دووه‌مین په‌یامی مه‌عنه‌وی ئێمه بۆ ئێوه!.
سوكه به‌ڵێنێكمان داوه به‌خۆمان، كه ئه‌گه‌ر بوار هه‌بوو، بۆ ئه‌م مانگی ڕه‌مه‌زانه، ڕۆژانه، یان شه‌وانه، زنجیره‌یه‌ك، په‌یامی مه‌عنه‌ویی، بلاَوبكه‌ینه‌وه، ئینشائه‌ڵلاَ، خودا پشت و پانامان بێت.
سه‌رباسی دووه‌مین په‌یاممان تۆزێ به‌لای خۆشمه‌وه نوێیه له ڕووی وشه‌ئاراییه‌وه، ئه‌گینا ناوه‌ڕۆكی وشه‌كه(تێڕادیوی) هه‌ر به مانای (پێداپه‌رمیان، متمانه پێكردن) دێت، كه هه‌وڵده‌ده‌ین له‌گه‌ل نێوه‌ڕۆكی باسه‌كه‌مان بیگونجێنین، به گه‌لێك هۆكاری زیندووی كۆن و نوێوه، كه پێموابێت تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت كۆمه‌ڵگای كوردیی به‌ده‌ر نییه له لاوازیی بیر و فیكری یه‌كتر نه‌ناسین و نه‌خوێندنه‌وه‌ی سۆسیۆلۆژییه فه‌ردانیی و گشتییه‌كان و كێشه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی تاك و كۆی كۆمه‌ڵگاكه‌ی، هه‌ر ئه‌م تێڕادیویی و پێداپه‌رمیان و متمانه پێنه‌كردن و خۆ له‌ده‌ستدانه‌یه، له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه، بۆ خود و بۆ گشت، بۆ تاك و كۆ، وای كردووه نه‌گه‌ینه‌وه به‌كاروانی پڕ متمانه‌ی ئیسلامه‌كه‌ی جارانی زوو!.
ئه‌وجا تۆ وه‌ره و ئه‌م كێشه‌یه، نزیك و دوور، له ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه بخوێنه‌وه و مامه‌ڵه‌یه‌كی مه‌عنه‌ویی و ئیمانیی و ژیاریشی له‌گه‌ڵدا بكه و بزانه به كوێی ئه‌م دنیا و ئه‌و دنیا ده‌گه‌ی!؟، بۆیه هه‌موو ڕێگه‌كان ده‌ڕۆنه‌وه بانه!، چونكه (بانه)كه جێگای ساكنیی و ساكتیی و سوكت و ئارامشی ئینسانه‌كانه له دواجاردا، كه ئه‌و گه‌شتنه‌وه‌یه ڕۆشتنه به‌ره‌و مه‌نزڵی حه‌ق و ڕاستیی و ڕۆژی ئه‌و دنیایه!، هه‌ركه ئینسانه‌كان ساغ و ساغڵه‌م بوونه‌وه له‌گه‌ڵ خود و گشتێتیه، ئه‌م تێرادیویی و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌یه بۆ گه‌شتن به پێداپه‌رمینه‌وه‌یه‌كی نه‌وعنیی و مه‌عنه‌ویی ئه‌وتۆ كه بێ ترسوبیم و پڕ‌شكۆ په‌ڕینه‌وه بێت بۆ ئه‌وبه‌ری كاروانه‌كه، له ڕێگه‌ی ڕاست و درووست و به‌ڵێنپێدراوه‌وه، كه خودای كاربه‌جێ بۆ خۆی به‌ڵێن و په‌یمانی داوه و ئه‌فه‌رمووێت: (بَڵی‌ٰ مَنْ أَسْڵمَ وَجْهَهُ لِلَّـهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ فَڵهُ أَجْرُ‌هُ عِندَ رَ‌بِّهِ وَڵا خَوْفٌ عَڵیْهِمْ وَڵا هُمْ ێحْزَنُونَ)، واته: (هه‌ركه‌س "به بێ خه‌وش" هه‌میشه ڕووی له خودا بێت و ئاكار چاك بێت، پاداشتی خۆی له په‌روه‌نده‌ی وه‌رده‌گرێت و ئه‌م كه‌سانه نه هیچ ترسێكیان دێته سه‌ر، نه خه‌م ده‌خۆن)، سوره‌تی به‌قه‌ره، ئایه‌تی (112)، (وه‌رگێڕدراوی هه‌ژار).
كاركردن بۆ متمانه به خۆكردن و په‌رمینه‌وه به‌خۆدا، كاری فه‌ردیی و تاقانه‌یی ده‌وێت، بۆ گه‌شتن به تێڕادیویی و متمانه گشتییه‌كه، كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه تۆ ده‌بێت هه‌موو شتێك به ڕادار و چاو‌دێر له‌سه‌ر خۆت دابنێت، وه‌ك ئه‌وانه بیت كه شوێن ڕێنوێنی خودا كه‌وتوون، نه له هیچ شتێ ده‌ترسن، نه خه‌م ده‌خۆن، به پێی به‌ڵێن و په‌یمانی خودای هێزبه‌خش و كارزان، كه وای ببینیت هه‌رچی نیهێنیی دڵ و هه‌رچی شتێ ئاشكرا هه‌یه، كه تۆ ده‌یكه‌یت، خودا لێی ئاگادار و بینایه پێی.
