11/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
کورته‌ی حوکمی [الردة] هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له دین .٣
و/ لقمان امین
کورته‌ی حوکمی [الردة] هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له دین .
پێناسه‌ی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه چی یه ؟ : مانای زمانه‌وانی ئه‌وه‌یه که گه‌ڕانه‌وه له‌شتێک یان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه پاش گهزبونهوه ، الراغب ده‌ڵێت :گه‌ڕانه‌وه‌ی لهوڕێگایهی که لێوه‌ی هاتوه ، هه‌موو کتابه‌کانی زمانه‌وانی[المعجم] ئه‌ڵێن که پاشگه‌زبونه‌وه مه‌به‌ستی له‌وه‌یه که که‌سێک له دینی ئیسلام پاشگه‌زببێته‌وه .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پێناسه‌شی به‌پێی شه‌رع ئه‌وه‌یه .
ئه‌وه‌یه که له‌ئیسلام داببڕێت و ببڕێته‌وه به نیه‌تی کوفر ویان ووته‌یه‌کی کوفری که پێی کافربێت ، ئه‌گه‌رچی به ووته‌یه‌ک بێت که‌وتبێتی بۆ گاڵته پێکردن یان به عینادی و ئینکاری کردن بێت یان به بیروباوه‌ڕ و قه‌ناعه‌ته‌وه بێت .
وهبة الزحیلی ده‌ڵێت :له‌کتابی فقه الاءسلامی وادلته ص 183 /ج6 :{ ئه‌وه‌ش له‌ڕووی شه‌رعه‌وه ، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و پاش گهزبونهوه له دینی ئیسلام و بهکافربونی بۆ کافرێتی ، ئه‌گه‌رچی که به نییه‌ت بێت یان به کاروکرده‌وه‌ی کوفری بێت یان به قسه‌و ووته‌یه‌ک بێت که بۆ گاڵته‌کردن بێت به‌دین یان عینادی و ئینکاریکردنی بێت یان به قه‌ناعه‌ته‌وه بێت .
ابن عرفة ده‌ڵێت { پاشگه‌زبونه‌وه له‌دین ئه‌وه‌یه که که‌سێك کوفر بکات پاش ئه‌وه‌ی که شایه‌تمانی هێناوه و کاروکرده‌وه‌ی دینی ئیسلامی پهیڕهوکردبێت }.[ وه‌ک ،نوێژوڕۆژوو زه‌کات و حه‌ج ] . بۆ زیاتر له‌م باسه ده‌توانیت بگه‌ڕێیته‌وه بۆ کتابی [ الام ] ی ئیمام شافعی ج4/184 ،یان الاحکام السلطانیة ئیمام ماوردی و هه‌روه‌ها کتابی که زۆره له‌وبابه‌ته لهکتابه بچوکه‌کانیش له‌به‌شی پاشگه‌زبونه‌وه ،[ الردة] .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پێناسه‌ی که‌سی پاشگه‌ز وههڵگهڕاوه له‌دین .
مورته‌د ، که‌سی هه‌ڵگه‌راوه له‌دین ئه‌وکه‌سه‌یه که پاشگه‌زبێته‌وه له‌دینی ئیسلام به‌ویستی خۆیی و ئینکاری بکات له‌شته ئاشکراکان له‌دیندا که زه‌روور نی یه کردنی و په‌یڕه‌وکردنی ، وه‌کو نوێژ‌و ڕۆژوو فه‌رزه‌کانی که .
ابوبکر الجابر ده‌ڵێت : لهمنهاج المسلم دا لاپه‌ڕه 487 پاشگه‌ز یان مورته‌د ئه‌وکه‌سه‌یه که دینی ئیسلام وازلێبهێنێت بۆ دینێکی تر ، وه‌کو مه‌سیحیه‌ت یان یه‌هودیه‌ت یان مولحدهی که‌باوه‌ڕیان به‌هیچ نی یه و شێوعیهت و له‌کاتێکدا ئه‌وکه‌سه عاقڵ و ژیر بێت به‌ویستی خۆی هه‌ڵی بژێرێت به‌بێ زۆرلێکردن .
