12/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له‌هه‌رێمی كوردستان
ڕه‌نگه كه‌م هێزی سیاسی ده‌ره‌كی هه‌بێت هێنده‌ی (كۆماری ئیسلامی ئێران) كاریگه‌ریی هه‌بێت له‌سه‌ر سیاسه‌تی هه‌رێم، ئه‌و جگه له‌وه‌ی له‌رووی ئابوورییه‌وه قازانجێكی زۆر ده‌كات له‌عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، له‌رووی سیاسیشه‌وه توانیوییه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكاته كارتی زه‌خت بۆ سه‌ر حیزبه كوردییه‌كانی خۆرهه‌لاَت به‌سیاسه‌تی (نان به‌مه‌رج)، ئه‌مه جگه له‌بلاَوكردنه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی شیعه‌گه‌رێتی.
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له‌هه‌رێمی كوردستان
له‌ڕووی ئابوورییه‌وه
سنوری هه‌رێمی كوردستان له‌رووی جوگرافییه‌وه راسته‌وخۆ هاوسێیه له‌گه‌ڵ سنوری (كۆماری ئیسلامی ئێران). ئێران له‌رووی ئابوورییه‌وه ولاَتێكی به‌رهه‌م هێنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی مرۆڤه له‌به‌رامبه‌ردا هه‌رێمی كوردستان له‌دوای ڕاپه‌رینی (ئازاری 1991) ولاَتێكی كاول كرا بوو له‌سه‌رجه‌م ڕووه‌كانه‌وه، (4500) گوندی خاپور كرا بوو ئه‌مه له‌كاتێكدا له‌ڕووی ئابوورییه‌وه هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی زۆری پشت به‌ستوو بوو به به‌روبومی كشتوكاڵی، به‌م شێوه‌یه (كۆماری ئیسلامی ئێران) توانی سوودێكی باش له‌م ده‌ره‌فه‌ته وه‌ربگرێت، توانی به‌شێكی زۆری پێداویستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده بكات له‌سه‌رجه‌م ڕووه‌كانه‌وه، كاتێكیش عێراق له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه بریاری گه‌مارۆدانی ئابووری له‌سه‌ر درا ئه‌و كات پێویستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رووی ده‌رگا بازرگانییه‌كانی ئێران‌دا زیاتر كرایه‌وه چونكه ئێران جگه له‌توركیا ته‌نها ده‌روازه بوو بۆ بژێوی ژیانی ئه‌م گه‌له. بۆیه ئه‌م لایه‌نه ده‌توانین بكه‌ین به‌یه‌كه‌م كارتی ئێران بۆ زه‌ختكردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی، دوای (2003)و نه‌مانی گه‌مارۆدانی ئابووری له‌سه‌ر عێراق و ئه‌و گۆرانكارییانه‌ی كه‌له‌و ماوه‌یه‌دا به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا هات جارێكی دی ئێران توانی سوود له‌و ده‌فه‌ته وه‌ربگرێت و ئه‌مجاره به‌چه‌ندین كۆمپانیای دیكه‌وه و له‌رێی (ئاڵتونی ره‌شه‌وه) ئه‌مجاره توانی سوود له‌ئابووری هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرێت وه‌ك ئه‌م ماوه‌یه‌ی دوای ده‌ركه‌وت كه‌مانگانه نزیكه‌ی (264) ملێۆن دۆلار قازانج ده‌كات. بۆیه به‌هه‌موو شێوه‌كان ئه‌مرۆ هه‌رێمی كوردستان باشترین شوێنی فرۆشی كالاَ ئێرانییه‌كانه.
له‌رووی سیاسیه‌وه
یه‌كێك له‌و هاوكێشانه‌ی كه‌دنیایی جیهانگیری هێنای له‌گه‌ڵ خۆی بریتی بوو له‌یاسای (سیاسه‌ت و ئابووری دوو ڕووی یه‌ك شتن). پاش ئه‌وه‌ی (كۆماری ئیسلامی ئێران) توانی له‌رووی ئابوورییه‌وه مۆنۆپۆلی بازاڕی هه‌رێمی كوردستان بكات و به‌رده‌وامی ژیانی تاكی كوردی بگرێته ئه‌ستۆ پاشان ده‌ستی كرد به‌جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی (نان به‌مه‌رج) ئه‌م سیاسه‌ته‌ش بریتی بوو له‌سه‌ركه‌وتكردنی (كورد به‌كورد).
