وانەی سێیەم
خوای گەورە پێمان دەفەرموێ ( تەنها بە یادی خوا دڵەکانتان ئارام دەبێت ) (
الا بذکر اللە تطمئن القلوب) سورة الرعد/ آیة: 28، بەو مانایەی دڵ سوکنایی
دێت و دڵنیایی دەروونی بۆ زیاد دەبێت.
هەروەها دەفەرموێت (فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ وَاشْكُرُواْ لِي وَلاَ تَكْفُرُونِ} [البقرة: 152].
واتە: یادم بکەن یادتان دەکەم سوپاسگوزاربن و کوفر نەکەن.
دەبێت کەسی موسڵمان لە ئاکارو گفتاریدا هەڵگری پەیامی خوای گەورە بێت کەبە
نێراوی خۆشەویستی خۆی ناردویەتی بۆمان ئەویش ڕەسولی ئەمین محمد ( صلی اللە
علیە وسلم)ە، دەبێت کارەکانمان ڕەنگدانەوەی ئاکاری پێغەمبەری نازدارو
هاوەڵە بەڕێزەکانی بێت، ئەویش بە سوپاسکردن و ووتنی زیکری خواو شێوازی
پاڕانەوەو نزاکردنمان لە هەموو کاتێکدا.
یادکردنی پەروەردگار زمانی جوانی دەوێ، لە زیکرەکانی بەیانیان و ئێواراندا
پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) جەخت لەسەر گەورەی زیکری خوای
کردوەتەوە، زیکرەکان زۆرن و هەموو پاداشتی تایبەتی خۆی هەیە، ئەم زیکرانە
زمان پاراودەکات لە هەموو ڕق و کین و زمان پیسیەك دڵ و دەروونت دەشواتەوە.
نموونەی زیکرە گەورەکان کە زۆر ئاسانە لەسەر زمان ، ووتنی ئاسانە زۆر قورسە
لەتەرازووی پاداشتدا ،خۆشەویستە لای پەروەردگار بریتییە لە :
ئەم نزاو پاڕانەوانە سونەتەکانی پێغەمبەری ئەکرەمن ( صلی اللە علیە وسلم)
کە فێرمان دەکات سلوکی رۆژانەی موسڵمان لە (خواردن، خەوتن، میواندارێتی،
مامەڵەمان لەگەڵ خێزان و دراوسێی و برایانی دینی، کاری کۆمەڵکاری، نەخۆشی و
سەردان کردنیان، لەکاتی ناخۆشی و خۆشیدا......هتد) ئەم پێغەمبەرە ئازیزە
فەرمایشتەکانی دەبێت بخەینە ناو سینەمانەوەو پیادەی سیاسەتی ئیسلامی خۆمان
بکەین تا لەم دنیایەدا بەختەوەر دەبین و لەئاخیرەتیشدا دەگەینە دیداری خوای
گەورەو پێغەمبەری ئیسلام ( صلی اللە علیە وسلم).
لە فەرمودەیەکدا هاتووە بەم شێوەیە: ( اذا مررتم بریاض الجنه فارتعوا.
قالوا: یارسول الله وما ریاض الجنه؟ قال: حلق الذكر.) أخرجه الترمژی
(3510) وأحمد3/150 وابویعلی6/155 وحسنه الألبانی فی صحیح سنن الترمذی.
واته: (ههركات به لای باخهكانی بهههشتدا تێپهرین دانیشن, وتیان:ئهی
پێغهمبهری خوا(صل الله عليه وسلم)باخچهكانی بهههشت كامانهن
؟پێغهمبهری خوا (صل الله عليه وسلم) فهرمووی: ئهڵقهو كۆری زیكر).
پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) لە گەورەیی زیکرەکان دەفەرموێت
ڕۆژانە ١٠٠ جار بە ووتنی (سبحان اللە وبحمدە ) گوناهەکانت دەشواتەوە ئەگەر
گوناهەکانت وەکو کەفی سەر دەریا وابن ، ئەمەش فەرموودەکەی پێغەمبەری خوایە
(صلی اللە علیە وسلم):و
---------------------------------
*** (تەنها بەیادی من دڵەکانتان ئارام دەبێت !) یەکێکە لەووتە ڕۆژانەی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠١٣