پاش
ئه‌وه‌ی سێ رۆژبهر لهئێستابههۆی بوونی په‌یوه‌ندی
خۆشه‌ویستییانه‌وه، كور‌و كچێك له‌ناحییه‌ی شۆرشی سه‌ر به‌قه‌زای
چه‌مچه‌ماڵ بۆ شوێنێكی نادیار ده‌رۆن، ئه‌مرۆ 11/7 له‌سه‌یرانگای دێلێژه
ته‌رمی هه‌ردووكیان دۆزرایه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه نه‌قیب
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی، به گه‌ڕانی راگه‌یاند”
دوو ته‌رمه دۆزراوه‌كه كچ و كوڕێك بوون پێکەوە و جه‌سته‌یان فیشه‌كی
کڵاشینکۆفی پێوه‌یه.
تهبێژی پۆلیس وتیشی : كوڕه‌كه له
دایكبوی 1997 و كچه‌كه 1999 یه و ته‌رمه‌كه‌یان گواستراونه‌ته‌وه بۆ
پزیشکی دادوه‌ری و پۆلیسی قه‌ره‌داخ لێكۆڵینه‌وه‌ی له روداوه‌كه
ده‌ستپێكردوه.
ئه‌و كچ و كوڕه، دانیشتوی ناحیه‌ی شۆڕشی سه‌ر به چه‌مچه‌ماڵن و پێ ئه‌چێت به بیانووی شه‌ره‌ف پارێزییه‌وه كوژرا بن.