ابوزهرة لهکتابهکهیدا به‌ناوی [العقوبة ص172] ده‌ڵێت :{ مورته‌دو هه‌ڵگه‌ڕاوه ، ڕوانگه‌ی ئیسلام و زانستی ئیسلام دا ئه‌وه‌یه که یه‌کێک له‌دینی ئیسلام ۆاشگهزبێتهوه پاش ئه‌وه‌ی که لهناویدابو ، چونکه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه و پاشگهزبوه پاش ئه‌وه‌ی که چوبوهناوییهوه چوبوه پێشه‌وه له‌ناو دینه‌که‌دا ، وه‌هیچ که‌سێکیش که تاموچێژی ئیسلامی کرد‌و به‌جوانی بینی پاشگه‌زنابێته‌وه ئه‌گه‌ر ژیر‌و عاقڵ بێت، چونکه له‌گه‌ڵ هه‌موشتێکدا ڕێک ده‌که‌وێت و ده‌گونجێت ئه‌گه‌ر عه‌قڵ و بیرێکی باشی هه‌بێت }
وهبة الزحیلی ده‌ڵێت :{ هه‌ڵگه‌ڕاوه ئه‌وکه‌سه‌یه بالغ بێت [المکلف] که پاشگه‌زبێته‌وه له‌دینی ئیسلام به‌ویستی خۆی ، یان به قسهئاشکرایکات و کوفربکات ویان به‌کرده‌وه‌یه‌ک که لێی ده‌رکه‌وێت .
واتا :مورته‌د یان هه‌ڵگه‌ڕاوه له‌دین ئه‌وه‌یه که له‌دین پاشگه‌زده‌بێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی که موسڵمان بوه به‌ئه‌نجامدانی وکردنی قسه‌یه‌ک یان کاروکرده‌وه‌یه‌ک یان قه‌ناعه‌ت وبیروباوهڕبێت لێی ده‌رکه‌وێت یان ئاشکرایکات .
وه زانایانیش ئه‌هلی عیلم ووتویانه کوفر ههرکوفره ئه‌گه‌رچی به باوه‌ڕیشه‌وه نه‌یکات و ئه‌یڵێت یان به‌قه‌ناعه‌ته‌وه نه‌یکات ، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر کرده‌وه‌ی کوفریکرد کوفرکردنه و ئه‌گه‌رچی باوه‌ڕیشی پێنه‌بێت و به‌قه‌ناعه‌ته‌وه نه‌یکردبێت وئاشکرای نه‌کردبێت ،........، .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
جۆره‌کانی پاشگه‌زبونه‌وه .
ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه که ئه‌وباوه‌ڕه‌ی هه‌بێت که کوفری بێت وه‌کو ئینکارکردنی خوای دروستکه‌ری هه‌موو بوونه‌وه‌ر ویان سیفه‌ته‌کانی خوای گه‌وره هناوهجوان و شیاوه‌کانی که ته‌نها شیاوی خوا خۆیه‌تی ، یان ئینکارکردنی پێغه‌مبه‌ران یان یه‌ک پێغه‌مبه‌ریان ، یان دان به‌کافری خۆی بنات ، یان کوفر بهخوابکات و ئینکاری بکات ، یان دروستکردنی سیفه‌تێک بۆخوا که خوا خۆی نهفیکردوه و ئینکاری کردوه ، وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێن خوا کوڕی هه‌یه ، یان ئینکاری زیندوبونه‌وه‌ی پاش مردن بکات یان سزاوئاگری دۆزه‌خ ئه‌وا کافره .
