 ده‌ڵێت:{ ابن التیمیة ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ئه‌وه‌مان فێرده‌کات که ئینکاری له‌شتێک نابێ بکرێت که ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌ی بڕگه‌یه‌کی ڕاست و درووستی [صحیح] فه‌رموده‌کانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی نه‌بێت، و پێچه‌وانه‌ی [اجماع] یه‌ک دهنگو ڕای زانایانی پێشینان نه‌بێت ،وه ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سێ شته‌بوو ئه‌وا ئینکاری ده‌کرێت و ڕه‌دی ده‌درێته‌وه ، وه ئه‌وه‌شمان تێده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌گه‌ر دوو سوننه‌ت ڕووبه‌ڕووی یه‌کتر بونه‌وه ئه‌وا به‌تاڵ نی یه و نابێته‌وه هه‌ر به‌ڕووی یه‌کتره‌وه ده‌چن ونزیک ده‌بنه‌وه به‌شێوه‌یه‌ک که بۆ کارکردنێک ده‌یبات که به‌کاربێت و سودی هه‌بێت ، ده‌بێت به به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ره‌وه .
ابن رجب الحنبلی ده‌ڵێت : له‌کتابی جامع العلوم والحکم :{ ئه‌وشته‌ی که ده‌بێ ئینکاری بکه‌یت ئه‌گه‌ر کۆیزانایانی له‌سه‌ر نه‌بێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که خیلافی له‌سه‌ره ، له‌هاوڕێکانمان هه‌ن ووتویانه که نابێت ئینکاری به‌که‌یت لهزانایهک که هه‌ڵی جهنگاندبێت و به‌شێوه‌یه‌ک د‌رکی پێکردوه و ائیجتهادی تیاکردوه ویان خه‌ڵکێک کاری ثێدهکات و گوێرایه‌ڵی ده‌که‌ن ، بێگومان هه‌موو زانایه‌کیش شوێنکه‌وتوی هه‌یه ، ته‌نها وهقاضی له‌کتابی الاحکام السلطانیة دا ئه‌وه‌ی جیاکردۆته‌وه که ئه‌گه‌ر خیلافه‌که لاوازبێت ...} .
ابن القدامة ده‌ڵێت : نابێت ئینکاری له مه‌زهه‌بێکی که بکرێت به بیروڕای مه‌زهه‌به‌که‌ی خۆت ، چونکه ئینکاریکردن له باس و بیروڕای کاره ئیجتیهادیهکاندا ناکرێت .
ابن التیمیة ده‌ڵێت : { بیروڕای جیاواز ئه‌وه‌نده زۆره ئه‌وه‌نی یه که بتوانرێت زاڵبین به‌سه‌ریدا و ڕێکبخرێت ، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌ر باسێک که جیاوازی تێدابو که‌سێک له‌سه‌ر بیروڕایه‌کی جیابو له که‌سێکیتر و له‌سه‌ر ئه‌و جیاوازیه وازلهیهکتربهێنن و قسه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا نه‌که‌ن جا ئومه‌تی ئیسلامی برایه‌تی و که‌سایه‌تی و خۆشه‌ویستی تیانامێنێ په‌رته‌وازه ده‌بێت ئومه‌ته‌که .
+هه‌روه‌کو ئێستا له‌م زه‌مانه‌دا که ئێمه‌ی تیاده‌ژین و تێکه‌وتوین ، خواپهنامانبدات .
+ لیره‌دا زۆر باس و ووته‌ی زانایانی هێناوه‌ته‌وه هه‌ر له‌م باسه‌دا و هه‌مان مه‌به‌ست و مانا ده‌گه‌یه‌نێت به پێویستی نازانم که هه‌موی نه‌قڵ بکه‌م و وه‌ریگێڕم بۆ کوردی ،ئه‌وه‌نده به‌کافی ده‌زانم .
کورتکردنه‌وه‌یه‌ک له‌م باسه‌دا : ئه‌وه‌ی که‌گرنگه ئه‌وه‌یه ، هێچ زانایه‌ک نی یه که زانایه‌کی که هه‌یه که پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌که تره و بیروڕایی جیاوازیان هه‌یه هه‌روه‌کو لهودهقانهی پێشتر هێنامانهوهو بۆمان ده‌رده‌که‌وێت .
لێره‌وه ده‌ست پێده‌که‌ین که بێینه سه‌رباسی حوکمی هه‌ڵگه‌راوه له‌دین پاشان ڕونکردنه‌وه له‌سه‌ر باسی سوڵح و په‌یمان به‌ستنی شه‌رعی و هودنه ئاگربه‌ستن و شه‌ڕنه‌کردن ، به‌هیوای ئه‌وه‌ی که خۆای گه‌وره لێمان وه‌ربگرێت و ببێت به‌هۆی سودمه‌ندی و سودلێوهرگردنی موسڵمانان له‌م دههباسهدا ، ئه‌گه‌رچی که به‌هیوای ئه‌وه‌م که له وهختێکیتردا بتوانم زۆرتر‌و زیاتر لێی بکۆڵمهوهو باسه‌که درێژه پێبده‌م ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ته‌نمان پێ ببه‌خشێت و هاوکارمان بێت بۆ به‌دواچونی زیاتردا له‌و باسه‌دا ، ئه‌مه‌ش ته‌نها کورته‌یه‌کی باسهکهدهبێت و کورتکراوه‌یه‌ک حیساب ده‌کرێت . پشت به‌خوا ده‌به‌ستین بۆ ڕێگردنی ئه‌م ڕێگایه