سه‌ره‌تای ئه‌م سیاسه‌ته پارتی له‌هه‌شتاكان پێشره‌وێتی ده‌كرد دژی (حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران) پاشان له‌نه‌وه‌ده‌كان و به‌تایبه‌تیش له‌ساڵی (1995) یه‌كێتی جێبه‌جێی كرد، هێنانه‌وه‌ی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كیش ره‌نگه به‌س بێت بۆ گه‌واهی قسه‌كانمان له‌وانه‌س:
له (18/3/1995) یه‌كێتی له‌سه‌ر داوای (كۆماری ئیسلامی ئێران) رادێۆی (حیزبی دیموكراتی كوردستانی/ئێران) داخست.
له (26/7/1996) سه‌یاره‌یه‌كی زۆر له‌قه‌رارگای (ره‌مه‌زان و حه‌مزه‌وه) له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی (1500) پاسدار هاتنه كۆیه و هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌كانی (حیزبی دیموكراتی كوردستانی/ئێران) و زه‌ره‌رێكی باشی لێدان.
له‌م نێوه‌نده‌شدا توانی هه‌ردوو سیاسه‌ته‌كه جێبه‌جێ بكات (نان به‌مه‌رج) بۆ كورده‌كانی باشوور مه‌به‌ست له(نان) بریتی بوو له‌وه‌ی بژێوی خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ست ئێرانه‌وه بوو، مه‌رجیش بریتی بوو له‌یارمه‌تی نه‌دانی بزاڤی رزگاریخوازی كورده‌كانی خۆرهه‌لاَت. به‌م شێوه‌یه به‌درێژای ساڵه‌كانی دوای راپه‌رین و گۆرانكارییه‌كانی شه‌ری ناوخۆ و پرۆسه‌ی گرتنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه (كۆماری ئیسلامی ئێران) توانی هه‌رێمی كوردستان بكاته كارتێكی به‌هێز بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی باشترین به‌ڵگه‌ش قسه‌كه‌ی ئاغای په‌نایی (سه‌رۆكی ده‌زگای ئیتلاعاتی ئێران) له‌هه‌ولێر بوو كاتێك له (4/6/2005) له‌یه‌كه‌مین دانیشتنی دووه‌مین خولی پارله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی (ئان بۆودین) سه‌رۆكی ئۆفیسی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌كه‌ركووك ووتی "ئه‌مه رۆژێكی گه‌وره‌یه، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌ئێمه له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق پشتیوانیمان ده‌كردن، ئه‌مرۆ وا ده‌سه‌لاَتدارن" ئه‌مه‌ش باشترین په‌یام بوو كه (كۆماری ئیسلامی ئێران) دای به‌ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه‌ده‌ست له‌هه‌رێمی كوردستان بشۆن چونكه كارتی ئێمه‌ن!.
ئیتلاعات
كاتێك باس له‌ده‌زگا هه‌واڵگیرییه جیهانییه‌كان ده‌كرێت ئه‌وا نابێت ده‌زگای هه‌واڵگیریی ئێران (ئیتلاعات)مان له‌بیر بچێت چونكه یه‌كێكه له‌هه‌ر به‌هێزترین ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه‌شانه‌كانی له‌جیهاندا بلاَو كردۆته‌وه، سه‌باره به‌كوردستان ئه‌م ده‌زگایه ده‌ستێكی بالاَی هه‌یه له‌رێی چه‌ندین كه‌ناڵه‌وه ئه‌وانیش كۆمپانیا ئێرانییه‌كان، ئوز حیزبانه‌ی كه‌ژماره‌ی ئێرانن له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌رێی تاك تاكه‌وه، هه‌روه‌ها له‌رێی چه‌ند خانه‌یه‌كی نهێنییه‌وه.