هه‌رکه‌سێکیش که سوکایه‌تی به خوا بکات که‌م یان زۆر ئه‌وه کافره، یان واسیته‌یه‌کی له‌نێوان خۆیی و خوادا دانا‌و ته‌وه‌کول و پشتیتی پێبه‌ست غه‌یری خوا و داوای لێبکات به بیروباوه‌ڕه‌وه و پاش ئه‌وه‌ی که بۆی ڕوونکراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش کافره ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی که ئینکاری له قورئان بکات یان له ئایه‌تێکی ، یان به که‌مو کورت و حورمه‌تی ڕێزی قورئان بشکێنێت وه ئه‌وه‌شی که سوکایه‌تی به پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه وسلم بکات یان به‌درۆی بخاته‌وه ، ئه‌وه کافر‌و مورته‌ده ، یان شتێک به‌حه‌ڵال دابنێت که کۆی ده‌نگی زانایانی له‌سه‌ره که حه‌رامه ، وه زینا خواردنه‌وه‌ی مه‌شروبی ئه‌لکوحولی ، هه‌روه‌ها باوه‌ڕبون به بیروباوه‌ڕی لادینی و شێوعیهت و عهلمانێهت و ئه‌و شتانه‌ی که لهوجۆروبابهتانه ، که هه‌مویی بیروباوه‌ڕی دروستکراوه‌و دژ به‌دینی خوای گه‌وره‌ن .
پاشگه‌زبونه‌وه‌ی کاروکرده‌وه‌کان .
چه‌ند کرده‌وه‌یه‌ک هه‌یه ڕوونادات ته‌نها لهمرۆفى کافرنه‌بێت ، ئه‌گه‌رچى خاوه‌نه‌که‌یشی ئیسلامه‌تی خۆی ئاشکراکردبێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی که سوجده‌و کڕنۆش به‌رێ بۆ بتێك ، یان خۆر یان مانگ یان : [ صلیبب ] خاچی مه‌سیحیه‌کان ئاگر.....هتد ، یان قورئان ئان ئایه‌تێکی قورئان بخاته ئان پیساییه‌وه و یان سوکایه‌تی پێ بکات ، زۆرکاری له‌وجۆرانه که کرده‌وه‌ی کوفره ، ئه‌گه‌رچی خۆشی به موسڵمان بزانێت ،یان گاڵته‌ی به و سوکایه‌تی به‌دینی ئیسلام بکات خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت :{ ولئن سألتهم لیقولن إنما کنا نخوص ونلعب قل أبالله وآیاته ورسوله کنتم تستهزؤن لا تعتذروا قد کرتم بعد إیمانکم } . به‌ڵکو خوای شارعی کاربه‌جێ ئه‌وه‌ی کردوه به هۆکاری سه‌ره‌کی شه‌ڕو کوشتنی داناوه و ئه‌فه‌رموێت : { وإن نکثوا أیمانهم وطعنوا في دینکم فقاتلوا ائمة الکفر } .وه له‌سه‌ر ئه‌م باسه زانایانی ئیسلام ووتویانه ئه‌گه‌ر هه‌ر موسڵمانێک له‌خاکی ئیسلامه‌وه ڕابکات بۆ خاکی کافران به‌مه‌به‌ستی شه‌ڕکردنی دژ به موسڵمانان به هه‌وه‌س وویستی خۆی بۆ شه‌ڕکردن ، ئه‌وه کافربوه وه‌هه‌روه‌ها حوکمی ئه‌وه‌ش که حوکمێکی ئیسلام ڕه‌دبکاته‌وه و پێی کافردهبێ .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مورته‌دی و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه لهدێن به‌قسه‌کردن .
هه‌رکه‌سێک که جنێو به‌خوا بدات یان به پێغه‌مبه‌رێک یان به ملائکهتێک یان به فه‌رزه‌کان وه‌ك نوێژ و ڕۆژو زه‌کات حه‌ج ، چونکه ئه‌وه‌ش ڕهدانهوهی یاساکانی خوایه که به‌وشێوه‌یه شه‌رعی بۆمان دیاری کردوه ، ئه‌مانه‌ش زانایانی ئیسلام هه‌مو یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که کافره .
وردبونهوهیهك و سودلێوهرگردن .
مه‌سه‌له‌ی جنێودان .
