11/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كێ تیرۆریسته؟
ئه‌م ئاماره‌ی خواره‌وه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌و دواتر رای خۆتان بخه‌نه‌ڕوو له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ووشه‌ی تیرۆرست به‌رامبه‌ر موسڵمان.
ئاماره‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوێكی ئه‌مریكییه‌وه ئاماده‌كراوه‌و تێیدا
ژماره‌ی كوژراوانی ده‌ستی موسڵمان و نا موسڵمانه‌كان (مه‌سیحی و یه‌هودی و
بوزیی و نازیی) له‌نێوان ساڵانی 1907 - 2012 ده‌خاته‌ڕوو، به‌م شێوه‌یه‌ی
خواره‌وه:
_ نا موسڵمانه‌كان كه هه‌ڵگری ئاینی جۆراو جۆرن 250 ملیۆن كه‌سیان كوشتووه كه قوربانیانیش نا موسڵمانبوون.
_ یه‌ك ملیۆن و سێ سه‌د موسڵمان به‌ده‌ستی موسڵمان كوژراوه.
- شه‌ش ملیۆن موسڵمان به‌ده‌ستی نا موسڵمان كوژراوه.
ئاماره‌كه زیاتر روونكردنه‌وه‌یداوه‌و به‌مجۆره پۆلێنی كوژراوانی كردووه:
1- مه‌سیحییه‌كان له‌نێوان خۆیاندا 15 ملیۆن كه‌سیان كوشتووه.
2- له‌شه‌ڕی ناوخۆی رووسیادا شیوعی و یه‌هودییه‌كان 10 ملیۆن مه‌سیحییان كوشتووه.
3- له‌شه‌ڕی ناوخۆی ئیسپانیا، مه‌سیحییه كاسۆلیكه‌كان یه‌ك ملیۆن دوو سه‌دیان له‌یه‌كتری كوشتووه.
4- شیوعییه‌كانی سۆڤیه‌ت 20 ملیۆن مه‌سیحییان كوشتووه.
5- له‌شه‌ڕی هیندستاندا مه‌سیحییه‌كان یه‌ك ملیۆن دوو سه‌د هیندۆسیان كوشتووه.
6- له‌جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا مه‌سیحی و بوزییه‌كان 50 ملیۆنیان له‌یه‌كتری كوشت.
7- له‌بۆردومانی ئه‌مریكا دژی ئه‌ڵمانیا 600 مه‌سیحی كوژران.
8- نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا نزیكه‌ی 6 ملیۆن یه‌هودیان كوشت.
9- هه‌ر له‌هه‌مان جه‌نگدا (جه‌نگی جیهانی دووه‌م) یابانی و چینییه‌كان 32 ملیۆن هاوڵاتیان لێكوژرا.
10- هه‌روه‌ها 7 ملیۆن كه‌س له‌شه‌ڕی نێوان یابان و ڤێتنام و فلیپین و ئیندۆنیسیا كوژران.
11- شه‌ڕی پاكتاوی سۆڤیه‌ت 4 ملیۆن هاوڵاتی رووسیا كوژران.
12- له‌شه‌ڕی نێوان ئیتاڵی و یۆنانی و ئه‌سیوبییه‌كان یه‌ك ملیۆن و چوار سه‌د هاولاتی كوژران.
13- له‌شه‌ڕی ناوخۆی یۆڤۆسلافیا یه‌ك ملیۆن كه‌س كوژرا.
14 له‌شه‌ری چیكۆسلۆڤاكیا 2 ملیۆن كه‌س كوژرا.
15- له‌شه‌ڕی ناوخۆی چین 43 ملیۆن كه‌س كوژران.
16- ئه‌فریقییه‌كان یه‌ك ملیۆن و دوو سه‌د كه‌سیان له‌یه‌كتری كوشت.
17- مه‌كسیكییه كاسۆلیكه‌كان یك ملیۆن كه‌سیان له‌یه‌كتری كوشت.
18- له‌شه‌ڕی كۆریا 3 ملیۆن كه‌س كوژرا.
- ژماره‌ی موسڵمانه كوژراوه‌كانی به‌ده‌ستی یه‌هودییه‌كان = 85 هه‌زار موسڵمان.
- سڕبییه‌كان 175 هه‌زار موسڵمانی بۆسنیان كوشتووه.
- له‌شه‌ڕی ناوخۆی جه‌زائیر یه‌ك ملیۆن موسڵمان كوژرا.
- سۆڤێت له ئه‌فغانستان 2 ملیۆن موسڵمانی كوشت.
- بۆرما 20 هه‌زار موسڵمانی كوشتووه.
ژماره‌ی كوژراوانی ده‌ستی موسڵمانه‌كان:
له‌شه‌ڕی جوله‌كه‌و موسڵمان له فه‌ڵه‌ستین 7 هه‌زار یه‌هودی كوژراوه.
له شه‌ڕو جه‌نگه‌كانی تری جیهاندا به‌تایبه‌تی هێرشه‌كانی 11ی
سێپته‌مبه‌رو شه‌ری عێراق و ئه‌مریكاو ئه‌فغانستان و هێرشی موسڵمانان
بۆسه‌ر ئه‌وروپا 25 هه‌زار كه‌س كوژراوه.
كه‌واته كێ تیرۆریسته؟