یه‌كێك له‌و خالاَنه‌ی كه‌ئیتلاعات له‌م ماوه‌یه‌دا ووروژاندی بریتی بوو له‌كه‌یسی ده‌ركردنی پارته كوردییه ئۆپۆزسێۆنه‌كانی ئێران له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی موجاهیدانی خه‌لق له‌عێراق، له لایه‌كی تریش كه‌یسی ده‌ركردنی موجاهیدی خه‌لق له عێراق یه‌كێكی تره له‌وبابه‌تانه كه كورد پشتیوانی لێناكات كه هۆكاری پشتیوانی لێنه‌كرده‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌گه‌ر موجاهیدی خه‌لق له عێراق ده‌ربكرێن ئه‌وا ئێران فشار بۆكورده‌كانی عێراق ده‌هێنێت كه هه‌مان پێوه‌ر پارته كورده ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران ده‌ربكه‌ن، بۆیه له‌م سه‌ردانه‌ی مه‌نوچه‌ر موته‌كی ئه‌م باسه‌ی یه‌كێك بوه له‌ته‌وه‌ری گفتوگۆكانی بارزانی و موته‌كی، موته‌كی به بارزانی ڕاگه‌یاندوه به‌هه‌مان شێوه كه هه‌رێمی كوردستان رێگه‌ی له ئۆپۆزسیۆنی كوردی توركیا له‌خاكه‌كه‌ی گرتوه ده‌بێت ئه‌وكاره‌ش له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بكرێت و ته‌واوی چالاكه میللی و سیاسیه‌كان كۆتایی پێبهێنرێت، هه‌ر چه‌نده بارزانی ئه‌وه‌ی به موته‌كی راگه‌یاندوه كه ئه‌گه‌ر پارته كوردیه‌كانی ئێران ناچار به چۆڵكردنی هه‌رێم بكرێن ڕه‌نگه بچنه شاخه‌كان و هێنده‌ی تر سنوره‌كانی هه‌رێم و ئێران ئاڵۆز بكه‌ن بۆیه موته‌كی داوایكردوه لانی كه‌م ڕێگه له چالاكی یه سیاسی و جموجۆڵه‌كانیان بگرن و هاوشێوه‌ی موجاهیدینی خه‌لق بخرێنه ژێر چاودێرییه‌وه كه ڕه‌نگه هه‌رێمی كوردستان به ناچاری بچێته ژێر ئه‌م بریاره‌وه، له‌م روه‌شه‌وه پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران مه‌ترسی خۆیان له‌مه‌ر ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی وه‌ها پلانێك خستۆته روو .
له‌م ڕووه‌وه عه‌بدولاَی موهته‌دی سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، له وته‌یه‌كی دا كه به‌بۆنه‌ی (26 ی ڕێبه‌ندان ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبه‌كه‌ی) له زرگوێزی شاری سلێمانی، وتی "تا ئیستا ئێمه قامكێكمان دژ به مافه‌كانی كوردی عێراق به‌رز نه‌كردۆته‌وه، هیوادارین به‌رپرسانی كوردی عێراق هه‌ست به به‌رپرسیارێتی زیاتری نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ن به‌رامبه‌ر به پارچه‌كانی تر، ئێمه له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی به‌عسدا هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو هیچ كات له به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردمان نه‌داوه) ئه‌م قسانه‌ی موهته‌دی دوای (4) ڕۆژ له هاتنه‌كه‌ی موته‌كی بۆ هه‌رێمی كوردستان هات، ئه‌مه‌ش سه‌جه‌میان ده‌لاله‌تن له‌مه‌ترسییه‌ك كه‌ره‌نگه ده‌ره‌نجامه‌كانی له‌داهاتوودا ده‌ربكه‌ون!