جنێودان به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی صلی الله‌علیه وسلم ، چه‌ندین کتابیان له‌سه‌ر نوسیوه‌ته‌وه زانایان له‌کۆنه‌وه ، وه لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌رکراوه له بیروباوه‌ڕدا و [العقیدة] و به‌شه‌کانی تری دین وهباشترینیان که { تقی ا‌لدین السبکی } له شافعی یه‌کان کتابێکه به‌ناوی { السیف المسلول علی من سب الرسول } ، وهکتابی محی ا‌لدین الحنفی له‌کتابه‌که‌ی به‌ناوی { السیف المشهورعلی الزندیق وساب الرسول } وه‌کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو له لایه‌ن شێخ الاسلام ابن التیمیة به‌ناوی :{ الصارم المسلول علی شاتم الرسول } وه ئهوکتابهی نوسیوه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که مه‌سیحی یه‌ک جنێوی به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) داوه ، ئه‌ویش شمشێره‌که‌ی هه‌ڵکێشاوه‌و نیشتۆتهسهری تاوه‌کو کوشتویه‌تی ، وه حوکمی موسڵمانێك ئه‌گه‌ر جنێوبدات یان غه‌یره‌دین بێت جنێو به پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه وسلم بدات ، حوکمی هه‌موی به‌وردی و به جوانی شیکردۆته‌وه و به‌جوانی باسی کردوه ، ئامۆژگاریشم ئه‌وه‌یه که به زووترین کات بیخوێنیته‌وه . ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قاضی عیاض ده‌ڵێت : { بزانه هه‌رکه‌سێك که جنێو به پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه وسلم بدات ، یان عه‌یب بۆ دانا ، و که‌موکوڕی یه‌کی دایه پاڵی له خۆی ، یان له که‌سایه‌تی ،یان له دینه‌که‌ی ، یان یه‌کێك له سیفه‌ت و کرده‌وه‌کانی ، بۆی زیادبکات یان که‌می کاته‌وه له ههرشتێکدابێت ، به جنێودان بێت یان قسه‌ی ناشرین یان سوکایه‌تی پێ‌بکات ، یان له مه‌کانه‌تی که‌م کاته‌وه یان ڕقی لێبێته‌وه ، ئه‌وه هه‌موی جنێودانه ، حوکمی جنێودانیش کوشتنه ....هتد . قاضی عیاض له‌مباره‌یه‌وه ڕشێنهیهکی زۆرجوانی کردوه ، باسێکی ووردی کردوه له کتابی [ الفذ الشفا] بیخوێنه‌وه .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هه‌روه‌ها زانایان یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که که‌سێک جنێو به دایکی ئیمانداران [ عائیشة ] بدات یان تانه‌ی لێبدات ئه‌وه کوفری کردوه‌و پێی کافرده‌بێت ، جونکه ئایه‌تی پیرۆز له‌سه‌ر ئهوهاتۆته خواره‌وه ، به‌درۆ خستنه‌وه‌ی ئایه‌تی قورئانه ، و به‌ڵام یه‌ك ده‌نگ نه‌بونه له‌سه‌ر خێزانه‌کانی تری پێغه‌مبه‌رصلی الله‌علیه وسلم ، ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوایان له‌سه‌ربێت ، وه ئه‌وه‌شی که هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ر بهکافردابنێن و به‌تایبه‌تی چوار خه‌لیفه‌کان [ ابوبکرالصدێق و عمرابن الخطاب و عثمان ابن عفان و علی ابن ابی طالب] ڕه‌زاوڕه‌حمه‌تی خوایان له‌سه‌ربێت .
عمری کوڕی خطاب زمانی کابرایه‌کی بڕی له‌سه‌رئه‌وه‌ی که جنێوی به[ میقدادی کوڕی اسود] دا که یه‌کێك له صحابه‌کان بوو ، قسه‌یان له‌گه‌ڵ کرد ووتیان بۆ ؟ ووتی : وازم لێبهێنن تاوه‌کو کهسیتر له‌مه‌ودوا نه‌توانێت جنێو به هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )بدات .
ئه‌وه‌شی که جێی باسه لێره‌دا ، ئه‌وه‌یه که : ئه‌گه‌ر پاشگه‌زبونه‌وه له‌دین که‌سێك تێیدا دروست بوو به ووته‌و قسه ده‌ریبڕی ئه‌وا مورته‌ده ، ئه‌وه‌شی که ده‌ری نه‌بڕی و ئاشکرای نه‌کرد ، ئه‌وا مونافقه و دووڕوه ئه‌وکاته حوکمی به‌سه‌ردا ناسه‌پێندرێ ته‌تبیق ناکرێ به‌سه‌ریدا ، و ئه‌مری ده‌گێڕرێته‌وه بۆ لای خوای گه‌وره و حسابی لای خوایه .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پاشگه‌زبونه‌وه‌ی وازلێهێنان .
