من شاعیر نیم به‌ڵام رۆحی شیعر و سرودخوانی حه‌زی به تێكه‌ڵیه له‌گه‌ڵ نوسینه‌كانم و ناوه‌ناوه له نێو دێرهكانیدا سهرهقوته ده‌كه‌ن ....
به بینینی شه‌هیده‌كانی شه‌رعیه‌ت خوازانی میسر‌و بیستنی هه‌ڵوێستی ناجوامێری نه‌یاره‌كانیان ئه‌م چه‌ند دێره‌م بۆهات ، ئیتر ئێوه‌ش مافی خۆتانه به‌شیعری دانێن یان به شیعراندن ..!
ئه‌وان نامرن...
مه‌شخه‌ڵی ڕێن...
ده‌بنه سایه .... ده‌بنه هه‌وێن ...
بۆ مرۆڤ و بۆ نه‌ته‌وه .....
خه‌م ڕهوێنن.... خه‌م ڕه‌وێن.....
ئه‌وه‌ی مردوو ... لاك رزیوه .....
دیموكراسی هه‌تیو مچه و ....
عه‌لمانیه‌تی هیچ نه‌دیوه ....
هه‌رچی بكات عه‌سكه‌رتاری ....
به هه‌ڵوێستی یان وتاری .....
یان به‌چه‌ك و جه‌به‌خانه.. یان دۆلاری ...
ئه‌وه‌ی ماوه‌و هه‌رده‌مێنێ....
سه‌ری به‌رزه‌و ناینهوێنێ .....
سێداره‌و تۆپ نایبهزێنێ .....
گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامه ...
دوور‌و نزیك پێی سه‌رسامه... ....
ئه‌مرۆ یان سبه‌ی تێده‌گه‌ن .....
ئه‌وه‌ی ویستیان قه‌ت پێی ناگه‌ن ...
ئه‌مه‌ش به‌ڵێنی خودایه .....
بێ یه‌ك و دوو هه‌مووی وایه ....
تاغوتان بۆ زبڵدان و .....
موسڵمانیش هه‌ردوو دونیای له ده‌ستدایه ...