شیعه گه‌ری
یه‌كێكی دیكه له‌و خالاَنه‌ی كه‌ئێران ده‌یه‌وێت له‌هه‌رێم كوردستان بره‌وی پێبدات بریتییه له‌ئه‌ده‌بیاتی شیعه گه‌رێتی و بلاَوكردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌زهه‌به، ئه‌وه‌شی زیاتر یارمه‌تی ده‌دات بۆ ئه‌م كاره هه‌ردوو خیزبی ده‌سه‌لاَتدارن كه عه‌لمانیین و گوێ بۆ شیعه‌گه‌رێتی و سوونه‌گه‌رێتی ناده‌ن، وه‌ك چۆن له‌ساڵی (1996) تاڵه‌بانی له‌پێناو یارمه‌تیدانی ئێران بۆ حیزبه‌كه‌ی به‌فه‌رمانێكی ره‌سمی وه‌ك له‌نامه‌یه‌كیدا بۆ (جه‌بار فه‌رمان) كه‌شیعه‌یه هاتووه داوا ده‌كات "به‌ناوی خۆیه‌وه (واته تاڵه‌بانی) له‌شوێنێكی باش له‌سلێمانی زه‌وییه‌ك ته‌رخان بكرێت بۆ دروستكردنی (حوسه‌ینییه‌ك) بۆ شیعه‌كان" لێره‌وه بره‌و دان به‌م كاره له‌په‌ره‌سه‌ندندایه، له‌چه‌ند مانگی ڕابردووش‌دا له ڕێگای دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدی (میحراب) كه(عه‌ممار حه‌كیم) ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، هاته ناوچه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی چاوایان به‌یه‌كتر كه‌وت، له میانه‌ی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا نێچیرڤان (٦٠٠٠) مه‌تر زه‌وی دا به (عه‌ممار حه‌كیم)دا بۆ كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی (حوسینییه) له شاری هه‌ولێر، له‌هه‌مانكاتدا له قونسڵگه‌ری ئێرانیه‌وه ئیمامه‌كی بۆ دانراوه كه ناوی (مه‌لا به‌شیره) پێشتر خۆی سونی بوو وازی له مه‌زهه‌به‌كه‌ی هێناوه‌و بوه به‌شیعه، هه‌روه‌ها له‌سلێمانی ئێستا كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت كه چۆن زه‌واجی موتعه بره‌وی پێبده‌ن و حه‌ڵاڵی بكه‌ن، به‌ناوی ئه‌وه‌ی كه گوایه ژنه ئه‌نفال كرا‌و، خێزانی شه‌هید، بێوه‌ژن، له‌كوردستان زۆر هه‌ن باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و ڕه‌ونده زه‌واجی موتعه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ده‌رگایی زانكۆكانی كردۆته‌وه بۆ خه‌ڵكی كوردستان كه بچن بۆ (قوم) له‌وێ گوایه مه‌زهه‌بی ئیمامی شافعی بخوێنن..
هه‌روه‌ها كار ئاسانی كراوه بۆ خه‌ڵاكانی تر كه بچن له نه‌جه‌ف بخوێنن!
ئێستا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند قوتابی له‌و جێگایه‌نه ده‌خوێنن كه هه‌ندێكیان خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ولێرن..
ئێستا له هه‌رێمی كوردستان زیاد له (٤٠٠) كۆپانیای ئێرانی دامه‌زراوه‌ی شیعه به فه‌رمی كار ده‌كه‌ن، له نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی (٢٠٠٩) فرۆشی ئێران له ووڵاتی عێراقدا (٦)ملیار دۆلار بووه، له هه‌موو ناهه‌موارتر ئێستا ئێران ده‌یه‌وێت له ڕێگایی خانه‌قین په‌یوه‌ندی نێوان سونییه‌كانی ناوچه‌كانی تر له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی كه‌لار بپچرێنێت وه‌ك په‌رده‌یه‌ك له‌و نێوه‌نده‌دا كار بكات، بێجگه له‌و هه‌موو كتێبانه‌ی كه به ئاشكرا‌و به‌نهێنی هاویشتوێتیه ناو كتێبخانه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر، كه هه‌موو باس كردنه له فه‌رهه‌نگی شیعه گه‌ری وه‌ك دامه‌زراوه‌كانی (ئه‌لبه‌لاغ)..
هه‌روه‌ها به‌م نزیكانه ده‌یانه‌وێت وه‌كیلی سیستانی له شاری سلێمانی وهه‌ولێر نوسینگه بكاته‌وه.