ئایه که‌سێك که فه‌رزێك ته‌رك بکات و وازی لێبهێنێت به مورته‌د ده‌ژمێردرێت؟ وهکونوێژتهرك کردن
ووڵام : ئه‌وه‌ی که یه‌کێك له عیباداته‌کان وازلێدههێنێت ، یان له‌به‌ر تهمهڵیهتی یان له‌به‌ر ئینکاریهتی ، واتا باوه‌ڕی پێی نی یه و به هاشای لێده‌کات یای به‌ڕاستی نازانێت .
وه باشترین که‌سێک که ئه‌وباسه‌ی وردکردۆته‌وه و کۆی کردۆته‌وه له ووته‌ی زانایانی ئیسلام ، ئیمام ابن القیم الجوزی ، له‌کتابی [الصلاة] ، جاههرچهنده زووپێت ده‌کرێت بیخوێنیته‌وه ، چونکه کتابێکی زۆر به‌پێزه و به‌تایبه‌تی که چاره‌سه‌ری موشکیله‌یه‌ک ده‌کات که یهکفیرکردنه ، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بیرووباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه و جماعه ، که نه‌ك وه‌ك خه‌ڵکی خاوه‌ن هه‌واونه‌فسی پیس و بدعه چی یه‌کان ، یان خه‌وارجه‌کان ئه‌وانه‌شی که ئه‌و ڕێچکه‌و ڕێبازانهیان گردوه .
مورتهدبونی وازلێهێنانی فه‌رزه‌کانیش له‌و فه‌رموده‌یه‌ی ثێغهمبهرهوه صلی الله‌علیه وسلم ، ه‌وه هاتوه که ده‌فه‌رموێت: { "لا يحل دم امرئ مسلم يشهد أن لا إله إلا الله، وأني رسول الله إلا بإحدى ثلاث: النفس بالنفس، والثيب الزاني، والتارك لدينه المفارق للجماعة"} واتا : خوێنی که‌سێك کهشاهیدی ئه‌وه‌بدات که هیچ خوایه‌ك نی یه که شایسته‌ی په‌رستن بێت ته‌نها خوای تاك و ته‌نها نه‌بێت که [الله] یه ، ومنیش پێغه‌مبه‌ری خوام ، پاش ئه‌وه به سێ مه‌رج نه‌بێت : که‌سێك که‌سێکیتر بکوژێ به‌بێ هه‌ق، خێزاندارێکی زیناکه‌ر ، ئه‌وه‌شی پاشگه‌زبێته‌وه له دینه‌که‌ی ولهکۆمهڵ دابڕێت،وازهێنانیش دوو جۆری هه‌یه ، وازهێنانی به‌شێك له‌و فه‌رزانه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی که زه‌کات نه‌دات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که شایه‌تمان ئه‌هێنێ {اشهد ان لا اله الا الله و اشهد ان محمدا رسول الله} وه نوێژیش ئه‌کات .
العیني له کتابه‌که‌یدا که ناوی [عمدة القاري] ه ، ج24/ص81 ده‌ڵێت : نوێژکردن : ئه‌وه‌ی تهرکیبکات به ئینکاری یهوا مورته‌ده له‌دین ، داوی تۆبه‌کردنی لێده‌کرێت ئه‌گه‌ر تۆبهنهکات ئه‌وا ده‌کوژرێت ، هه‌روه‌ها هه‌موو فهرزهکانیتریش ، به‌ڵام جیاوازی بۆچون هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به ئینکاری تهرکیبکات یان به ته‌مه‌ڵی بێت ،دهڵێتبهڵام من ئه‌وه ناکه‌م .
