ئۆپۆزسیۆن هەڵوێست وه‌رده‌گرن
11/07/2013 نوسەر: bzavpress

ئۆپۆزسیۆن هەڵوێست وه‌رده‌گرن

فراكسیۆنه‌كانی  ئۆپۆزسیۆن له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نن سەرۆكی هەرێم  وەك باڵاترین دەسەڵاتی جێبەجێكردن  لە بەردەم دووڕیانی بەرپرسیارێتیەكی مێژووییدایە، لە نێوان داكۆكی لەسەروەری یاساو، پێشێلكردنی یاساپەیڕەوكراوەكانی هەرێمداو ئەگەر سەرۆكی هەرێم واژۆ لەسەر ئەو دوو پڕۆژە یاسایە بكات هەڵوێستی عەملیمان دەبێت.

سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی فراكسیۆنەكانی  ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی كوردستان بە كوردیوی راگەیاند: ئەمڕۆ 11/7/2013 لە پەرلەمانی كوردستان، لە میانەی كۆبونەوەیەكی سەرۆكی فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆندا، بڕیاریان داوە ئەگەر سەرۆكی هەرێم واژۆ لەسەر ئەو دوو پڕۆژە یاسایە بكات كە بەبڕیارێكی حزبی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی بەسەر پەرلەمان و فراكسیۆنی كوردستانیدا سەپێنرا، ئەوە دەست دەكەن بە چەند هەنگاوێكی عەمەلی و، لە نێوانیاندا ئەوانەی كە لە یاداشتی ڕۆژی 30/6/2013 ئاماژەیان پێ‌ كردوە .


ئەوسەرچاوەیە وتیشی " سەرۆكی فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆن پێیان وایە كە سەرۆكی هەرێم  وەك باڵاترین دەسەڵاتی جێبەجێكردن  لە بەردەم دووڕیانی بەرپرسیارێتیەكی مێژووییدایە، لە نێوان داكۆكی لەسەروەری یاساو، پێشێلكردنی یاساپەیڕەوكراوەكانی هەرێمدا، بەتایبەتی  یاسای سەرۆكایەتی هەرێم و، یاسای پێڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، كە لە چەندین ڕووەوە لە ڕۆژی 30/6/2013 چەندین بڕگەیان پێشێلكران"


سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا" ئەوان وەك ئۆپۆزسیۆن و وەك مەسئولیەتێكی پیشەیی سیاسی سەرشانیان هێزە سیاسی یەكان و ڕێكخراوە مەدەنی یەكان و ڕای گشتی كوردستان و، تەنانەت ناوەندە نێونەتەوەیەكانیش لە وردەكاریی ئەو سەرپێچی یە یاسایاییانە ئاگادار ئەكەنەوە، كە لەكۆبونەوەی ڕۆژی 30/6/2013 ی پەرلەماندا ئەنجامدران"