ژیان ودونیا دوو ژەهری کوشندەن!
11/07/2013 نوسەر: bzavpress

ژیان ودونیا دوو ژەهری کوشندەن!



ئەم دوو ناوە  دوو شەدەلاری بەنازی عەیارن، خۆیان بەسەر هەمووماندا بائەدەن، کە عاشقی بوویت ئاستەمە دەرچون لە دامێنیان،  ژیان ئەوەندە جوانە و  ئەوەندە کەزێی ناسکانە شانە کردوە ئیتر بەدیاریەوە وات لێدەکات کە دزی  بۆ بکەی  پیاوی بۆ بکوژی، دونیا لەو نازدار تر و مینوژۆپ لەبەر و ئەو  کڵاوی سوری خوار و   ملپێچی سەوزی و لێوی قەوی و پر ئاوی و لەو زیاتر وەسف ناکەم دەترسم لە شەرعیەتی خۆی بچمەدەرەوە.

ئەم دوو ناوە ئافرەت نین بەڵکو دوو چەمکن و بریتین لە ..

ژیان چیە:  ئەو گیانە نهێنیە لە ناو لاشەی مرۆڤدا هەڵسورێنەری ئەندامەکانییەتی و لە ئان و ساتدا لەناو لەشدا نامێنێت و مرۆڤ لە هەمو چالاکیەكانی دەخات.

دونیا چیە:  ئەو سەرزمینەیەکە ئێستا ژیانی لەسەر دەکەین  و کەرەسەکانی ژیانی لەسەر دەستە بەر دەکەین..

ئەکرێت ئەم دوو چەمکە هەر بەیەك ماناش لێكبدرێتەوە، بەڵام باشترینیان ئەوەیە کە پێشی بخەین  دونیاکەیە ژیانەکەش دەگرێتە خۆی.

 زۆر گەڕام بە ناو دانشمەندان و  هۆشمەنداندا لە پێناسەی  ووشەی دونیا زۆربەی زۆری  زۆر سادە پێناسەیان کردوە هەیە زۆر پێکەنینانە پێناسەیان کردوە.. لەوانە

( دونیا پێچی مێزەرە، دونیا بێوەفایە، دونیا وەك پانکە وایە هەر سوڕ دەخوات، دونیا مەلعونە، دونیا بێمانایە، دوونیا وەك پەڕ وایە بە ئاسمانەوەیە..هتد)

ڕاپرسیەکی بچوکم کرد لە فەیسبووكەکەم، ئەو بەرێزانەی کە باسی  دوونیان کرد هەموو باسەکانیان لە زەمکردنی دونیا وە سەرچاوەی گرتوە.

 ئەوەی مەبەستی منە  بڵێم بە کورت و پوختی  ئەوەی بە دوای ئەم دوانەوە ویڵ بێت وەك مەجنوون چۆن شێتی لەلەیلی بوو دای بە دەشت شاخو کۆدا ئەو کەسی بەدوای ئەمەدا وەك مەجنونی لێدێت لە بیابانی “بوصرا” لە نێوانی ئەردەن و سوریا دەمرێت.

 کورت و پوخت ترسنۆکی لێدەردەچێت، هەر کەس بییەوێت هەموو شتێك لەو کەسە وەردەگرێت کە بەدوای ئەو ژیان ودوونیادا وێڵبێت، چونکە ئەو دووشتە کە وویستت بەدەستی بهێنیت سروشتی وایە  دەبێت کەرامەت و ئازادی و ئازایی و سەرفرازی و لە دەست بدەیت بۆ ژیان و دونیا.

هەر گەلێكیش بەدوای خۆشی ژیان و دەستەبەری  دونیا بێت  ئەوا هەمیشە ژێردەست وچەپۆك خواردوی گەلانی تر دەبێت، چونکە سروشتی وایە بۆ گەلان  تەمەڵیان دەکات و وورگ زل و مشەخۆریان لێدەردەچێت، هەمیشە چاوەڕوانی  کەسانی ترن بێجگە خۆیان.

خوێنەری ئازیز..

بەڕاستی ئەم دوو چەمکە ژەهراویترین چەمکن لەم بوونەدا جا هۆکاری دواکەوتنی  موسڵمان و زەلیلی دەگرێتەوە بۆ ئەو دوو چەمکە، تەنانەت حیزبایەتی و پارچەپارچەی موسڵمان و ئەوەی کە هەر رۆژە یەکێك شەقمان تێهەڵئەدات ، هەر بە هۆکاری خۆشەویستی ژیان و دونیایە، ئەمە شتێکی هەروا سادە نیە کە من باسی دەکەم، بەڵکو ئەم تیۆرە هەڵسانەوەی گەلانەو کەوتنی گەلان نیشان ئەدات، ئامرازی گۆڕانکاری گەلانە، هۆکاری سەربەرزیە سەرشۆریە، واتە بە کردنی و نەکردنی بەوازهێنان و بە پیادەکردنی.

