(2) پەیوەندی قورئان بە ڕۆژوو
11/07/2013 نوسەر: bzavpress

(2) پەیوەندی قورئان بە ڕۆژوو


مانگی ڕەمەزان گرێدراوو کۆبونەوەی (قورئان و ڕۆژوو)ە  پێکەوە، ئەمەش وێنایەکە لە پەیوەست بوونی(رەمەزان بە قورئان)ەوە، پێغەمبەری خوا ( صلی اللە علیە وسلم) فەرمویەتی (الصيام و القرآن يشفعان للعبد يوم القيامة، يقول الصيام: أي رب منعته الطعام والشهوات بالنهار فشفعني فيه، و يقول القرآن: رب منعته النوم بالليل فشفعني فيه فيشفعان ).
واتە: ( ڕۆژی قیامەت قورئان و ڕۆژوو شەفاعەت دەکەن بۆ بەندە، ڕۆژوو دەڵێت: خوایە خواردن و ئارەزوەکانم بەڕۆژ لێ قەدەغەکردبوو شەفاعەتی من بۆ ئەو بەندەیە قبوڵ بکە، قورئانیش دەڵێت: خوایە بەشەو خەووم لێ قەدەغەکردبوو خوایە شيفاعەتی من بۆ ئەو بەندەیە قبوڵ بکە، ئیتر شەفاعەتی هەردوکیان وەردەگیرێت).

هەروەها پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) فەمویەتی (يجيء القرآن يوم القيامة كالرجل الشاحب يقول: أنا الذي أسهرت ليلك و أظمأت نهارك).
واتە: ڕۆژی قیامەت قورئان لە شێوەی پیاوێکی ڕەنگ ژاکاو دەڵێت : من بووم شەوان شەونخونیم پێ دەکردیت ڕۆژگاریش تینوم دەکردیت).

دەبێت بزانین کە مانگی ڕەمەزان بۆ ئیمانداران جیهادە، ئەم جیهادەش دەگەڕێتەوە بۆ دەروونی خودی کەسی ئیماندار، ئەمەش دوو جۆری جیهادی دەروونە:
1. جیهادی ڕۆژ لەسەر ڕۆژووەوان.
2. جیهادی شەوی لەسەر شەونوێژخوێن.
جا هەرکەسێك ئەم دوو جیهادەی پێکەوە گرێداو مافەکانی پێدا ئارامی لەسەرگرتن پاداشتی ئەدرێتەوە بەبێ حساب. 

--------------------

*** (پەیوەندی قورئان بە ڕۆژوو) یەکێکە لەووتە ڕۆژانەی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠١٣