خودای گه‌وره و میهره‌بان ئه‌فه‌رمووێت: (وَاتَّقُوا ێوْمًا لَّا تَجْزِی نَفْسٌ عَن نَّفْسٍ شَیْئًا وَڵا یُقْبَلُ مِنْهَا عَدْلٌ وَڵا تَنفَعُهَا شَفَاعَه‌ٌ وَڵا هُمْ یُنصَرُ‌ونَ)، واته: (ئه‌شێ بشترسن له‌و ڕۆژه‌ی كه ڕۆژی "هه‌ركه‌س هه‌ركه‌س"ه و كڕینه‌وه له‌و ڕۆژه‌دا باوی نییه و تكاكار به‌هره نادا و كه‌سیش ده‌هانای كه‌س نایه‌ت)، سوره‌تی به‌قه‌ره، ئایه‌تی(123)، (وه‌رگێردرای هه‌ژار).
له شرۆڤه‌ی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌وه تێده‌گه‌ین، كه هه‌ر كاتێك ئێمه‌ی موسڵمان له‌وه تێگه‌یشتین كه ساتی گه‌شتن به متمانه خودیی و گشتییه‌كه ساتی گه‌شتنمانه به پێداپه‌رمینه‌وه‌كه‌ی خۆمان له‌به‌رامبه‌ر كۆی شته‌كانی ئه‌م ژیان و ژیاره‌ی كه تێیدا ده‌ژین و ڕۆژی هه‌ركه به هه‌ركه‌س و (ڕۆمه‌ڵخه‌زا)كه‌ی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌ی تایبه‌تیی و گشتیمان له لایه‌ن خودای خاوه‌ن په‌سلاَن و پاداشت و سزاوه، چۆنه!؟، ئه‌وكات تێگه‌یشتووین، یان پێمانزانیوه، یان لامان ڕوون و ئاشكرایه، یان پێده‌زانین، وه‌زیفه و ئه‌رك و مافی خودیی و گشتی ئێمه له كوێی كێشانه و پێوانه ئه‌سڵ و ته‌واو عه‌یاره‌كه‌دایه، بۆیه پێویسته ئه‌وه له به‌رچاو بگرین كه ئێمه شتێك كه سه‌رمانه جێبه‌جێكردنی (ئه‌رك)ه بۆ گه‌یشتن به مه‌رام و خواستێكی درووستی په‌یداكردنی (ماف) و كاركردن بۆی.
بێگومان هه‌ركه‌س به هه‌ندێك له‌م ناوه‌ڕۆك و ئه‌سڵوفه‌سڵییه‌ی قورئان باوه‌ڕ نه‌كات و حاشابكات و به هه‌ندێكی باوه‌ڕ بكات، دیاره له دنیادا له زیانمه‌ندان و ڕسوایان ده‌بێت و له‌و دنیاش به تووندی سزا و ئازار ده‌درێت، له لایه‌ن خودای درووستكار و له هه‌موو كارێك ئاگادار، ئه‌و كه‌سانه‌شی ژینی دنیایان كڕیوه و قیامه‌تیان له نرخیدا داوه له‌و دنیا نه باری ئازاریان سووك ده‌كرێ و نه كه‌س یاریده‌یان ده‌دات، ئه‌مه به‌ڵێی خودایه و واده‌ی هاتنی دوور نییه.
سه‌ربخه‌ینه‌وه ناو كه‌وێڵه‌كه‌ی خۆمان و له پێناسه‌ی خودێتی و گشتێتی ئه‌م باسه بخزێینه‌وه سه‌ر واقیعی ئێستامان و به نه‌مه‌تی بۆڵه‌بۆڵ و نیگه‌رانی بدوێین، نزیكین له ڕاستییه‌وه، چونكه نه‌وه‌ك نزیكین له دۆڕان و له ده‌ستدانی متمانه و پێداپه‌ریمان و تێڕادیوییه‌كه!، بگره له‌ناو خودی ئه‌م كاره‌ساته‌داین و هه‌مووشتێكمان به تێكه‌ڵی (سیاسه‌ت و ئابووری)یه‌وه گۆڕیوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ك ڕۆژی (ڕۆمه‌ڵخه‌زا)كه‌ی قیامه‌ت و كه‌س به كه‌س نه‌بووه‌كه‌ی كه دادێت، ئێستامان ده‌بینین، كه ئینسانه عه‌بقه‌رییه‌كانی ناو به‌ناو سیاسه‌ت و بزنسمانه بێ ڕه‌حه‌مه‌كانی نزیك ڕۆژ و ڕۆژگار و به‌ناو هاوفیكر و هاوكوفه‌كانی خۆمان و ده‌وروبه‌رمان، كه چۆن ناسازییان سازاو وسازداوه له پێناو هه‌موو شتێكی كاتی ئه‌م دنیایه‌دا و چۆن میتمانه‌یان دۆڕاندووه و له خه‌وی غه‌فڵه‌ت و نه‌زانی و ته‌سك نه‌زرییاندا خۆیان لێبووه‌ته ڕزگاركه‌ری جیهان و كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه گه‌وره‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی!.