له مه‌زهه‌بی ئیمام شافعی دا : ئه‌وه‌ی که یه‌ک نوێژ ته‌رك کات و له‌وه‌ختی زه‌روره‌تی خۆیدا [ نوێژی نیوه‌ڕۆ په‌ش عه‌سر بیکات پاش ئه‌وه‌ی که داوای تۆبه‌کردنی لێده‌که‌ن وده‌کوژرێت ئه‌گه‌ر تۆبهنهکات و ئینکاری کرد له نه‌کردنی ، ئه‌وه‌شی ڕاسته له لای ئه‌وان که کوشتنه‌که‌ی ده‌که‌وێته به‌ر حه‌د ده‌رکردنی شه‌رعی ، نه‌ك ئه‌وه‌ی که له‌به‌رئه‌وه‌ی که کافربوه ، واتا :[ به‌کافری نازانن ، به‌ڵام هه‌رده‌کوژرێت ] .
وه له مه‌زهه‌بی مالكی دا : ده‌ڵێت ده‌توانێت نوێژه‌که‌ی بکات هه‌تاوه‌کو وه‌ختی نوێژکردن بمێنێت [ نوێژی نیوه‌ڕۆ تاوه‌کو بانگدانی نوێژی عه‌سر] ئه‌وه ماوه‌ی نوێژکردنه هه‌رکاتێک بیکات ئاسای یه ، له‌و ماوه‌یه‌دا ، وازی لێده‌هێندرێت تاوه‌کو وه‌ختی نوێژ بمێنێت بۆئه‌وه‌ی نوێژه‌که‌ی بکات ، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌یکرد ئه‌وکاته ده‌کوژرێت ، دوای ئه‌وه جیاوازی بۆچون هه‌یه له‌نێوان خۆیاندا ، هه‌ندێك له زاناکانیان ئه‌ڵێن ، ده‌بێ داوای تۆبه‌کردنی لێبکرێت ئه‌گه‌ر هه‌ر تۆبه‌ی نه‌کرد ئه‌وکاته ده‌کوژرێت ، هه‌ندێکی تریان ئه‌ڵێن ، ده‌بێت بکوژرێت چونکه ئه‌وه هه‌قی خوای گه‌وره‌یه‌و ده‌بێ بکرێت ، ئه‌وه حه‌دێکی شه‌رعی یه و ده‌بێ به‌رپابکرێت ، به به‌رپاکردنی ئه‌و حه‌ده‌ی که‌به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێندرێت ئه‌وه تۆبه‌کردنی لهسهرلانادات که تۆبه‌بکات و دهسکاتهوه نوێژکردن ، حه‌ددی شه‌رعی له‌سه‌ر لانادات ده‌بێ هه‌ر بیسهثێنن به‌سه‌ریدا ،[واتا : هه‌رده‌کوژرێت] .
وه ئیمام احمد ده‌ڵێت : ئه‌وه‌ی نوێژتهرك کات ئه‌وه مرتهدی کافره ، ماڵ و سه‌روه‌ته‌که‌ی فهی ئه، وه ناشنێژدرێت لهقهبرسانی موسڵماناندا ، ئه‌گه‌رچی به ته‌مه‌ڵی نوێژی تهرکك کردبێت یان به ئینکاری و [جحد ، جحود] .
وه أبو حنیفة و الثوري و المزني ئه‌ڵێن : به‌هیچ جۆرێك ناکوژرێت وازی لێده‌هێنرێت له‌به‌ینی خۆی و خوای گه‌وه‌ره‌دا
ووتم :[علیبن الحاج] ئه‌وه‌ی که ئاشکرایه له مه‌زهه‌بی ابوحنیفة دا ، ئه‌وه‌یه که تهعزیردهکرێت ، واتا ته‌مێ ده‌کرێت و بهڵێدانبێت یان به عقوبهدان به‌وشێوه‌یه‌ی که ته‌مێ بخوات پێی تاوه‌کو نوێژده‌کات ، هه‌ندێك له هاوڕێیانی ئێمه‌ش ووتویانه لێی ده‌درێت تاوه‌کو خوێن له پێستی یه‌وه ده‌رده‌چێت .