سەروەرمان پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) ئامۆژگاری “سەعدی کوری ئەبی وەقاس”  – رەزامەندی خوای لێبێت – دەکات پێیدەفەرموێت: لەدوای هەر پێنج فەرزە نوێژەکە ئەم دوعایە بکە بۆ ئەوەی پارێزراوبیت..

لەدوای وەفاتی پێغەمبەرمان(صلی اللە علیە وسلم) “سەعد کوڕی وەقاس” منداڵەکانی فێر دەکاتەوە بۆیان باس دەکات کە گرنگی چەندە .. هیوادارم هەمووتان ئەم دووعایە لەبەر کەن..

“ تعوذوا بكلمات كان النبي صلى الله عليه وسلم يتعوذ بهن اللهم إني أعوذ بك من الجبن وأعوذ بك من البخل وأعوذ بك من أن أرد إلى أرذل العمر وأعوذ بك من فتنة الدنيا وعذاب القبر..“

سەعد رەزای خوای لێبێت دەفەرموێت فێری کردم کە : پەنای بگرم لە ترسنۆکی و ئيرەی و ، پاشان پەنا بگرم  لە تەمەنێکی زۆر، کە ئیتر وا گەورە بێت لە توانای دەربچێت  لاپاڵ و جەددوە لێدەکەوێت،  ئەقڵ و لاشەو نەخۆشی هەموو بەسەر یەکدا بکەوێت و خەڵكی لێت ببێزرێت،پەنابگرم لە فیتنەو ئاشوبی دونیا ، ئازارو ئەشکەنجەی گۆڕ..

ئەگەر لێرەدا تەماشا بکەین دەبینی دونیا بە ئاشوب فیتنە باس کراوە مرۆڤ دەبێت بەلای کەمەوە هەموو رۆژیك ٥ جار لە دوای هەموو نوێژێك پەنا بگرێت لە دونیاو ئاشوبەکانی..

تەنانەت پێغەمبەر لە ماڵەکەی خۆشیدا نەیدەهێشت خۆشەوستی دونیا بکەوێتە ناوی و  ئەوەتا هەندێك لە خێزانەکانی داوایخۆشی  ژیان و دوونیای لێدەکەن زۆر بە  ئاشکراو بێ پەردە پێیان دەفەرموێت ئەوەی بەم ژیانە رازی نیە دەتوانێت جیابێتەوە چونکە پێغەمبەران وەك پاشاو دەسەڵاتداری دونیای ناژین ئەوەشی شوێن کەوتەی پێغەمبەرانن – سەلامی خوا لە هەموویان بێت- دەبێت هەروا بژین .. خوای گەورە  باسەکەمان بۆ وێنا دەکات لە قورئاندا دەفەرموێت..

“يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ إِن كُنتُنَّ تُرِدْنَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا وَزِينَتَهَا فَتَعَالَيْنَ أُمَتِّعْكُنَّ وَأُسَرِّحْكُنَّ سَرَاحًا جَمِيلا .. وَإِن كُنتُنَّ تُرِدْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَالدَّارَ الآخِرَةَ فَإِنَّ اللَّهَ أَعَدَّ لِلْمُحْسِنَاتِ مِنكُنَّ أَجْرًا عَظِيمًا”

ئەی ‌پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم به‌هاوسه‌رانت بڵێ: ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ته‌نها ژیانی دونیا و ڕازاوه‌یه‌که‌یتان ده‌وێت، وه‌رن با هه‌ندێك شتومه‌ك و پاره‌ و سامانتان پێ ببه‌خشم، له‌وه‌ودواش به‌ جوانترین شێوه ‌ده‌ست به‌ردارتان ببم. خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه ‌خوا و پێغه‌مه‌ره‌که‌ی و پاداشتی ڕۆژی قیامه‌تان ده‌وێت، ئه‌وه ‌دڵنیا بن که ‌خوا بۆ چاکه‌کارانتان پاداشتی زۆر گه‌وره ‌و بێ ئه‌ندازه‌ی ئاماده‌کردووه ‌ (پێغه‌مبه‌ر هه‌موو هاوسه‌رانی یه‌ك یه‌ك تاقی کرده‌وه ‌هه‌موانیان خواو پێغه‌مبه‌رو پاداشتی قیامه‌تیان هه‌ڵبژارد).