10/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
نه‌وشیروان مسته‌فا گله‌یی له په‌رله‌مانتارانی گۆڕان نه‌كردووه
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان ره‌تیده‌كاته‌وه كه نه‌وشیروان مسته‌فای رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌كه‌یان گله‌یی له‌ئه‌دای كاریان هه‌بێت.
له‌وه‌ڵامی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ئاوێنه، كاردۆ محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاند كه نه‌وشیروان مسته‌فا ره‌خنه‌ی لێنه‌گرتوون و ئه‌وه‌ی ئاوێنه بلاویكردووه‌ته‌وه چه‌واشه‌كارییه.
ناوبراو له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا نوسیویه‌تی "لە رۆژنامەی ئاوینە دا هەوالیک سەبارەت بە پەرلەمانتارانی گۆران بلاو کراوەتەوە، گوایە بزوتنەوەکە بەتایبەت کاک نەوشیراوان لە ئەدای پەرلەماتارانان رازی نییە بۆیە فۆرمیان پرنەکردۆتەوە، لەراستیدا لەکۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی زۆرینەو بەتایبەتی کاک نەوشیروان دوای دەست خۆشی کردن لەئەدای فراکسیۆن و پەرلەمانتاران لەگەل ئەوە دا بوو، چەند پەرلەمانتاریک کاندید بکریتەوە ،بەلام فراکسیۆن لەکۆبوونەوەی ئاسای خۆیدا بەتیکرا بریارماندا خۆمان کاندید نەکەینەوە و دەرفەت بدەینە کەسان و هەلسوراوانی گۆران کەلە خولی ئایندەدا بەشداری بکەن، چالاکی و قۆناغی کاری پەرلەمانی ئیمە ، وەک ئەزموونیکی نوی نەریتی کاری پەرلەمانی و ئۆپۆزسیۆن تەمەشا بکریت".
د.ع