الحافظ ابن رجب له‌کتابی [الجامع العلوم] ص117 : { له‌وانه‌یه موسڵمان وازبهێنێت له دینه‌که‌ی و دوربکه‌وێته‌وه له کۆمه‌ڵی موسڵمانان و له‌هه‌مانکاتیشدا شایه‌تمان بهێنێت ، ده‌مکوتی ئهوهشبکات که موسڵمانه ، هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی که که‌شێك ئینکاری له فه‌رزێك له فه‌رزه‌کانی دین بکات ، یان جنێو به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بدات یان باوه‌ری به ههندێكله مه‌لائیکه‌ته‌کان نه‌بێ و یان یه‌كێك له پێغه‌مبه‌ره‌کان یان یه‌کێك له‌و کتابانه‌ی که له قورئاندا هاتوه ناوی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که بیزانێت ئه‌و شتانه که حه‌قه} ، وه ئه‌شڵێت : [أما ترك ا‌لدین ونفارقة الجماعة] ماناکه‌ی ئه‌وه‌یه که هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه له دینی ئیسلام ، ئه‌گه‌رچ شایه‌تمانیش بهێنێت ، ئه‌گه‌ر جنێوبدات بهخواوپێغهمبهرهکهی صلی الله‌علیه وسلم ،و سایتمانیش بهێنێت ، یان سوکایه‌تی به‌قورئان بکات یان بیخاته ناو پیسایی یه‌وه ، به‌م شتانه ده‌ڵێت ئه‌وه خوێنی حه‌ڵاڵه ، جا لێره‌دا پرسیار خۆی ڕاست ده‌کاته‌وه ، ئایا بهتهرکردنی فه‌رزێك له‌و فه‌رزانه هیچیتر هه‌یه که جێگاکه‌ی پڕبکاته‌وه یان نا ؟ ئه‌مه‌ش خۆی بنیات ده‌نات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئایا له‌دین پێیدهردهچێت یان نا ؟
له‌وانه‌ی که واده‌بینن که به‌ته‌واوی لهدێن پێی ده‌رده‌چن ئه‌ڵێن وه‌ک ئه‌وه‌یه که ئینکاری شایه‌تمانی کردبێت و شایه‌تمانی هه‌ڵوه‌شابێته‌وه ، هه‌شه که واده‌بینێ که له دین پێی ده‌رناچێت ، ئه‌و جیاوازیه هه‌یه به‌و شێوه‌یه .
تاك بونه‌وه‌ش له‌جه‌ماعه‌ت و کۆمه‌ڵ : واتا : تاك بونه‌وه له‌جه‌ماعه‌تی موسڵمانان که ئیمامیان هه‌بێ و موسڵمانان یه‌ك جه‌ماعه‌ت بن ، نه‌ك کۆمه‌ڵ و جه‌ماعه‌تی تایبه‌ت ،ئه‌وه‌ش به‌ده‌رچون له‌و کۆمه‌ڵه کافربونه ، نه‌ك ته‌نها تاوانبار [البغي] یان به بدعهچی دابنرێت ، ئه‌وه‌شی که به‌تایبه‌تی [ التارك للدین والمفرق للجماعة] ئه‌مه کافری ته‌واوه وه هه‌روه‌کو له‌فه‌رموده‌یه‌کیتردا ڕوونی کردۆته‌وه پێغه‌مبه‌رصلی الله‌علیه وسلم :{ أو کفر بعد ما أسلم }. پاشگه‌زبونه‌وه پاش ئیمان هێنان .
اصفهانی له‌کتابی [ العدة علی إحکام الاحکام ـ م4/ص299 ] ده‌ڵێت :{ مه‌به‌ست له جه‌ماعه‌ت ، جماعه‌تی موسڵمانانه [یه‌ك ئه‌میر یان خه‌لیفه] جیابونه‌وه لهوکۆمهڵه پاشگه‌زبونه‌وه‌یه له‌دین ، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که خوێنی حه‌ڵاڵ ئه‌بێت ، به یه‌کده‌نگی کۆی ههموزانایان [اجماع] ، به‌ڵام یه‌ك ده‌نگ نین له‌وه‌ی که ئافره‌ت مورته‌د حساب ده‌کرێت ..؟ . ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